ناحیەی ناوەندی قەزای دووبز
ناحیەی ناوەندی قەزای دووبز | |
---|---|
بە عەرەبی: ناحیة مرکز قضاء الدبس بە ئینگلیزی: Dubz subdistrict center district | |
پۆتانەکان: 35°40′29″N 44°04′14″E / 35.67482°N 44.07067°Eپۆتانەکان: 35°40′29″N 44°04′14″E / 35.67482°N 44.07067°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (باشووری کوردستان) (ناوچە جێناکۆکەکان) [١] |
پارێزگا | کەرکووک |
قەزا | قەزای دووبز |
مەڵبەند | دووبز |
ژ.گوندەکان | ٣٨ |
بوون بە ناحیە | ١٩٦٠ |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەری ناحیە | حسێن عەبد جبوری |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٦٤٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٤٨ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٢٤٢ مەتر (٧٩٤ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٣٩٤ مەتر (١٬٢٩٣ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ١٩٣ مەتر (٦٣٣ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢١) | |
• سەرجەم | ٥٤،٢٨١ |
• چڕی | ٨٤٫٤١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢١٨٫٦ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) و عەرەبی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[٢] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.kirkuk.gov.iq/ku/ |
ناحیەی ناوەندی قەزای دووبز یەکێکە لە سێ ناحیەی قەزای دووبز لە پارێزگای کەرکووک لە باشووری کوردستان(ناوچە جێناکۆکەکان) لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی دووبزە.[٣][٤]
ناو
[دەستکاری]ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارۆچکەی دووبزە.
- وشەی دووبز وشەیەکی لێکدراوە (دوو+بز)، دوو ژمارەیە و (بز) واتای لق، شارۆچکەی دووبز لە سەر زێی بچووک ھەڵکەوتووە و لەو جێگەیەی دووبزدا زێی بچووک دەبێتە دوولق، ناوی دووبز لەوەوە وەرگیراوە.
- لە یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەتدا بە دبس ناو دەبرێت.[٥]
جوگرافیا
[دەستکاری]ناحیەی ناوەندی قەزای دووبز ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە ناحیەی پردێ و ناحیەی سەرگەڕان.
- لە باشوورەوە ناحیەی مەلا عەبدوڵڵا و ناحیەی ناوەندی قەزای حەویجە.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە ناحیەی پردێ و ناحیەی یایچی.
- لە ڕۆژاواوە ناحیەی سەرگەڕان و ناحیەی ناوەندی قەزای حەویجە.[٦]
ڕووبەر
[دەستکاری]ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٦٤٣کم٢)یە لە (٦٫٢٪) پارێزگای کەرکووک پێکدەھێنێت و (٣٦٫٦٪) قەزای کەرکووک پێکدەھێنێت.[٧]
- لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (دووەم)ە لە سێ ناحیەی قەزای دووبزدا.
دانیشتوان
[دەستکاری]دانیشتوانی ئەم ناحیەیە لە کورد و عەرەب پێکھاتووە، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٥٤،٢٨١)کەسە. لە (٣٫١٤٪)ی دانیشتوانی پارێزگای کەرکووک و (٤٤٫٤٧٪)ی دانیشتوانی قەزای کەرکووک پێکدەھێنێت.[٨][٩]
- لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (یەکەم)ە لە سێ ناحیەی قەزای دووبزدا.
- لە ناو ئەم ناحیەیەدا کەمێک دانیشتوانی عەرەبی لێیە بەڵام ئەمانە لە پڕۆسەی عەرەباندندا ھاتوون و ھێشتا نەگەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان.
مێژوو
[دەستکاری]سەردەمی کۆماری (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دا
[دەستکاری]سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتی چل ساڵی خایەند، تێیدا پەیکەری کارگێڕی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەت جێگیرکرایەوە و زۆربەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی بە مەبەستی کارگێڕی بوو. لە بەرواری ١٤\٧\١٩٥٨دا سەردەمێکی نوێ لە عێراقدا دەستی پێکرد، سیستەمی پاشایەتی گۆڕدرا بە کۆماری، لەم سەردەمەدا زۆرترین گۆڕانکاری لەم وڵاتەدا ئەنجامدرا، لە بواری فکری و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی. ئەم گۆڕانکارییانەش ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی بە سەر بواری کارگێڕیدا ھەبوو، زۆرترین ڕەنگدانەوەشی لە لیوای کەرکووکدا ھەبوو، بۆیە زۆرترین گۆڕانکاری کارگێڕی تیایدا ئەنجامدرا.[١٠]
ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣). کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[١١]
قۆناغی یەکەم؛ لەنێوان ساڵانی(١٩٥٨-١٩٦٥)دا
[دەستکاری]- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٨٦) لە ١٤\٨\١٩٦٠دا، (١٨)کەرتی ناحیەی ئاڵتون کۆپری، (٨)کەرتی ناحیەی حەویجە و (٨)کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک، دابڕێنران بۆ ھێنانە کایەی ناحیەی دووبز لە سنووری قەزای کەرکووکدا و ناوەندەکەی گوندی دووبز بوو.[١٢]
قۆناغی دووەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٦٥-١٩٧٧)دا
[دەستکاری]- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٨٤) لە ٤-٩-١٩٧٢دا، (٧) کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای کەرکووک، (١١)کەرتی ناحیەی دووبز، (٨)کەرتی ناحیەی تازەخورماتوو و (٢)کەرتی ناحیەی ڕیاز دابڕێنران بۆ ھێنانەکایەی ناحیەی یایچی لە سنووری قەزای کەرکووک، ناوەندەکەی گوندی یایچی بوو.[١٣]
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٧٢) لە ١٥-٢-١٩٧٦دا، قەزای دووبز ھاتە کایەوە و شارۆچکەی دووبز ناوەندی بوو، ھەروەھا ھەردوو(ناحیەی ناوەندی قەزای دووبز و ناحیەی ئاڵتون کۆپری پێوە گرێدرا.
قۆناغی سێیەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٧٧-١٩٨٦)دا
[دەستکاری]- بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ژمارە(١٧٨٠٣) لە ساڵی ١٩٧٨دا، (٤٠) کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای دووبز دابڕێنرا بۆ ھێنانە کایەی ناحیەی ئەلقودس، ناوەندەکەی گوندی سەرگەڕان و لە قەزای دووبز بوو.[١٤]
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٣٢) لە ٦-٥-١٩٧٩دا، کەرتێکی ناحیەی شوان بە ناحیەی ئاڵتون کۆپرییەوە بەسترا و (٣)کەرتی ناحیەی ئاڵتون کۆپریش بە ناحیەی شوانەوە بەسترا.
قۆناغی چوارەم؛ لە نێوان ساڵانی(١٩٨٧-١٩٩٠)دا
[دەستکاری]لەم قۆناغەدا بەشێکی زۆری ناحیەکانی ئەم پارێزگایە ھەڵوەشێنران، قەزای دووبز بچووک کریەوە بۆ ناحیە و ھەموو کەرتەکانی سەروو زێی بچووک بە پارێزگای ھەولێرەوە لکێندران. قەزای داقووق ھاتە کایەوە و لە سنووریدا ناحیەی ڕەشادیش درووستکرا. جێگۆڕکێی کەرتەکان لە نێوان یەکە کارگێڕییەکاندا کرا.
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٢١) لە ١١-٦-١٩٨٧دا، ناحیەکانی(قەرەحەسەن، شوان، یایچی، ئەلڕەبیع و ئەلقودس)ی سەر بە پارێزگای کەرکووک ھەڵوەشێنران.
- بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٣٤) لە ١١-٩-١٩٨٩دا، گۆڕانکاری گەورە لە سنووری پارێزگای کەرکووکدا ئەنجامدرا و بریتییەلە: أ:- قەزای دووبز ھەڵوەشێنراو لە بری ئەو ناحیەی دووبز پێکھێنرا.ب:- قەزای داقووق پێکھێنرا و لە سنووردا ناحیەی ڕەشاد ھاتە کایەوە.ت:- ھەموو کەرتەکانی ناحیەی ئاڵتون کۆپری، کەرتەکانی خوارووی زێی بچووک بە ناحیەی دووبزەوە لکێندران و کەرتەکانی سەرووی زێی بچووک بە پارێزگای ھەولێرەوە لکێندران.ج:- (٤٢) کەرتی قەزای دووبز ھەڵوەشێنران و دابڕێنران، (٣٨)کەرتی بە بە قەزای ھەولێر و (٤)کەرتی بە قەزای حەویجەوە لکێندران.ح:- (١١) کەرتی ناحیەی تازەخورماتوو و (٤)کەرتی ناحیەی ڕیاز بە ناحیەی ڕەشادەوە لکێندران.خ:- (٨١) کەرتی قەزای کەرکووک دابڕێنرا، (٢٩)کەرتی بە ناحیەی دووبز، (٤٨)کەرتی بە ناحیەی تازەخورماتوو، کەرتێکی بە ناحیەی ناوەندی قەزای حەویجە و (٣)کەرتی بە ناحیەی ڕیازەوە لکێندران.[١٥]
لە نێوان ساڵانی(١٩٩٠ - ٢٠٠٣)دا
[دەستکاری]بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٢٣٥) لە بەرواری ١-١-١٩٩٦دا، دابڕانی (٣٨) کەرت لە پارێزگای ھەولێر و لکاندنیان بە ناحیەی دووبز لە پارێزگای کەرکووک.[١٦]
لە دوای ساڵی (٢٠٠٣)ەوە
[دەستکاری]- دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق گوندەکان و ناحیەکانی ئەم قەزایە کە لە شاڵاوی ئەنفال دا وێران کرابوون، سەر لە نوێ ئاوادان کرانەوە و ناوی خۆجێییان لێنرانەوە، لەبەرئەوەی زۆرینەی ناوەکان کوردی بوون پێشتر گۆڕدرابوون ناوە کوردییەکانیان بۆ گەڕێندرایەوە.[١٧]
کارگێڕی
[دەستکاری]ناحیەی ناوەندی قەزای دووبز لە ڕووی کارگێڕییەوە پێکھاتووە لە (٣٨) گوند.[١٨]
- دووبز(ناوەند)
- ئەبوخورچە
- ئەمزیریە
- ئیدریس تەمر
- ئیدریس عەرەب
- ئیسماعیلاوا
- بای حەسەن
- تەقتەق، دووبز
- تەلعەزیز
- تویلعە
- چەخماخە
- حەمدانیە
- خازڕەگ
- خەرابەڕووت
- درکەی ئاریان
- دوورم
- دوورمی کۆن
- دۆنیسە
- ڕوبێزە
- سابونچی
- شۆراوا، دووبز
- شیریناو
- عەسریە
- عەلەغێر
- عەمشە
- قەرەچەم، دووبز
- قەرەدەرە
- قەڵاھەربەت
- قوشقایە، دووبز
- قۆدی چای
- کونەڕێوی
- گوبەیبە
- مامە
- مشێرفە
- مەحگوڕ
- مەرعی
- مەڵحەی خواروو
- مەڵحەی سەروو
- نادراوا
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Kurdistan Regional Government. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2012-08-09.
- ^ "Sub-national HDI – Area Database – Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
- ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
- ^ https://reliefweb.int/map/iraq/iraq-kirkuk-district-reference-map-2020-15-july-2020
- ^ جەمال بابان. أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول (عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-٢-٢٠٢٣.
- ^ https://www.openstreetmap.org/relation/11069458#map=11/35.5677/44.0751
- ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
- ^ https://cosit.gov.iq/ar/2018-12-19-08-39-42
- ^ مەحموود إسماعیل محمد شھاب. إمکانیة الوصول و الأتصال لعقد شبکة طرق السیارات فی محافظة کرکوک (عەرەبی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٠-١٠-٢٠٢٣.
- ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی کارگێڕی باشووری کوردستان(پارێزگای کەرکووک، دیالە و کووت) (کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
- ^ شەھید مامۆستا سوھەیل خورشید عەزیز - شەماڵ. ئەتڵەسی باشووری کوردستان (کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 15-11-2022.
- ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/200.html
- ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/5976.html
- ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/12482.html
- ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/15066.html
- ^ http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/2161.html
- ^ https://cosit.gov.iq/documents/AAS2021/1.pdf
- ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا (کوردی).
- وتارکان بە وەسف
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using photo montage with one or fewer images
- Infobox mapframe without OSM relation ID on Wikidata
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- گوندەکانی باشووری کوردستان
- کەرکووک
- پارێزگای کەرکووک
- شوێنە ئاوەدانەکانی باشووری کوردستان
- نیشتەجێبوونی کوردەکان لە عێراق
- ناحیەکانی ھەرێمی کوردستان
- ناحیەکانی باشووری کوردستان