ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک
بە عەرەبی: ناحیة مرکز قضاء کرکوک
بە ئینگلیزی: Kirkuk subdistrict center district
Map
ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک
پۆتانەکان: 35°28′05″N 44°23′32″E / 35.46806°N 44.39222°E / 35.46806; 44.39222پۆتانەکان: 35°28′05″N 44°23′32″E / 35.46806°N 44.39222°E / 35.46806; 44.39222
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(باشووری کوردستان)
(ناوچە جێناکۆکەکان) [١]
پارێزگاکەرکووک
قەزاقەزای کەرکووک
مەڵبەندکەرکووک
ژمارەی گوندەکان١١
بوون بە ناحیە١٩٢٠
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەری ناحیەفەلاح یایچلی
ڕووبەر
 • سەرجەم٤١٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٥٩ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٣٦١ مەتر (١٬١٨٤ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٤٨٠ مەتر (١٬٥٧٠ پێ)
نزمترین بەرزایی
٢٦٩ مەتر (٨٨٣ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١،٠٥٣،٢٣٩
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانیتورکمانی، عەرەبی و سوریانی
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[٢]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.kirkuk.gov.iq/ku/

ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک یەکێکە لە حەوت ناحیەی قەزای کەرکووک لە پارێزگای کەرکووک لە باشووری کوردستان(ناوچە جێناکۆکەکان) لە عێراق. ناوەندەکەی شاری کەرکووکە.[٣][٤]

ناو[دەستکاری]

ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە شاری کەرکووکە. سەبارەت بە ناوی کەرکووک، ھەر لە دێرینەوە بە چەندین شێوە ھاتووە، چەندین قۆناغی دەسەڵاتدارێتی ناوخۆ و دەرەکی بە سەر ئەم شارە و ناوچەکەدا ھاتووە، ئەمەش وەھای لێکردووە کە چەندین ناوی ھەبێت.[٥]

  • ئارابخا: کۆنترین ناوی کەرکووکە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ھەزارەی دووەمی پێش زایین. کە بە زمانی گۆتی پێیان وتووە ئارابخا و ھەروەھا پایتەختی میرنشینەکەیان بووە.
  • ئامابجە: ئەکەدیەکان وایان پێ وتووە.
  • کنھار: سۆمەرییەکان وایان پێ وتووە.
  • کارمای و کارکا: سامییەکان وایان پێ وتووە.
  • کارکۆک: واتا ئیشی زۆر چاک و باش.
  • کوڕکوڕا: لە سەردەمی ئەسکەندەری مەزن ئەم ناوەی ھەبووە گوایە لە گڕی بابە گوڕگوڕەوە ھاتووە.
  • کورکوراک: لە سەردەمی سوباریەکاندا وایان پێ وتووە.
  • کەرخ سلۆق: واتا شاری سلوقییەکان.
  • کەرخاوسلۆق: واتا شاری شورەدار.
  • کرکر: واتا ناوەندێکی ئاگرینی.
  • گەمرەکان: لە سەردەمی ساسانییەکان وایان پێ وتووە.
  • باجرمێ و باگرمێ: لە سەردەمی خەلافەتی ئیسلامیدا وای پێ وتراوە.
  • کەرکووک: بۆ یەکەین جار لە سەردەمی تەیمووری لەنگدا لە لایەن (شەرەفەدین عەلی یەزیدی)ەوە بەکارھێنراوە، لە پەرتووکی(تاریخ تیمور یا زەفەرنامە) تیایداھاتووە لە ساڵی (٨٠٦ک/١٤٠٣ز).‎[٦]

جوگرافیا[دەستکاری]

ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک ھاوسنوورە لەگەڵ؛

ڕووبەر[دەستکاری]

ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٤١٢کم٢)یە لە (٣٫٩٪) پارێزگای کەرکووک پێکدەھێنێت و (١٢٫٤٢٪) قەزای کەرکووک پێکدەھێنێت.[٨]

دانیشتوان[دەستکاری]

دانیشتوانی ئەم ناحیەیە لە کورد، تورکمان، عەرەب و کلدانی پێکھاتووە، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (١،٠٥٣،٢٣٩)کەسە. لە (٦١٪)ی دانیشتوانی پارێزگای کەرکووک و (٨٨٫٩٪)ی دانیشتوانی قەزای کەرکووک پێکدەھێنێت.[٩][١٠]

  • لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (یەکەم)ە لە حەوت ناحیەی قەزای کەرکووک.

مێژوو[دەستکاری]

سەردەمی عوسمانی(١٥٥٤-١٩١٨)[دەستکاری]

دوای ئەوەی لە سەردەمی عوسمانیدا یەکەی ناحیە ھاتە نێو یەکە کارگێڕییەکانەوە لە ساڵی ١٨٧٥دا ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک بە فەرمی پێکھات، پێشتر یەکەی وەک یەکەی ناحیە ھەبوو بەڵام ئەوکات قەزاکان فرە ناوەند بوون.

لەنێوان ساڵانی(١٨٧٣-١٩١٨)دا چەندین گۆڕانکاری سازدرا، لەوانە لیواکانی دەوڵەتی عێراقی ئێستا کەمکرایەوە بۆ (٨)سنجاغ-لیوا، لیواکانی کەش کران بە قەزا و بەشێکی زۆری قەزاکانیش کرانە ناحیە. یەکە کارگێڕییەکانی باشووری کوردستان دەکەونە سنووری سنجاغەکانی(مووسڵ و شارەزوور و بەغدا). تا پێکھێنانی ویلایەتی مووسڵ لە ساڵی(١٢٩٦ک-١٨٧٩ز)دا ھەموو سنجاغەکانی سەرەوە سەر بە ویلایەتی بەغدا بوون و دوای ئەو بەروارە ھەردوو لیوای سلێمانی و شارەزوور خرایە سەر ویلایەتی مووسڵ. خاڵی گرنگی ئەم قۆناغە لەوەدایە کە تۆماری زانیاری وردی یەکە کارگێڕییەکان لە ساڵنامەی ویلایەتەکاندایە، لە قۆناغی دووەمی سەردەمی عوسمانیدا زێی بچووک کرابووە سنوری نێوان ھەردوو لیوای سلێمانی و ڕەواندز، لەم قۆناغەدا چەمی ژاراوە و زێی بچووک بووە سنووری نێوان سنجاغی شارەزوور و سلێمانی، بە واتایەکی تر ناحیەی پشدەر خرایە سەر لیوای سلێمانی و شوێنی ھۆزەکانی(مەنگوڕ و مامش و ڕەمەک) لە پشدەر جیاکرایەوە و خرایە سەر قەزای ڕانیە و ناحیەی شوانیش گەڕایەوە سەر سنجاغی شارەزوور، ھەرچەندە ماوەی ئەم قۆناغە درێژترە و زانیارییەکانیشی لە ئاستی بەرزدایە، گرنگترین ئەم گۆڕانکاریانە ھەڵوەشاندنەوەی سنجاغی ڕەواندز ھەروەھا سنجاغی ڕەواند بووە قەزای ڕەواندز و قەزاکانی(سیدەکان، باڵەک و ھەریر) کرانە ناحیە و خرانە سەر قەزای ڕەواندز، قەزاکانی(شوان، ئاڵتوون کۆپری، مەڵحە و دووزخورماتوو) کرانە ناحیە و خرانە سەر قەزای کەرکووک، قەزای(داودە و قەرەتەپە) کرانە ناحیە و خرانە سەر قەزای سەلاحیە لەم سەردەمەدا ناوی قەزای کفری گۆڕدرا بە قەزای صەلاحیە. [١١]

  • ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک لەم سەردەمەدا ھاتە کایەوە.
  • ھێنانە کایەی ناحیەی داقووق لە قەزای کەرکووک بە دابڕاندنی لە ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک.

لەسەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا(١٩١٨ - ١٩٥٨)[دەستکاری]

یەکێک لە ئەنجامەکانی جەنگی جیھانیی یەکەم، دەوڵەتی عوسمانی زۆربەی ویلایەتەکانی لەدەست دا، لەوانە ویلایەتی بەسڕە، ویلایەتی بەغدا و ویلایەتی مووسڵ، ئینگلیزەکان لە ماوەی ئەو جەنگەدا توانیان خاکی ئەم ویلایەتانە کۆنتڕۆڵ بکەن. لە دەوڵەتی نوێی عێراقدا کۆیان بکەنەوە و حکومەتێک دابمەزرێنن. حکومەتی تازە پێکھێنراو ھەستا بەڕێکخستنەوەی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەتی عێراق، یەکە کارگێڕییەکانی لیوای کەرکووک وەک پێشووی خۆی بوو بە دەستکارییەکی کەمەوە.[١٢]

قۆناغی یەکەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩١٨-١٩٢٥)دا[دەستکاری]

قۆناغی دووەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٢٦-١٩٣٦)دا[دەستکاری]

لەم قۆناغەدا گۆڕانکاری بەسەر ئەم ناحیەیەدا نەھات.

قۆناغی سێیەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٣٦-١٩٤٧)دا[دەستکاری]

  • بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە(٥٨) لە بەرواری ٢٧\١\١٩٣٧دا، قەزای داقووق ھاتە کایەوە. کە کەرت و گوندەکانی باشووری ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک خرایە سەر ئەم قەزایە.

قۆناغی چوارەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٤٧-١٩٥٨)دا[دەستکاری]

لەم قۆناغەدا گۆڕانکاری بەسەر ئەم ناحیەیەدا نەھات.

لە سەردەمی کۆماریدا (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دا[دەستکاری]

سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتی چل ساڵی خایەند، تێیدا پەیکەری کارگێڕی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەت جێگیرکرایەوە و زۆربەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی بە مەبەستی کارگێڕی بوو. لە بەرواری ١٤\٧\١٩٥٨دا سەردەمێکی نوێ لە عێراقدا دەستی پێکرد، سیستەمی پاشایەتی گۆڕدرا بە کۆماری، لەم سەردەمەدا زۆرترین گۆڕانکاری لەم وڵاتەدا ئەنجامدرا، لە بواری فکری و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی. ئەم گۆڕانکارییانەش ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی بە سەر بواری کارگێڕیدا ھەبوو، زۆرترین ڕەنگدانەوەشی لە لیوای کەرکووکدا ھەبوو، بۆیە زۆرترین گۆڕانکاری کارگێڕی تیایدا ئەنجامدرا.[١٣]

ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣). کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[١٤]

قۆناغی یەکەم؛ لەنێوان ساڵانی(١٩٥٨-١٩٦٥)دا[دەستکاری]

قۆناغی دووەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٦٥-١٩٧٧)دا[دەستکاری]

قۆناغی سێیەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٧٨-١٩٨٦)دا[دەستکاری]

لەم قۆناغەدا گۆڕانکاری بەسەر ئەم ناحیەدا نەھات.

قۆناغی چوارەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٨٧-١٩٩٠)دا[دەستکاری]

کارگێڕی[دەستکاری]

ناحیەی ناوەندی قەزای کرکووک لە ڕووی کارگێڕییەوە پێکھاتووە لە (١١) گوند. ناوەندەکەی شاری کەرکووکە.[١٨]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2012-08-09.
  2. ^ "Sub-national HDI – Area Database – Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  3. ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
  4. ^ https://reliefweb.int/map/iraq/iraq-kirkuk-district-reference-map-2020-15-july-2020
  5. ^ ‎جەمال بابان. أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  6. ^ گۆران ئیبراھیم ساڵەح. کەرکووک لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
  7. ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11069461#map=11/35.5342/44.4514
  8. ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
  9. ^ https://cosit.gov.iq/ar/2018-12-19-08-39-42
  10. ^ ‎مەحموود إسماعیل محمد شھاب. إمکانیة الوصول و الأتصال لعقد شبکة طرق السیارات فی محافظة کرکوک(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-١٠-٢٠٢٣.
  11. ^ سالنامة ولایت بغداد(عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  12. ^ https://iraqld.e-sjc-services.iq/LoadLawBook.aspx?SC=130920055053577
  13. ^ ‎شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی کارگێڕی باشووری کوردستان(پارێزگای کەرکووک، دیالە و کووت)(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  14. ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
  15. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/210.html
  16. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/479.html
  17. ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/5976.html
  18. ^ ‎د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا(کوردی).