بەعەرەبکردنی ناوچەی کەرکووک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەعەرەبکردن یان تەعریب یەکێکە لە سیاسەتەکانی گۆڕینی شووناسی ناوچەکان… زیاتر

مێژووی بەعەرەبکردنی ناوچەکە[دەستکاری]

پاش مۆرکردنی ئەو ڕێککەوتنەی جەنگ وەستاندنەی بە (جەنگ وەستاندنەکەی (مۆدروس MOUDROS) ناووبانگی دەرکردووە، ھێزەکانی بەریتانیا لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩١٨دا ھاتنە ناو شاری کەرکووکەوە، سوپای بەریتانیا، کاتی خۆی لە ١٧ی ئایاری ١٩١٨دا، بەسەرکردایەتی ژەنەڕاڵ مارشاڵ ئەم شارەی داگیرکردبوو، بەڵام لە ٢٧ی ھەمان مانگدا چۆڵی کردو پاشان لە دوادوایی تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵدا، ھەر کە پەیمانی جەنگ وەستاندنە ناوبراوەکەی مودرۆس مۆرکرا، گەڕایەوە بۆی و داگیری کردەوە.[١] دوای ئەمە ھێزەکانی ھەر لە کەرکووک ماونەتەوە و شارەکە ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەفسەرە سیاسییەکانییەوە بەڕێوە دەبرا.

دۆزینەوەی نەوت[دەستکاری]

دۆزینەوەی نەوتێکی زۆر لەم ناوچەیەدا بوو بەھۆی ئەوەی گۆڕانێک لەڕەگ و ڕیشەوە لەبارەی مەسەلەی کورد بە گشتی و ناوچەی کەرکووکەوە بە شێوەیەکی تایبەتی بەسەر سیاسەتی بەریتانیا بێت. سیاسەتی بەریتانیا لەبارەی مەسەلەی کوردەوە لەسەرەتادا بەپێی پێشنیاری.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ناوچەی کەرکووک و هەوڵی گۆڕینی باری نەتەوەییی ئەم ناوچەیە، دوکتۆر نووری تاڵەبانی

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]