ناحیەی شوان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی شوان
بە عەرەبی: ناحیة شوان
بە ئینگلیزی: Shwan subdistrict
Map
ناحیەی شوان
پۆتانەکان: 35°44′06″N 44°28′02″E / 35.7351°N 44.46725°E / 35.7351; 44.46725پۆتانەکان: 35°44′06″N 44°28′02″E / 35.7351°N 44.46725°E / 35.7351; 44.46725
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(باشووری کوردستان)
(ناوچە جێناکۆکەکان) [١]
پارێزگاکەرکووک
قەزاقەزای کەرکووک
مەڵبەندڕێدار
ژمارەی گوندەکان٦٧
بوون بە ناحیە١٩٢٣
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەری ناحیەبەهجەت واحید
ڕووبەر
 • سەرجەم٧٠٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٧٣ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٧٨٣ مەتر (٢٬٥٦٩ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٨٨١ مەتر (٢٬٨٩٠ پێ)
نزمترین بەرزایی
٢٨١ مەتر (٩٢٢ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١٢،٥٥٥
 • چڕی١١٫١٨ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٩٫٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە و شیعە) و یارسان
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[٢]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.kirkuk.gov.iq/ku/

ناحیەی شوان یەکێکە لە حەوت ناحیەی قەزای کەرکووک لە پارێزگای کەرکووک لە باشووری کوردستان(ناوچە جێناکۆکەکان) لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی ڕێدارە.[٣][٤]

ناو[دەستکاری]

ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوی ھۆزی شوانەوە وەرگیراوە، کە زۆری دانیشتوانی ئەم ناحیەیە لە ھۆزی شوانن، لە بەرئەوە ھەر لە سەردەمی عوسمانییەکانەوە بەم ناوچەیە وتراوە ناوچەی شوان، تەنانەت لە ئێستادا بەناوەندی ئەم ناحیەیەش دەوترێت شوان کە خۆی ناوی ڕێدارە. چەندین بۆ چوون ھەیە لەسەر ناوی ھۆزی شوان.

  • شەھید مامۆستا جەمیل ڕۆژبەیانی دەڵێت:(خێڵی شوان بەشێکە لەم شوانکارەیەی کەلە سەدەی پێنجەمدا خاوەن دەوڵەتێکی بەھێزبوون ھەر لەکەناری کەنداو تا شیرازیان بەدەستەوە بوو پایتەختەکەیان لە قەلای (دارالامان) ی چیای ئیگ بووە لەسەدەی یانزە ودوانزە ی زاینەوە پەرتەوازەبوون، ئەم بەشەیان لەسەر ڕێگەی کەرکووک - پردێ گەورەترین گوندی خۆیان بەناوی (دارەمان)ەوە دروستکردووە.[٥]
  • د.رەفیق شوانی دەڵێت: (ڕەنگە لە (شوھان)ی ھۆزی کوردی (پشتکوە)ەوە ھاتبێت و وشەکەیان لە (شوھان) یان لە(شوان)ەوە بۆ (شاەوان)سەر وبن کردووە).[٦]

جوگرافیا[دەستکاری]

ناحیەی شوان ھاوسنوورە لەگەڵ؛

ڕووبەر[دەستکاری]

ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٧٠٧کم٢)یە لە (٨٫٨٪) پارێزگای کەرکووک پێکدەھێنێت و (٢١٫٣٪) قەزای کەرکووک پێکدەھێنێت.[٨]

دانیشتوان[دەستکاری]

دانیشتوانی ئەم ناحیەیە لە کورد پێکھاتووە، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (١٢،٥٥٥)کەسە. لە (٠٫٧٪)ی دانیشتوانی پارێزگای کەرکووک و (١٫٠٥٪)ی دانیشتوانی قەزای کەرکووک پێکدەھێنێت.[٩][١٠]

  • لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (حەوتەم)ە لە حەوت ناحیەی قەزای کەرکووک.

مێژوو[دەستکاری]

سەردەمی عوسمانی(١٥٥٤-١٩١٨)[دەستکاری]

  • لە ساڵی ١٥٥٤ کە عوسمانییەکان ئەو ناوچەیەیان داگیر کرد، دەسەڵاتی ناوچەکەیان بەخشی بەو میرە کوردانە کە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی عوسمانییەکاندا ھاوکارییان ھەبوو. ھەروەھا ئەیالەتی شارەزووریان درووستکرد. کە ئێستا. بەنزیکەیی سنووری باشووری کوردستان دەناسرێت. کەرکووک پایتەختی ئەم ئەیالەتە بووە. بۆیە ڕاستەوخۆ نەخراوەتە ناو سیستەمی کارگێڕی عوسمانیەوە. فەرمانڕەواکان ئەندامی ھۆزە کوردییەکان بوون و تەنیا بە دەگمەن سەربازی عوسمانی لە ئەیالەتەکەدا ھەبوون.[١١]
  • لە سەدەی ١٨ و نۆزدەھەمدا، ئەیالەتەکە کەوتە ژێر دەستی بنەماڵەی بابان. ئەندامانی ئەم بنەماڵەیە توانیان بە گەرەنتیکردنی ئاسایشی سنوورە ناجێگیرەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لەگەڵ ئێران لە بەرامبەر ئۆتۆنۆمی تەواودا، دەسەڵاتی خۆیان بپارێزن. سنجاقی بابان کە شاری کەرکووکی لەخۆگرتبوو، بەناوی ئەو بنەماڵەیەوە ناونراوە.[١٢]
  • بابانەکان چاویان لە میرە کوردەکانی میرنشینی ئەردەڵان دەکرد کە بەشەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیان لە ژێر دەستدابوو، بۆ ئەوەی ببنە ڕکابەری سروشتییان، و لە ساڵی ١٦٩٤ سلێمان بەگ ھێرشی کردە سەر ئێران و شکستی بە میری ئەردەڵانی ھێنا. دوای ساڵی ١٧٨٤،بابانەکان پایتەختەکەیان گواستەوە بۆ شاری نوێی سلێمانی کە بەناوی دامەزرێنەری خانەدانەکەوە ناونرا. لە ساڵی ١٨٥٠دا دواجار دەسەڵاتی بابانەکان کۆتایی پێھات. ھەرێمەکە لە ساڵی ١٨٦٢دا خرایە ژێر کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی ئەیالەتی بەغداوە، کەرکووک بووە سنجاقێکی ئەم ئەیالەتە.

قۆناغی یەکەم: لە نێوان ساڵانی(١٨٥١-١٨٦٩)[دەستکاری]

سیستەمی کارگێڕی ئەم قۆناغە لەژێر ھەژموونی دابەشبوونی جوگرافیای ھۆزەکاندا بووە، سنووری ئەم لیوایە و لیوا ھاوسنوورەکانی میراسی ناکۆکی نێوان ھەردوو میرنشینی بابان و میرنشینی سۆران بوو، لەکاتێکدا دەسەڵاتی میر محەممەدی ڕەواندوز ھەردەھات فراوانتر دەبوو تاگەیشتە سنووری کۆیە و ڕانیە و دەربازی دەستە چەپی زێی بچووکیش بوو. چەندین ناحییەی ئەیالەتی شارەزووری خستە سەر میرنشینەکەی لەوانە ناحیەکانی(عەسکەر، ئاغجەلەر، کێوەچەرمەڵە، چیاسەوز، گڵناغاج، قەسرۆک، گردخەبەر، جبق قلعە و شوان) لەگەڵ مەنگوڕایەتیدا.[١٣]

ئەیالەتی شارەزوور(١٥٥٤-١٨٦٢) لە چوار لیوا پێکھاتبوو، لیوای کەرکووک، لیوای زەنگاباد، لیوای ڕەواندز و لیوای سلێمانی. لیوای کەرکووک لەم سەردەمەدا لە (٨) قەزا پێکھاتبوو (قەزای کەرکووک، قەزای ئاڵتون کۆپری و ھۆزی عوبێد، کە ئەم ھۆزە دەوارنشین بوون، قەزای ئەربیل، قەزای بالیسان، قەزای کۆیە، ھۆزی سن و ئاکۆ و خۆشناو، ھۆزی بڵباس).

لەم قۆناغەدا ناحیەی شوان سەر بە قەزای کەرکووک بوو وەک ناحیە.

قۆناغی دووەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٨٦٩-١٨٧٢)دا[دەستکاری]

قۆناغی (مەدحەت پاشا)یە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ والی ویلایەتی بەغدا بوو، ھەرچەندە تەمەنی ئەم قۆناغە کەم بوو، بەڵام تێیدا گۆڕانکاری جەوھەری ئەنجامدرا.

  1. ھەڵوەشاندنەوی فرە ناوەندی قەزاکان: بەشێکی زۆری قەزاکان فرە ناوەند بوون و بەشێکی ئەم ناوەندانە بەناوی ھۆزەکانەوە بوو، لەم قۆناغەدا فرە ناوەندەکان ھەڵوەشێنرانەوە و لە جیاتی ئەوە یەک ناوی بۆ دانرا.
  2. کۆکردنەوەی قەزاکان: بەشێک لە قەزاکان کۆکرانەوە لە یەک قەزادا، و یەک ناوی بۆ داندرا.
  3. ئاڵوگۆڕی نێوان ھەرسێ لیواکانی سلێمانی، کەرکووک و ڕەواندز. قەزای پشدەر لە لیوای سلێمانی دابڕێندراو خرایە سەر لیوای ڕەواندز و لەبری ئەو قەزای شوان لە لیوای کەرکووک دابڕێندراو خرایە سەر لیوای سلێمانی، ھەر سێ (قەزای ئەربیل، قەزای کۆیە و قەزای ڕانیە) لە لیوای کەرکووک دابڕێنران و خرانە سەر لیوای ڕەواندز.[١٤]

قۆناغی سێیەم لەنێوان ساڵانی(١٨٧٣-١٩١٨)دا[دەستکاری]

لەم قۆناغەدا چەندین گۆڕانکاری سازدرا، لەوانە لیواکانی دەوڵەتی عێراقی ئێستا کەمکرایەوە بۆ (٨)سنجاغ-لیوا، لیواکانی کەش کران بە قەزا و بەشێکی زۆری قەزاکانیش کرانە ناحیە. یەکە کارگێڕییەکانی باشووری کوردستان دەکەونە سنووری سنجاغەکانی(مووسڵ و شارەزوور و بەغدا). تا پێکھێنانی ویلایەتی مووسڵ لە ساڵی(١٢٩٦ک-١٨٧٩ز)دا ھەموو سنجاغەکانی سەرەوە سەر بە ویلایەتی بەغدا بوون و دوای ئەو بەروارە ھەردوو لیوای سلێمانی و شارەزوور خرایە سەر ویلایەتی مووسڵ.

لەم سەردەمەدا قەزای شوان کرایە ناحیە و لە سنجاقی سلێمانی دابڕێنراو خرایەوە سەر قەزای کەرکووک لە سنجاقی شارەزوور. گوندی حاجی بەیخانی خواروو ناوەندی بوو.[١٥]

لە سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا(١٩١٨ - ١٩٥٨)[دەستکاری]

یەکێک لە ئەنجامەکانی جەنگی جیھانیی یەکەم، دەوڵەتی عوسمانی زۆربەی ویلایەتەکانی لەدەست دا، لەوانە ویلایەتی بەسڕە، ویلایەتی بەغدا و ویلایەتی مووسڵ، ئینگلیزەکان لە ماوەی ئەو جەنگەدا توانیان خاکی ئەم ویلایەتانە کۆنتڕۆڵ بکەن. لە دەوڵەتی نوێی عێراقدا کۆیان بکەنەوە و حکومەتێک دابمەزرێنن. حکومەتی تازە پێکھێنراو ھەستا بەڕێکخستنەوەی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەتی عێراق، یەکە کارگێڕییەکانی لیوای کەرکووک وەک پێشووی خۆی بوو بە دەستکارییەکی کەمەوە.

قۆناغی یەکەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩١٨-١٩٢٥)دا[دەستکاری]

قۆناغی دووەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٢٦-١٩٣٦)دا[دەستکاری]

بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٢٠٠) لە ٢٩\٦\١٩٣٣دا ناحیەی شوان لە قەزای کەرکووک و ناحیەی سەنگاو لە قەزای گل دابڕێنران و بە قەزای چەمچەماڵەوە لکێندران. ناحیەی داقووق لە قەزای کەرکووک دابڕێنراو بە قەزای گلەوە لکێنرا، ھەروەھا ناوەندی قەزای گل لە قادرکەرەمەوە گواسترایەوە بۆ لەیلان.

قۆناغی سێیەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٣٦-١٩٤٧)دا[دەستکاری]

بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٥٦٤) لە ٢٧\١١\١٩٤٥دا، ناحیەی شوان خرایەوە سەر قەزای کەرکووک.

قۆناغی چوارەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٤٧-١٩٥٨)دا[دەستکاری]

لەم قۆناغەدا ناحیەی شوان، گۆڕانکاری بەسەردا نەھات.

لە سەردەمی کۆماریدا (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دا[دەستکاری]

سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتی چل ساڵی خایەند، تێیدا پەیکەری کارگێڕی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەت جێگیرکرایەوە و زۆربەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی بە مەبەستی کارگێڕی بوو. لە بەرواری ١٤\٧\١٩٥٨دا سەردەمێکی نوێ لە عێراقدا دەستی پێکرد، سیستەمی پاشایەتی گۆڕدرا بە کۆماری، لەم سەردەمەدا زۆرترین گۆڕانکاری لەم وڵاتەدا ئەنجامدرا، لە بواری فکری و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی. ئەم گۆڕانکارییانەش ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی بە سەر بواری کارگێڕیدا ھەبوو، زۆرترین ڕەنگدانەوەشی لە لیوای کەرکووکدا ھەبوو، بۆیە زۆرترین گۆڕانکاری کارگێڕی تیایدا ئەنجامدرا.[١٦]

کارگێڕی[دەستکاری]

ناحیەی شوان لە ڕووی کارگێڕییەوە پێکھاتووەلە (٦٧) گوند.[١٨]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2012-08-09.
  2. ^ "Sub-national HDI – Area Database – Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  3. ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
  4. ^ https://reliefweb.int/map/iraq/iraq-kirkuk-district-reference-map-2020-15-july-2020
  5. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  6. ^ https://www.historyofkurd.com/2016/07/27/لێکۆلینەوەیەکی-مێژوویی-دەربارەی-ھۆز/[بەستەری مردوو]
  7. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11069468#map=11/35.7362/44.5386
  8. ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
  9. ^ https://cosit.gov.iq/ar/2018-12-19-08-39-42
  10. ^ ‎مەحموود إسماعیل محمد شھاب. إمکانیة الوصول و الأتصال لعقد شبکة طرق السیارات فی محافظة کرکوک(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-١٠-٢٠٢٣.
  11. ^ https://archive.org/details/bub_gb_66hCAAAAcAAJ
  12. ^ https://books.google.iq/books?id=QjzYdCxumFcC&pg=PA70&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  13. ^ عباس العزاوی. عشائر العراق(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 1-11-2022.
  14. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  15. ^ سالنامة ولایت بغداد(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  16. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی کارگێڕی باشووری کوردستان(پارێزگای کەرکووک، دیالە و کووت)(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  17. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/9609.html
  18. ^ ‎د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا(کوردی).