ناحیەی ڕیاز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی ڕیاز
بە عەرەبی: ناحیة الریاض
بە ئینگلیزی: Riaz subdistrict
Map
ناحیەی ڕیاز
پۆتانەکان: 35°16′09″N 43°54′39″E / 35.26903°N 43.91075°E / 35.26903; 43.91075پۆتانەکان: 35°16′09″N 43°54′39″E / 35.26903°N 43.91075°E / 35.26903; 43.91075
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(باشووری کوردستان)
(ناوچە جێناکۆکەکان) [١]
پارێزگاکەرکووک
قەزاقەزای حەویجە
مەڵبەندڕیاز
ژمارەی گوندەکان١٢٠
بوون بە ناحیە١٩٦١
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەری ناحیەمحەمەد ئەحمەد عوبێدی
ڕووبەر
 • سەرجەم٩١٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٥٤ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٨٨ مەتر (٦١٧ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٤٩٤ مەتر (١٬٦٢١ پێ)
نزمترین بەرزایی
١٦٧ مەتر (٥٤٨ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٦٥،٣٦٤
 • چڕی٧١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٨٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی) و عەرەبی
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[٢]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.kirkuk.gov.iq/ku/

ناحیەی ڕیاز یەکێکە لە چوار ناحیەی قەزای حەویجە لە پارێزگای کەرکووک لە باشووری کوردستان(ناوچە جێناکۆکەکان) لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی ڕیازە.[٣][٤]

ناو[دەستکاری]

ناوی ئەم ناحیەیە لە شارەدێی ڕیازەوە وەرگیراوە کە ناوەندی ناحیەکەیە:

ریاض کۆی وشەی روضةیە: واتای بەھەشت، باخچەی جوان، ئەو شوێنەی ئاو و سەوزایی تێدایە. لەبەرئەوەی لەکاتی درووستکردنی ئەم شارەدێیەدا، ئەم ناوچەیە ھەمووی باخ و بێستان بوو وە ناوچەیەکی کشتوکاڵی بە ناوبانگە لەسەر ئاستی عێراق بۆیە ئەم ناوەیان بۆ ھەڵبژارد.[٥]

جوگرافیا[دەستکاری]

ناحیەی ڕیاز ھاوسنوورە لەگەڵ؛

ڕووبەر[دەستکاری]

ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٩١٦کم٢)یە لە (٨٫٨٪) پارێزگای کەرکووک پێکدەھێنێت و (٣٤٫١٪) قەزای حەویجە پێکدەھێنێت.[٧]

دانیشتوان[دەستکاری]

دانیشتوانی ئەم ناحیەیە لە عەرەب و کورد پێکھاتووە، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٦٥،٣٦٤)کەسە. لە (٣٫٧٪)ی دانیشتوانی پارێزگای کەرکووک و (٢٠٫٦٪)ی دانیشتوانی قەزای حەویجە پێکدەھێنێت.[٨][٩]

  • لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (دووەم)ە لە چوار ناحیەی قەزای حەویجە.

مێژوو[دەستکاری]

لە سەردەمی کۆماریدا (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دا[دەستکاری]

سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتی چل ساڵی خایەند، تێیدا پەیکەری کارگێڕی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەت جێگیرکرایەوە و زۆربەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی بە مەبەستی کارگێڕی بوو. لە بەرواری ١٤\٧\١٩٥٨دا سەردەمێکی نوێ لە عێراقدا دەستی پێکرد، سیستەمی پاشایەتی گۆڕدرا بە کۆماری، لەم سەردەمەدا زۆرترین گۆڕانکاری لەم وڵاتەدا ئەنجامدرا، لە بواری فکری و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی. ئەم گۆڕانکارییانەش ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی بە سەر بواری کارگێڕیدا ھەبوو، زۆرترین ڕەنگدانەوەشی لە لیوای کەرکووکدا ھەبوو، بۆیە زۆرترین گۆڕانکاری کارگێڕی تیایدا ئەنجامدرا.[١٠]

ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣). کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[١١]

قۆناغی یەکەم؛ لەنێوان ساڵانی(١٩٥٨-١٩٦٥)دا[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٥٩ لە سەردەمی حوکمڕانی عەبدولکەریم قاسم سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتەی عێراق، لەلایەن کۆمپانیای بەڵێندەرە عەرەبەکان (مقاولین ئەلعەرەب) و کۆمپانیای (عوسمان ئەحمەد عوسمان)، جارێکی تر پەرە بە پڕۆژەی ئاودێری حەویجە درا و فراوانیان کرد، ئاویان لە زێی بچووکەوە لە شارۆکەی دووبزەوە بۆ پڕۆژەی ئاودێری حەویجەوە راکێشا. ساڵی ١٩٦٢ بەسەرکەوتوویی کۆتا بە پڕۆژەکە ھات.

لە سەرەتادا کە عەرەبەکان ھاتن بۆ حەویجە، ھیچیان لەبارەی کشتوکاڵەوە نەدەزانی تەنیا خوێیان دەفرۆشت و گەنمەشامی (زوڕات)یان بەرھەم دەھێنا، بۆیە تا ئەمڕۆش کەرکووکییەکان بە عەرەبی حەویجە دەڵێن: عارەبە زوڕات.

پڕۆژە کۆنەکەی حەویجە لە ساڵی ١٩٣٩ تەواو بووە، ئاوی بۆ ١٥٠ ھەزار دۆنم زەوی دابین دەکرد، لە سەردەمی حکومڕانی رژێمی بەعس بەشێوەیەکی گشتی زیاتر پەرە بە پڕۆژەی ئاودێری کەرکووک درا و فراوان کرایەوە تا گەیشتە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین و پارێزگای دیالە، ئینجا درایە دەم پڕۆژەی ئاودێری حەویجە، ئێستە درێژییەکەی ١٢٥ کیلۆمەترە، رووبەری یەک ملیۆن مەترە و بەشی ئاودێری ٥٠٠ ھەزار دۆنم زەوی دەکات.

جگە لە حەویجە کەناڵەکانی ئاودێری دەگاتە کۆتای سنوورەکانی (دووزخورماتوو، عەباسی، زاب، ڕیاز، تازەخورماتوو، داقووق و دووبز). ئەمەش بوو بەھۆی پێشکەوتنی ناوچەکە لە بواری کشتوکاڵ و ئاودێری و ئاژەڵدارییەوە و بووەتە ھاندەر و فاکتەرێکی سەرەکی بۆ ھاتنی عەرەبی زیاتر بۆ ناوچەکە.[١٢]

  1. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٢٨) لە ٢٩\٦\١٩٦١دا، (١١) کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک و (١٩)کەرتی ناحیەی تازەخورماتوو دابڕێنران بۆ ھێنانە کایەی ناحیەی ڕیاز لە سنووری قەزای کەرکووک، ناوەندەکەی گوندی خسێفی بوو کە لە دوایدا ناوی گۆڕدرا بە ڕیاز.[١٣]
  2. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٧٨) لە ٢٩\٧\١٩٦١دا، قەزای حەویجە لە سنووری پارێزگای کەرکووکدا ھاتە کایەوە و ھەردوو ناحیەی حەویجە و ناحیەی ڕیازی پێوە گرێدرا و ناوەندەکەشی شارۆچکەی حەویجە بوو.[١٤]

قۆناغی دووەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٦٥-١٩٧٧)دا[دەستکاری]

  1. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٦) لە ٢-١-١٩٧٢دا، (٨)کەرتی ناحیەی ڕیازی سەر بە قەزای حەویجە لکێندرا بە ناحیەی تازەخورماتووی سەر بە قەزای کەرکووک.
  2. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٨٤) لە ٤-٩-١٩٧٢دا، (٧) کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک، (١١)کەرتی ناحیەی دووبز، (٨)کەرتی ناحیەی تازەخورماتوو و (٢)کەرتی ناحیەی ڕیاز دابڕێنران بۆ ھێنانەکایەی ناحیەی یایچی لە سنووری قەزای کەرکووک، ناوەندەکەی گوندی یایچی بوو.[١٥]

قۆناغی سێیەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧-١٩٨٦)دا[دەستکاری]

لەم قۆناغەدا ھیچ گۆڕانکارییەک بەسەر ناحیەی ڕیازدا نەھات.

قۆناغی چوارەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٨٧-١٩٩٠)دا[دەستکاری]

بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٣٤) لە ١١-٩-١٩٨٩دا، گۆڕانکاری گەورە لە سنووری پارێزگای کەرکووکدا ئەنجامدرا و بریتییەلە: أ:- قەزای دووبز ھەڵوەشێنراو لە بری ئەو ناحیەی دووبز پێکھێنرا.ب:- قەزای داقووق پێکھێنرا و لە سنووردا ناحیەی ڕەشاد ھاتە کایەوە.ت:- ھەموو کەرتەکانی ناحیەی ئاڵتون کۆپری، کەرتەکانی خوارووی زێی بچووک بە ناحیەی دووبزەوە لکێندران و کەرتەکانی سەرووی زێی بچووک بە پارێزگای ھەولێرەوە لکێندران.ج:- (٤٢) کەرتی قەزای دووبز ھەڵوەشێنران و دابڕێنران، (٣٨)کەرتی بە بە قەزای ھەولێر و (٤)کەرتی بە قەزای حەویجەوە لکێندران.ح:- (١١) کەرتی ناحیەی تازەخورماتوو و (٤)کەرتی ناحیەی ڕیاز بە ناحیەی ڕەشادەوە لکێندران.خ:- (٨١) کەرتی قەزای کەرکووک دابڕێنرا، (٢٩)کەرتی بە ناحیەی دووبز، (٤٨)کەرتی بە ناحیەی تازەخورماتوو، کەرتێکی بە ناحیەی ناوەندی قەزای حەویجە و (٣)کەرتی بە ناحیەی ڕیازەوە لکێندران.[١٦]

کارگێڕی[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2012-08-09.
  2. ^ "Sub-national HDI – Area Database – Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  3. ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
  4. ^ https://reliefweb.int/map/iraq/iraq-kirkuk-district-reference-map-2020-15-july-2020
  5. ^ https://meaningnames.net/of-ریاض
  6. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11069474#map=9/35.1850/43.9069
  7. ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
  8. ^ https://cosit.gov.iq/ar/2018-12-19-08-39-42
  9. ^ ‎مەحموود إسماعیل محمد شھاب. إمکانیة الوصول و الأتصال لعقد شبکة طرق السیارات فی محافظة کرکوک(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-١٠-٢٠٢٣.
  10. ^ ‎شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی کارگێڕی باشووری کوردستان(پارێزگای کەرکووک، دیالە و کووت)(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  11. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  12. ^ https://wishe.net/dreja.aspx?Jmare=50056&Jor=15
  13. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/479.html
  14. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/481.html
  15. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/5976.html
  16. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/15066.html