ناحیەی سەرگەڕان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی سەرگەڕان
بە عەرەبی: ناحیة سرکران
بە ئینگلیزی: Sargaran subdistrict
Map
ناحیەی سەرگەڕان
پۆتانەکان: 35°42′22″N 43°53′46″E / 35.70603°N 43.89601°E / 35.70603; 43.89601پۆتانەکان: 35°42′22″N 43°53′46″E / 35.70603°N 43.89601°E / 35.70603; 43.89601
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(باشووری کوردستان)
(ناوچە جێناکۆکەکان) [١]
پارێزگاکەرکووک
قەزاقەزای دووبز
مەڵبەندسەرگەڕان
ژمارەی گوندەکان٤٩
بوون بە ناحیە١٩٧٩
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەری ناحیەغەزوان داودی
ڕووبەر
 • سەرجەم٦٦٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٥٨ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٢٦٧ مەتر (٨٧٦ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٧٥٠ مەتر (٢٬٤٦٠ پێ)
نزمترین بەرزایی
١٨٧ مەتر (٦١٤ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٢٢،١٨٣
 • چڕی٣٣٫٢٥ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨٦٫١ کەس لە میلی چوارگۆشە)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[٢]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.kirkuk.gov.iq/ku/

ناحیەی سەرگەڕان یەکێکە لە سێ ناحیەی قەزای دووبز لە پارێزگای کەرکووک لە باشووری کوردستان(ناوچە جێناکۆکەکان) لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی سەرگەڕانە.[٣][٤]

ناو[دەستکاری]

جوگرافیا[دەستکاری]

ناحیەی سەرگەڕان ھاوسنوورە لەگەڵ؛

ڕووبەر[دەستکاری]

ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٦٦٧کم٢)یە لە (٦٫٤٪) پارێزگای کەرکووک پێکدەھێنێت و (٣٧٫٨٪) قەزای کەرکووک پێکدەھێنێت.[٦]

دانیشتوان[دەستکاری]

دانیشتوانی ئەم ناحیەیە لە کورد پێکھاتووە، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٢٢،١٨٣)کەسە. لە (١٫٢٨٪)ی دانیشتوانی پارێزگای کەرکووک و (١٨٫١٧٪)ی دانیشتوانی قەزای کەرکووک پێکدەھێنێت.[٧][٨]

  • لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (سێیەم)ە لە سێ ناحیەی قەزای دووبزدا.
  • لە ناو ئەم ناحیەیەدا کەمێک دانیشتوانی عەرەبی لێیە بەڵام ئەمانە لە پڕۆسەی عەرەباندندا هاتوون و هێشتا نەگەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان.

مێژوو[دەستکاری]

سەردەمی کۆماری (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دا[دەستکاری]

سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتی چل ساڵی خایەند، تێیدا پەیکەری کارگێڕی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەت جێگیرکرایەوە و زۆربەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی بە مەبەستی کارگێڕی بوو. لە بەرواری ١٤\٧\١٩٥٨دا سەردەمێکی نوێ لە عێراقدا دەستی پێکرد، سیستەمی پاشایەتی گۆڕدرا بە کۆماری، لەم سەردەمەدا زۆرترین گۆڕانکاری لەم وڵاتەدا ئەنجامدرا، لە بواری فکری و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی. ئەم گۆڕانکارییانەش ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی بە سەر بواری کارگێڕیدا ھەبوو، زۆرترین ڕەنگدانەوەشی لە لیوای کەرکووکدا ھەبوو، بۆیە زۆرترین گۆڕانکاری کارگێڕی تیایدا ئەنجامدرا.[٩]

ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣). کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[١٠]

لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧-١٩٨٦)دا[دەستکاری]

  1. بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ژمارە(١٧٨٠٣) لە ساڵی ١٩٧٨دا، (٤٠) کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای دووبز دابڕێنرا بۆ ھێنانە کایەی ناحیەی ئەلقودس، ناوەندەکەی گوندی سەرگەڕان و لە قەزای دووبز بوو.[١١]
  2. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٣٢) لە ٦-٥-١٩٧٩دا، کەرتێکی ناحیەی شوان بە ناحیەی ئاڵتون کۆپرییەوە بەسترا و (٣)کەرتی ناحیەی ئاڵتون کۆپریش بە ناحیەی شوانەوە بەسترا.

لە نێوان ساڵانی(١٩٨٧-١٩٩٠)دا[دەستکاری]

لەم قۆناغەدا بەشێکی زۆری ناحیەکانی ئەم پارێزگایە ھەڵوەشێنران، قەزای دووبز بچووک کریەوە بۆ ناحیە و ھەموو کەرتەکانی سەروو زێی بچووک بە پارێزگای ھەولێرەوە لکێندران. قەزای داقووق ھاتە کایەوە و لە سنووریدا ناحیەی ڕەشادیش درووستکرا. جێگۆڕکێی کەرتەکان لە نێوان یەکە کارگێڕییەکاندا کرا.

  1. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٢١) لە ١١-٦-١٩٨٧دا، ناحیەکانی(قەرەحەسەن، شوان، یایچی، ئەلڕەبیع و ئەلقودس)ی سەر بە پارێزگای کەرکووک ھەڵوەشێنران.
  2. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٣٤) لە ١١-٩-١٩٨٩دا، گۆڕانکاری گەورە لە سنووری پارێزگای کەرکووکدا ئەنجامدرا و بریتییەلە: أ:- قەزای دووبز ھەڵوەشێنراو لە بری ئەو ناحیەی دووبز پێکھێنرا.ب:- قەزای داقووق پێکھێنرا و لە سنووردا ناحیەی ڕەشاد ھاتە کایەوە.ت:- ھەموو کەرتەکانی ناحیەی ئاڵتون کۆپری، کەرتەکانی خوارووی زێی بچووک بە ناحیەی دووبزەوە لکێندران و کەرتەکانی سەرووی زێی بچووک بە پارێزگای ھەولێرەوە لکێندران.ج:- (٤٢) کەرتی قەزای دووبز ھەڵوەشێنران و دابڕێنران، (٣٨)کەرتی بە بە قەزای ھەولێر و (٤)کەرتی بە قەزای حەویجەوە لکێندران.ح:- (١١) کەرتی ناحیەی تازەخورماتوو و (٤)کەرتی ناحیەی ڕیاز بە ناحیەی ڕەشادەوە لکێندران.خ:- (٨١) کەرتی قەزای کەرکووک دابڕێنرا، (٢٩)کەرتی بە ناحیەی دووبز، (٤٨)کەرتی بە ناحیەی تازەخورماتوو، کەرتێکی بە ناحیەی ناوەندی قەزای حەویجە و (٣)کەرتی بە ناحیەی ڕیازەوە لکێندران.[١٢]

لە نێوان ساڵانی(١٩٩٠ - ٢٠٠٣)دا[دەستکاری]

بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٣٥) لە بەرواری ١-١-١٩٩٦دا، دابڕانی (٣٨) کەرت لە پارێزگای ھەولێر و لکاندنیان بە ناحیەی دووبز لە پارێزگای کەرکووک.[١٣]

لە دوای ساڵی (٢٠٠٣)ەوە[دەستکاری]

  • دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق گوندەکان و ناحیەکانی ئەم قەزایە کە لە شاڵاوی ئەنفال دا وێران کرابوون، سەر لە نوێ ئاوادان کرانەوە و ناوی خۆجێییان لێنرانەوە، لەبەرئەوەی زۆرینەی ناوەکان کوردی بوون پێشتر گۆڕدرابوون ناوە کوردییەکانیان بۆ گەڕێندرایەوە.[١٤]

کارگێڕی[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2012-08-09.
  2. ^ "Sub-national HDI – Area Database – Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  3. ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
  4. ^ https://reliefweb.int/map/iraq/iraq-kirkuk-district-reference-map-2020-15-july-2020
  5. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11069462#map=11/35.6966/43.9295
  6. ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
  7. ^ https://cosit.gov.iq/ar/2018-12-19-08-39-42
  8. ^ ‎مەحموود إسماعیل محمد شھاب. إمکانیة الوصول و الأتصال لعقد شبکة طرق السیارات فی محافظة کرکوک(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-١٠-٢٠٢٣.
  9. ^ ‎شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی کارگێڕی باشووری کوردستان(پارێزگای کەرکووک، دیالە و کووت)(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  10. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  11. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/12482.html
  12. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/15066.html
  13. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/2161.html
  14. ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf