ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی
بە ڕووسی: Российская империя
دامەزران٢٢ی تشرینی یەکەمی ١٧٢١
ناو بە زمانی فەرمیРоссийская империя
بەشداربووە لەپەیمانی گوڵستان، Treaty of Saint Petersburg، Serbian-Ottoman War، Third Silesian War
دامەزرێنەرپیتەری مەزن
زمانی فەرمیڕووسی، پۆڵەندی، زمانی فینلاندی، زمانی سویدی
سروودی نیشتمانیGod Save the Tsar!
کیشوەرئوراسیا، ئەمریکای باکوور
وڵاتئیمپراتۆریەتیی ڕووسی
پایتەختسەنت پیتەرزبورگ
پۆتانی شوێن٥٨°٣٩′٠″N ٧٠°٧′٠″E
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەتdual monarchy، absolute monarchy، پاشایەتیی دەستووری
Office held by head of stateEmperor of all the Russias
سەرۆکی حکوومەتنیکۆلاسی دووەمی ڕووسیا
نووسینگەی بەڕێوەبردنlist of heads of government of Russia
سەرۆکNikolay Rumyantsev، Ivan Shcheglovitov
Diplomatic relationویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، Empire of Japan
ئەندامیHoly Alliance
دانیشتووان١٨١٬٥٣٧٬٨٠٠
دراوgold rouble، ruble
پاشکۆیڕووسیای تێزاری، Kingdom of Imereti
لەدوای ئەوکۆماری ڕووسیا
گۆڕدراوە لەلایەنکۆماری ڕووسیا
جێگەی دەگرێتەوەTalysh Khanate، Principality of Abkhazia، Shahrisabz beylik، Russian State
زمانەکانڕووسی، پۆڵەندی، زمانی فینلاندی، زمانی سویدی
کۆتاییھاتن١ی ئەیلوولی ١٩١٧
Cause of destructionFebruary Revolution، شۆڕشی بۆلشێڤیکەکان
ڕووبەر٢٣٬٧٠٠٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
وەسفی ئاڵاflag of Russia
وەسفی نیشانcoat of arms of Russian Empire
ئایینی فەرمیکەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی ڕووسیا، مەسیحییەتی ئۆرتۆدۆکس، کڵێسەی ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵات
ئابووری بابەتeconomy of the Russian Empire
دیمۆگرافیای بابەتdemographics of the Russian Empire
Map

ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی ( بە ڕێنووسی ڕووسیی ھاوچەرخ: Российская Империя؛ بە ڕووسیی کۆن: Россійская Имперія) (٢٢ی تشرینی یەکەمی ١٧٢١–١ی ئەیلوولی ١٩١٧) دەوڵەتێکی ڕووسی و جێنشینی ڕووسیای قەیسەری بوو، و پێش یەکێتیی سۆڤیەت بوو. دووەم گەورەترین ئیمپراتۆریەت بوو مێژوودا لەڕووی درێژبوونەوەی جوگرافییەوە، کە ڕووبەرەکەی تەنیا لەلایەن ئیمپراتۆریەتیی مەغۆلەوە تێپەڕێندراوە، پاشان بوو بە سێیەم لە جیھاندا دوای ئیمپراتۆریەتیی بەریتانیا و ئیمپراتۆریەتی مەغۆل. لە ساڵی ١٨٦٦ ئیمپراتۆریەتەکە لە ئەورووپای ڕۆژھەڵاتەوە بە ئاسیا تا ئەمریکای باکوور درێژبووەوە بە ڕووبەری ٢٢.٨ ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە، بۆ ئەوەی ١٥.٣٪ی کۆی ڕووبەری جیھان لەخۆبگرێت.

لە سەرەتای سەدەی نۆزدەھەمدا ڕووسیا گەورەترین وڵاتی جیھان بوو لە ڕووی ڕووبەرەوە، بەو پێیەی سنوورەکانی لە زەریای جەمسەری باکوورەوە لە باکوور تا دەریای ڕەش لە باشوور، و لە دەریای باڵتیکەوە لە ڕۆژاوا تا زەریای ھێمن لە ڕۆژھەڵات. ١٧٦.٤ ملیۆن ھاوڵاتی ئیمپراتۆریەتەکە لەم ڕووبەرە فراوانەدا بڵاوبوونەتەوە، و سێیەم گەورەترین کۆبوونەوەی مرۆییان پێکدەھێنا لەو سەردەمەدا دوای چین لە سەردەمی شانشینی چینگ و ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا، بەڵام جیاوازی و نایەکسانیان لە باروودۆخی ئابووری و نەتەوەیی و ئایینی زۆر دیار بوو. ئەو حکوومەتەی کە ئیمپراتۆر سەرۆکایەتی دەکرد، یەکێک بوو لە دوا پاشایەتییە ڕەھاکانی ئەورووپا. ڕووسیا یەکێک بوو لە پێنج زلھێزەکەی کیشوەری ئەورووپا پێش دەستپێکردنی جەنگی جیھانیی یەکەم لە ئابی ١٩١٤.

ڕۆمانۆڤەکان[دەستکاری]

ڕۆمانۆڤەکان بنەماڵەیەکی ئەرستۆکراتی بەھێز بوون لە مۆسکۆ. یەکەم قەیسەری ڕووسیا، ئیڤان ماخۆڤ (١٥٣٠–١٥٨٤) (ئەو ماوەیە پێش ڕاگەیاندنی ئیمپراتۆیەتیی ڕووسی بوو لە ساڵی ١٧٢١) پەیوەندی بە بنەماڵەی ڕۆمانۆڤەوە کرد. ڕۆمان زاخارین، باپیرە گەورەی ڕۆمانۆڤەکان، برای ئەناستازیای ھاوسەری قەیسەر ئیڤانی ڕووسیا بوو، کوڕێکی ھەبوو بە ناوی نیکیتا، کە باپیرەی یەکەم قەیسەری ڕۆمانۆڤە بەناوی میخائیل فیۆدۆرۆڤیچ ڕۆمانۆڤ. ئەم بنەماڵەیە لەنێو خەڵکی ڕووسیادا جێی بایەخ بوون بەھۆی ھاوچەرخییان لەگەڵ ئیڤان (ئیڤانی چوارەم) و بەشدارییان لە پیلانگێڕییەکان نەکرد دەربارەی ڕووداوەکانی دوای مردنی ئیڤان، جگە لەوەش فیۆدۆر نیکتاڤیچ ڕۆمانۆڤ، باوکی میخائیل ڕۆمانۆڤ، یەکەم قەیسەری ڕووسیا، لەلایەن دەسەڵاتداری ڕۆحیی لە ڕووسیا پەسەندکرا، کە لەکاتی شەڕ لەگەڵ پۆلەندییەکان لەکاتی ئاژاوەگێڕیدا سەرکردایەتی گەلی ڕووسیای دەکرد. دوای شکستی پۆلەندییەکان، گەل مایکڵی یەکەمیان بۆ تەختی پاشایەتی ھەڵبژارد. بنەماڵەکە بۆ ماوەی ٣٠٠ ساڵ تا کۆتایی جەنگی جیھانیی یەکەم و سەرھەڵدانی کۆمۆنیزم فەرمانڕەوایەتی ڕووسیایان دەکرد.

مێژوو[دەستکاری]

ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا میراتگری سروشتی قەیسەری مۆسکۆڤییە. ھەرچەندە دامەزراندنی ئیمپراتۆریەتەکە بە فەرمی لەلایەن قەیسەر پیتەری گەورەوە دوای پەیمانی نیستاد لە ساڵی ١٧٢١ ڕاگەیەندرا، بەڵام ھەندێک لە مێژوونووسان دەڵێن کە ئیمپراتۆریەتەکە درووستبووە کاتێک پیتەر لە ساڵی ١٦٨٢ تەختی پاشایەتی وەرگرتووە.

پێش سەردەمی پیتەر، دووکایەتی مۆسکۆڤی لە ھاوتا ئەورووپیەکانی دیکە دواکەوتبوو، بەھۆی ئەو گۆشەگیرییەی کە وڵاتی ڕووسیا لە دوای داگیرکردنی مەغۆلەکانەوە تێیدا دەژیا، ھەروەھا بەھۆی ئەو سیستمە ئایینییە توندەی کە کڵێسای ئۆرتۆدۆکس تێیدا پەیڕەو دەکرا. ھەروەھا مەیلە فراوانخوازی و داگیرکارییەکانی بەرەو ئاسیا بوو.

سەدەی ھەژدەھەم[دەستکاری]

ئیمپراتۆر پیتەری گەورە، دامەزرێنەری ڕاستەقینەی ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا. لە ساڵی ١٧٢١ بە فەرمی دامەزراندنی ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیای ڕاگەیاند

پیتەری یەکەم، یان گەورە (١٦٧٢–١٧٢٥)، بە لۆژیکی تاکە کەس لە ڕووسیادا فەرمانڕەوایەتی دەکرد و ڕۆڵێکی گەورەی بینی لە ھێنانی وڵاتەکەی بۆ ناو سیستمی دەوڵەتانی ئەورووپی، بەجۆرێک ڕووسیا بوو بە گەورەترین وڵاتی جیھان لە سەردەمی ئەودا، دوای ئەوەی لە سەدەی چواردەھەمدا وەک میرنشینی مۆسکۆ سەرەتایەکی سادە و ساکاری ھەبوو. ئیمپراتۆریەتەکە بەسەر ئۆراسیادا دابەشبوو لە دەریای باڵتیکەوە تا زەریای ھێمن، و لە سەرەتای سەدەی حەڤدەھەمەوە فراوانتر بوو، و گەیشتە زۆرترین سنووری لەو ماوەیەی کە ڕووسەکان بۆ یەکەمجار لە سیبیریا نیشتەجێ بوون لە ناوەڕاستی سەدەی حەڤدەھەمدا، و دوای وەرگرتنەوەی شاری کیێڤ لە پۆڵەندا، و دامرکاندنەوەی یاخیبوونی ھۆزەکانی سیبیریا. بەڵام سەرەڕای ئەم ھەموو فراوانبوونە، ئەم زەوییە بەرفراوانە ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە ١٤ ملیۆن کەسیان نەبوو. بەرھەمی دانەوێڵە و گەنم بە بەراورد بەو بەرھەمانەی کە لە کێڵگەکانی ئەورووپای ڕۆژاوادا بەرھەم دەھێنرا کەم بوو، لە ئەنجامدا نزیکەی ھەموو دانیشتووان ناچار بوون لە کێڵگەکاندا کار بکەن، جگە لە بەشێکی کەم کە لە شارەکاندا دەژیان. چینی خولۆپ کە لە کۆیلایەتییەوە نزیکە، ​وەک دامەزراوەیەکی سەرەکیی تا ساڵی ١٧٢٣ لە ڕووسیا بەردەوام بوو، کاتێک پیتەری گەورە پێگەی خەڵکی سەر بەو چینەی گۆڕی بۆ خزمەتکاری ناوخۆیی، کە وای کرد لە باج بێبەری نەبن. بەڵام خولۆپە جووتیارەکان، پێشتر لە ساڵی ١٦٧٩دا بە فەرمی بوون بە خزمەتکار.[١][٢][٣]

پیتەر زۆر سەرسام بوو بە تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکان و ھونەرەکانی جەنگ و دەوڵەتمەداری ڕۆژاوا. بۆیە بەردەوام بوو لە لێکۆڵینەوە لە تاکتیکی ھاوچەرخ و چۆنییەتی دامەزراندنی قەڵاکان و سوپایەکی بەھێزی دروستکرد کە ٣٠٠ ھەزار چەکداری تێدابوو، کە پێکھاتبوو لە کەسایەتییە دیارەکانی کە بۆ ھەتا ھەتایە سەربازێتییان دەکرد، ھەروەھا ھێزە سترێلێتەکانی لەگەڵ سوپا سیستەمییەکەی تێکەڵ کرد. لە ماوەی نێوان ساڵانی ١٦٩٧ بۆ ١٦٩٨ شازادەی ڕووسیا یەکەم سەردانی بۆ ئەورووپای ڕۆژاوا ئەنجامدا و لەوێ خۆی و شاندی یاوەری کاریگەرییەکی قووڵیان بەجێھێشت. لە ئاھەنگ گێڕان بە بۆنەی زۆرێک لە داگیرکاری و فەتحەکانی، پیتەری گەورە جگە لە نازناوی فەرمی خۆی وەک قەیسەر، نازناوی ئیمپراتۆری خۆی لابرد، و لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٧٢١ بوو بە موسکۆڤییەکی فەرمی ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا.

پیتەری یەکەم ئاگری خۆی ئاراستەی عوسمانییەکان کرد، پاشان سەرنجی ئاراستەی باکوور کرد، لەوێ ھێشتا بەندەرێکی سەلامەتی لەو ناوچانەی ویلایەتەکەیدا نەبوو و پێویستی بوو، جگە لە بەندەری ئارخانگلسک لەسەر دەریای سپی نەبێت، کە ساڵانە نۆ مانگ دەبێتە سەھۆڵ و وای لێ دەکات وەک بەندەرێکی سەربازی نەگونجێت. درێژکردنەوەی ڕووسیا بۆ دەریای باڵتیک لەلایەن سوێدەوە ڕێگری لێکرا، کە خاکەکەی لە سێ لاوە بەو دەریانە دەورە درابوو کە پێشتر باسمان کرد. بەھۆی خواستی زۆری پیتەر بۆ بەدەستھێنانی پەنجەرەیەک «بەرەو دەریا»، لە ساڵی ١٦٩٩ ھاوپەیمانییەکی نھێنی لەگەڵ کۆمۆنوێڵتی پۆڵەندا-لیتوانیا لە دژی سوێد و دانیمارک دامەزراند، کە بووە ھۆی ھەڵگیرسانی جەنگی گەورەی باکوور. شەڕەکە لە ساڵی ١٧٢١ کۆتایی ھات کاتێک سوێد لاواز بوو، و ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا ڕاگەیاند. یەکێک لە دەرئەنجامەکانی ئەم شەڕە ئەوە بوو کە پیتەر چوار پارێزگای دەستکەوت کە کەوتبوونە باشوور و ڕۆژھەڵاتی کەنداوی فینلەندا، بەم شێوەیەش ڕێگەی گەیشتن بە دەریاکەی مسۆگەر کرد و لەوێش پایتەختی نوێی ڕووسیای سانت پترسبۆرگی دروست کرد بۆ ئەوەی جێگەی مۆسکۆ بگرێتەوە کە لە مێژەوە ناوەندی ڕۆشنبیری بووە لە ڕووسیا.

«ھەڵۆی دوو سەری ڕۆمانۆڤ» نیشانەی ئیمپراتۆری ڕووسیا بوو و پێش ساڵی ١٨٥٨ وەک ئاڵای ئیمپراتۆریەتەکە بەکارھاتووە

پیتەر حکوومەتەکەی بەپێی نوێترین سیستمی ڕۆژاوا ڕێکخستەوە، و ڕووسیای گۆڕی بۆ دەوڵەتێکی خۆسەپێن. و شوێنی ئەنجومەنی کۆنی خانەدانی کردە ئەنجومەنی پیران بە نۆ ئەندامەوە، کە لە ڕاستیدا ئەنجومەنی باڵای وڵاتەکە بوو. ھەروەھا لادێکان بەسەر پارێزگا و ھەرێمی نوێدا دابەش کران. پیتەر ئەرکی ئەنجومەنی پیرانی سنووردار کرد بە کۆکردنەوەی داھاتی باج و لە ئەنجامدا داھاتی باج بە درێژایی دەسەڵاتەکەی سێ ئەوەندە زیادی کرد. کڵێسای ئۆرتۆدۆکس بەشێکی تێکەڵ بە پێکھاتەی کارگێڕی دەوڵەت بوو، وەک بەشێک لە پرۆسەی چاکسازی حکوومەت، ئەمەش وایکرد ببێتە ئامرازێک بۆ دەوڵەت. لە ھەنگاوێکی ھاوشێوەدا پیتەر پاتریارکی ھەڵوەشاندەوە و لە شوێنیدا پێکھاتەیەکی بە کۆمەڵی بە ناوی «کۆمەڵگەی پیرۆز» دانا، کە بەرپرسێکی حکوومی سەرۆکایەتی دەکرد. لە ھەمان کاتدا ئەو سیستمە خۆبەڕێوەبەرییە ناوخۆیییانەی لەناوبرد کە مابوونەوە، و بەردەوام بوو لە گرنگیدان بە پرەنسیپی خزمەتکردنی دەوڵەت لەلایەن ھەموو خانەدانەکانەوە.

پیتەری گەورە لە ساڵی ١٧٢٥ کۆچی دوایی کرد و پاش مردنی ناکۆکی درووست بوو لەسەر ئەوەی کێ جێی دەگرێتەوە و وڵاتێکی ناسەقامگیری بەجێھێشت کە سەرچاوەکانی بەفیڕۆ دەدات. فەرمانڕەوایەتی پیتەری گەورە زۆر پرسیاری درووست کرد، لەوانە ئایا دواکەوتوویی ڕوسیا و خراپی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕۆژاوا بەھۆی ئەوەوە بوو، و چاکسازییەکانی گونجاو بوو یان نا، ھەروەھا کێشە سەرەتایییەکانی دیکە کە ڕووبەڕووی زۆرێک لە فەرمانڕەواکانی ڕووسیا بووەوە کە دوای ئەو ھاتنە سەر تەخت. بەڵام سەرەڕای ئەمەش مێژوونووسان کۆکن لەسەر ئەوەی کە ئەم قەیسەرە بناغەکانی دەوڵەتی ھاوچەرخی ڕووسیایان دانا.

دوای مردنی پیتەری گەورە، ھیچ فەرمانڕەوایەکی چاوچنۆک وەک ئەو نەبوو بۆ ماوەی نزیکەی چل ساڵ لەسەر تەختی ڕووسیا. دوای ئەم قۆناغە، ئیمپراتۆری گەورەی کاترینی دووەم، بە ڕەچەڵەک ئەڵمانی، کە ھاوسەرگیری لەگەڵ قەیسەر پیتەری سێیەم کرد، بۆ گۆڕینی ئەم ڕاستییە بەشداری کرد لە زیندووکردنەوەی چینی خانەدانەکان، کە ڕاستەوخۆ دوای مردنی پیتەری گەورە[٤] بە شێوەیەکی ھێواش و لەسەرخۆ دەرکەوتەوە، و کاترین بنەمای خزمەتکردنی دەوڵەتی ھەڵوەشاندەوە کە بەسەر خانەدانەکاندا سەپێندرابوو، و ناوبانگێکی زۆری بەدەستھێنا لەنێویاندا، بەتایبەت دوای ئەوەی زۆربەی ئەرکە حکوومییەکانی پێدان لە پارێزگاکاندا.

کاترینی دووەم

کاترینی گەورە دەستێوەردانی ڕووسیای لە کارووباری کۆمۆنوێڵتی پۆڵەندا-لیتوانیا فراوانتر کرد بە چەندین ڕێوشوێن، لەوانەش پشتیووانی کۆنفیدڕاڵی تارگوڤیکا، بەڵام تێچووی زۆری ئەم دەستێوەردانانە، بەھۆی ئامادەکاری ھەڵمەت و سەرباز و بەرەنگاربوونەوەی پۆڵەندییەکان، لەگەڵ سیستمی کۆمەڵایەتی ستەمکار، و یاسایەکی بەسەر خزمەتکارەکاندا سەپاند کە ژیانیان لە خاکی خاوەن موڵکەکاندا بەسەر بەرن، وای لە جووتیارانی ڕووسی کرد لە ساڵی ١٧٧٣دا ڕاپەڕن و شۆڕش بکەن لە دژی ئیمپراتۆری خۆیان،

بە تایبەت دوای ئەوەی فەرمانێکی دەرکرد بە فرۆشتنی ئەو کۆیلانەی کە لە زەوی خاوەن موڵکەکان جیابوونەتەوە. یاخیبووان ھەڕەشەی گرتنی مۆسکۆیان کرد و درووشمی «مەرگ بۆ ھەموو خاوەن موڵکەکان»، کە لە کۆزاکێک وەرگیراوە بەناوی ئیمێلیان پوگاچۆڤ، پێش ئەوەی بێ بەزەییانە سەرکوت بکرێن. کاترین لە کۆتاییدا پوگاچۆڤی ژێردەستە کرد و گواسترایەوە بۆ گۆڕەپانی سوور و لەوێ سەری بڕدرا، سەرەڕای کوشتنی سەرۆکی شۆڕشەکە، بەڵام تارماییەکەی بۆ چەندین ساڵ بەردەوام بوو لە تێکدانی خەوی کاترین و جێنشینەکانی.[٥]

لەو ماوەیەی کە خاتوو کاترین ئیمپراتۆری ڕووسیا جووتیارانی ڕووسیای سەرکوت دەکرد، شەڕێکی سەرکەوتووی لە دژی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی ئەنجامدا، کە لە ئەنجامدا ڕووسیا فراوانتر بوو بۆ سنوورەکانی باشووری ناوچەی دەریای ڕەش. پاشان لەگەڵ فەرمانڕەواکانی نەمسا و پرووسیا پیلانی دانا بۆ دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکانی کۆمۆنوێڵتی پۆڵەندا-لیتوانیا، کاتێک پۆڵەندا لەلایەن گەلانی ئەورووپاوە دابەش دەکرا، بەم شێوەیە سنوورەکانی ڕووسیای بەرەو ڕۆژاوا تا ناو ئەوروپای ناوەڕاست ھێنا. ڕووسیا لەکاتی کۆچی دوایی کاترین لە ساڵی ١٧٩٦دا وەک زلھێزێکی گەورە لە ئەورووپا دەرکەوتبوو و لە سەردەمی قەیسەر ئەسکەندەری یەکەمدا بەم شێوەیە بەردەوام بوو، کە لە ساڵی ١٨٠٩دا فینلەندای لە شانشینی لاوازی سوێد سەند و ھەرێمی بێسارابیاش لە عوسمانییەکان لە ساڵی ١٨١٢.[٦]

سەدەى بيستەم[دەستکاری]

قەیسەر نیکۆلاسی دووەم (١٨٩٤–١٩١٧)[دەستکاری]

لە ساڵی ١٨٩٤ نیکۆلاسی دووەم لەبری باوکی بوو بە پاشا و درێژەی بە ڕێبازەکەی دا. لە ساڵی ١٨٩٨ پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا یەکەمین کۆنگرەی خۆی بە شێوەیەکی نھێنی لە شاری مینسک بەست. بەرنامەی ئەم حیزبە لەسەر بنەمای بیرۆکەکانی کارل مارکس و ئەنگڵس بوو و لەلایەن پلێخانۆڤەوە ڕوونکرایەوە. پلێخانۆف دژی تیرۆر بوو و پێی وابوو ڕووسیا پێش ئەوەی بتوانێت بگاتە دیموکراسی و سۆسیالیزم، سەرەتا دەبێت بە قۆناغی گەشەسەندنی سەرمایەداریدا تێپەڕێت.

پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٠٣ دووەمین کۆنگرەی پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا لە برۆکسل و پاشان لە لەندەن بەڕێوەچوو. لە لەندەن ئەم پارتە بەسەر دوو فراکسیۆندا دابەش بوو: بەلشەفیکەکان (زۆرینە) و مێنشەفیکەکان (کەمینە). بەلشەفییەکان پێیان وابوو کە نابێت چاوەڕێی دوای قۆناغی سەرمایەداری بکەین تا بگەینە سۆسیالیزم. سەرکردەی بەلشەفیکەکان «لینین» بەھۆی چالاکییەکانییەوە دووجار دوورخراوەتەوە بۆ سیبیریا و لە ساڵی ١٩٠٠ەوە لە ئەورووپای ڕۆژاوا ژیاوە.

شەڕی ڕووسیا و ژاپۆن[دەستکاری]

ھۆکاری دەستپێکردنی شەڕی نێوان ڕووسیا و ژاپۆن ئەوکاتە بوو کە نیکۆلاسی دووەم گەشتی کرد بۆ ژاپۆن و چوو بۆ سەردانی یەکێک لە پەرستگاکانی ژاپۆن، لەم کاتەدا یەکێک لە کاھینەکان، کە بە بوونی کەسێکی بێباوەڕی وەک نیکۆلاس تووڕە بوو، بە شمشێر ھێرشی کردە سەری، لەگەڵ کاردانەوەی خێرای پاسەوانەکانی. بەڵام نیکۆلاسی دووەم کە زۆر ترسابوو، فەرمانڕەواکانی ئیمپراتۆریەتی ژاپۆنی بە ھۆکاری ئەم ڕووداوە زانی. دوای ئەم ڕووداوە سەرلێشێواوییەک دروست بوو کە تا سەرەتای شەڕ بەردەوام بوو.

لە ساڵی ١٩٠٤ ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا شەڕی دژی ئیمپراتۆریەتیی ژاپۆن ڕاگەیاند بۆ درێژکردنەوەی دەسەڵاتی خۆی بۆ مەنچۆریا و کۆریا. نیکۆلاسی دووەم چاوەڕوانی سەرکەوتنێکی ئاسانی دەکرد، بەڵام تووشی شکست بوو. لە ھەمان کاتدا لە ٥ی تەممووزی ١٩٠٥ لە ڕووسیا لە بەردەم کۆشکی زستانەی قەیسەر لە سانت پترسبۆرگ خۆپیشاندانێکی ئاشتیانە ئەنجامدرا کە بە خراپی سەرکوت کرا. و خۆپیشاندانەکەش بە «یەکشەممەی خوێناوی» ناسرا.

لەگەڵ ئەم ڕووداوانە و تەسلیمبوونی ڕووسیا بۆ ژاپۆن لە ساڵی ١٩٠٥، مانگرتنی کرێکاران زیادی کرد. ئەنجومەنی کرێکاران بۆ رێکخستنی مانگرتنەکان پێکھێنران. ئەنجومەنی سانت پترسبۆرگ بە سەرۆکایەتی لیۆن ترۆتسکی، یەکێک لە یاریدەدەرەکانی پێشووی لینین، لەم ڕووداوەدا ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو. ڕاپەڕینی کرێکاری سەرکوت کرا. ئەندامانی ئەنجومەنەکە دەستگیرکران و ترۆتسکی دوورخرایەوە بۆ سیبیریا، بەڵام ڕزگاری بوو. پاشان نیکۆلاسی دووەم بەڵێنی پێدانی ئازادییە مەدەنییەکانی دا و چاکسازی ھێنایە ئاراوە.

ھەڵبژاردنی دووما[دەستکاری]

لە ساڵانی ١٩٠٦ و ١٩٠٧ سێ ھەڵبژاردن بەڕێوەچوو. لە ئەنجومەنی یەکەمی دوومادا کە وەک ھەڵبژاردنێکی سنووردار بەڕێوەچوو، نەیارانی نیکۆلاسی دووەم دەنگیان دا. نیکۆلاسی دووەم ھەڵبژاردنەکانی ھەڵوەشاندەوە و دووبارە ھەڵبژاردن ئەنجامدرایەوە. ئەمجارە نەیاران تووندتر دەنگیان دا. قەیسەر دیسانەوە دومای ھەڵوەشاندەوە. ھەڵبژاردنی سێیەم ئەنجامدرا و ئەمجارە شوێنکەوتوانی قەیسەر چوونە ناو دووما. لە ساڵی ١٩١٢ بەلشەفییەکان لە کۆمەڵە سۆسیال دیموکراتەکانی تر جیابوونەوە و ھەوڵیاندا پارتێکی سەربەخۆ دروست بکەن.

بەژداریکردنی ڕووسیا لە جەنگی جیھانیی یەکەم[دەستکاری]

لە مانگی ئابی ساڵی ١٩١٤ ڕووسیا ھاتە ناو جەنگی جیھانیی یەکەمەوە. سەرەتا تەنیا بەلشەفییەکان دژی بەژداریکردنی ڕووسیا بوون بۆ ئەم شەڕە، بەڵام وردە وردە شکستەکانی ڕووسیا لایەنگرانی دەسەڵاتی پاشایەتی نیکۆلاسی دووەمی بۆ کەمترین ئاست کەمکردەوە. سەرەتای مانگی ئازاری ساڵی ١٩١٧ زۆربەی کرێکارانی پترۆگراد و مۆسکۆ مانیان گرت. یاخیبوونەکە گەیشتە سەربازگەکان. لە ١١ی ئازاری ١٩١٧ نیکۆلاسی دووەم دوومای ھەڵوەشاندەوە، بەڵام نوێنەرانی دووما جیانەبوونەوە. لە ١٥ی ئازاری ١٩١٧ نیکۆلاسی دووەم لە بەرژەوەندی میخائیل دووکی گەورە دەستی لەکارکێشایەوە. میخائیلیش ڕەتیدەکاتەوە تەختی پاشایەتی وەربگرێت. دووما حکوومەتێکی کاتیی میانڕەو دادەمەزرێنێت بە سەرۆکایەتی شازادە لۆڤ. ئەنجوومەنی پترۆگراد کە مینشەڤیک و سۆسیالیستەکان تێیدا زۆرینە بوون، دەبێتە ڕکابەری ئەنجومەنی کاتی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «امپراتوری روسیه»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٥ی ٩ی ٢٠٢٣.