نەوت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

نەوت یان پێترۆل (ئینگلیزی: Petroleum) تێکەڵەیەکی ئاڵۆزە لە ھایدرۆکاربۆنی جیاواز، لە پێکھێنەکانیاندا جیاوازن، بە شێوەیەکی فراوان وەک سەرچاوەیەکی سووتەمەنی بەرکاردێت.

نەوت ماددەیەکی سروشتییە لە چینەکانی خوارەوەی زەویدا ھەیە و لەوێدا دەردەھێنرێت و کاتێ لەو چینانەوە دەردەھێنرێت ناودەبرێت بە نەوتی خاو، کە دوای بە پڕۆسەی پاڵاوتندا دەڕوات کە پڕۆسەیەکی تەواو کیمیاویە و لێوەرگیراوەی ھەمەجۆری لێوە دەردەھێنرێت.

زۆرینەی پێکھاتەکەی کاربۆن و ھایدرۆجینە، و نەوت بەپێی شوێنەکەی ڕەنگ و جۆرایەتی تایبەتمەندییەکەی دەگۆڕێت.

نەوت لە پۆلی سوتەمەنییە بەردینەکاندایە، بەھۆی پێکھاتنی لەژێر چینی قوڵای زەویدا لە ڕێژەیەکی زۆری زیندەوەرە لەناوچووەکان (بەردینەکان) وەک داینەسوڕەکان کە لە چینەکانی خوارەوەی زەویدا شیبونەتەوە بەھۆی نەبونی ئۆکسجین و بوونی پلەیەکی بەرزی گەرمی.

کێڵگەی نەوتی ئەترۆش لە شێخان

وەک پێشتر باسمان کرد نەوت لە چینەکانی خوارەوەی زەویدا ھەن و لەڕێی بیرە نەوتییەکانەوە نەوت دێنینە سەر زەوی، کە پێویستی بە پڕۆسەیەکی تەواو وردە بۆ دیاریکردنی شوێنی بیرەکە کە جیۆلۆجی زانەکان ھەڵدەستن بەو کارە بۆ زانینی قوڵایی بیرەکەو بڕی نەوتەکە تێیدا.

نەوت سەرچاوەیەکی سەرەکییە بۆ وزە، بەھۆی گرنگییە ئابورییەکەیەوە ناسراوە بە «ئاڵتونی ڕەش». بەشێوەیەکی گشتی نەوت لە کارەکانی ڕۆژانەماندا بەکاردێت ئەو ئۆتۆمبێلەی کارەکانمان بۆ ڕای دەکات، فڕۆکە کە دوورترین شوێنەکانمان بۆ نزیک دەکاتەوە، کەشتییە بارھەڵگرەکان، کارگەکان، وێستگەکانی دروستکردنی کارەبا، لە دروستکردنی زۆر شتی دیکەشدا بەکاردەھێنرێت بە شێوەیەکی سەرەکی کە گرنگترینیان جلوبەرگ و دەرمانە.

ناوچە عەرەبییەکان وکوردستان یان دەتوانین بڵێین ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەوڵەمەندە بەم سەرچاوە سروشتییە، ھەربۆیە ناوچەکە ناسراوە بە شادەماری وزەی جیھان، بۆ گواستنەوەش زیاتر پشت دەبەسترێت بە بۆری یاخود کەشتییە بارھەڵگرەکان، لەگەڵ بەرەوپێشچونی مرۆڤایەتی لە زۆربەی بوارەکاندا ئەوا مرۆڤایەتی زیاتر و زیاتر پێویستی بەم سەرچاوەیە ھەیە تاوەکو کەلێنەکانی وزەی پێپڕبکاتەوە، و یاریکردنی نرخی نەوت جوڵەیەکی بازرگانی گەورەی لە جیھاندا دروستکردووە کە لەگەڵ بەرزکردنەوە یان دابەزاندنی بڕی بەرھەم ھێنانی نەوت ئەوا نرخەکەشی کەم وزیاد دەکات.

زۆر بەکارھێنانی سوتەمەنی بەبەردبوو بە گشتی و نەوت بەتایبەتی کاریگەری نەرێنی خستووەتە سەر ژینگەی زەوی، و سووتانی ئەم سوتەمەنییە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاردەکاتە سەر گەرمبونی زەوی، ھەربۆیە زانایان چەندین وزەی دیکەیان بۆ شوێنگرەوەی نەوت دەستنیشان کردووە لەوانە «وزەی ئەتۆمی، با، تیشکی خۆر، گەرمی، کیمایی» چەندانی دیکە.

سەرچاوەی وشەکە[دەستکاری]

''نەوت''' وەک دیارە لە «نەفط» ی زمانی عەرەبییەوە وەرگیراوە، بۆیە بۆ زانینی مانای ڕاستەقینەی وشەکە دەبێ بگەڕێینەوە مانا عەرەبییەکەی کە وەک زانراوە ئەم وشەیە دەمێکەیە بەکاردێت، بەڵام پێشتر بەکارھاتووە بۆ لێوەرگیراوە نەوتییە ڤیسکۆسەکان وەک قەتران (قیر) لە زمانی عەرەبیدا، وەک دیارە ئەسڵی وشەکە لە ئەکەدییەوە کە «نبتو» یان پێوتووە یان ئارامییەکان کە «نفتا» بەکارھاتووە؛ و لەمانەوە گواستراوەتەوە بۆ ئیغریقییەکان (یۆنانییەکان) کە وشەی «نفثا» بەکارھاتووە، کە لە کۆتایییەکانی سەدەی ١٩دا وشەی «نفثا» وەک ئاماژەدان بە نەوت بەشێوەیەکی گشتی بەکارھاتووە، کە ئەمە ئەوە دەردەخات وشەی «نفثا» بەپێی کات گۆڕانی بەسەردا ھاتووە، کە ئێستا ئەم وشەیە «نفثا» ئاماژە بۆ تێکەڵەیەکی خاوی ھەڵگیراو دەکات کە بەھۆی پاڵاوتنی نەوتەوە دەستمان دەکەوێت. وەھەروەھا وشەی «بترالاون» مان ھەیە کە لای عەرەب بەمانای «ڕۆنی بەرد» دێت کە «ئبن بیطار» وتوویەتی «بترالاون» بە زمانی یۆنانی بەمانای «ڕۆنی بەرد» دێت کەئەوەش مەباست لێی نەوتە.

بەڵام وشەیpetroleum، کەئێستا لەناوماندا ناسراوە بە "پتڕۆڵ"، لە زمانی ئیغریقییەوە ھاتووە، کە لەدوو بڕگە پێکدێت، بڕگەی یەکەم πέτρα (بترا) بەمانای "بەرد" دێت، و بڕگەی دووەم ἔλαιον (ایلایون) بەمانای "ڕۆن" دێت.

«جۆرجیوس ئگریکولا» وشەی «پتڕۆڵیۆم» ی بەکارھێناووە لە کتێبەکەی بەناوی De Natura Fossilium کە لە ساڵی ١٥٤٦ز دا بڵاویکردەووە.

ئێتیمۆلۆژی[دەستکاری]

وشەی پەترۆلیۆم لە یۆنانییەوە ھاتووە: πέτρα (بەرد) و ἔλαιον (ڕۆن). ئەو وشەیە بە شێوازی petraoleum لە سەدەی دەیەمی زایینیدا لە سەرچاوە ئینگلیزییە کۆنەکاندا پەیدا بوو. لە زمانی ئاڤێستاییدا نەپتا بە واتای ڕۆنی کانزایییە کە عەرەب و کەلدییەکان لە میدییەکانەوە وەریانگرتووە و نفط (نەفت) یان بەکار ھێناوە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • پەرتووکی کیمیا ١٢، چاپی سێیەم - ٢٠١٢، «وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان».
  • نسرين عزالدين. "تاريخ النفط في دول الخليج.. هكذا بدأت الحكاية". مجلة الرجل. مؤرشف من الأصل في 5 أغسطس 2018. اطلع عليه بتاريخ ديسمبر 2018.
  • خالد بن سلطان بن عبد العزيز. "البترول: معامل التكرير". موسوعة "مقاتل من الصحراء". مؤرشف من الأصل في 16 يناير 2018. اطلع عليه بتاريخ ديسمبر 2018.
  • مجلة الفيصل؛ العدد 37، الصفحة 112 نسخة محفوظة 18 ديسمبر 2019 على موقع واي باك مشين.
  • غانم العناز. "النفط واكتشافه في العراق". بيت الموصل. مؤرشف من الأصل في 22 أكتوبر 2018. اطلع عليه بتاريخ ديسمبر 2018.
  • "فرنسا والنفط الجزائري". بوابة الجزائر. مؤرشف من الأصل في 8 أكتوبر 2018. اطلع عليه بتاريخ ديسمبر 2018.
  • "النفط في ليبيا". الجزيرة نت. مؤرشف منالأصل في 1 أغسطس 2018. اطلع عليه بتاريخ ديسمبر 2018.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]