دووبز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دبسەوە ڕەوانە کراوە)
دووبز
دبس - Dibis
Map
شارۆچکەی دووبز
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
(ناوچە جێناکۆکەکان)
پارێزگاکەرکووک
قەزادووبز
بەرزایی
٢٤٣ مەتر (٧٩٧ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٢٩٬٦٩٦
زمان و ئایین
 • زمانکوردی(سۆرانی) و تورکمانی و عەرەبی
 • ئایینئیسلام(سوننە و شیعە)
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

دووبز شارۆچکەیەکە لە پارێزگای کەرکووک لە باشووری کوردستان ، لەسەر زێی بچووکە. شارۆچکەی دووبز ٢٥کم لە شارۆچکەی حەویجەوە دوورە، لە ڕۆژھەڵاتیەوە کەرکووکە و لەڕۆژاوایەوە سارۆچکەی مەخموورە، بوون بە قەزای دووبز لە ساڵی ١٩٥٣ز دا کە دووبز گوندێکی بچووک بوو کرایە ناحیە و دواتر بووە قەزا، زەوی کشتوکاڵی ئەم شارۆچکەیە (١٠٠) ھەزار دۆنم دەبێت، ژمارەی دانیشتوانی ١٢٥ ھەزار کەس دەبێت وە ٦٥ گوند لە خۆ دەگرێت.

ناو[دەستکاری]

ئەم شارۆچکەیە دوو ناوی ھەیە:

  • وشەی دووبز وشەیەکی لێکدراوە (دوو+بز)، دوو ژمارەیە و (بز) واتای لق، شارۆچکەی دووبز لە سەر زێی بچووک ھەڵکەوتووە و لەو جێگەیەی دووبزدا زێی بچووک دەبێتە دوولق، ناوی دووبز لەوەوە وەرگیراوە.
  • لە یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەتدا بە دبس ناو دەبرێت.[١]

دانیشتوان[دەستکاری]

دانیشتووانی رەسەنی دووبز زۆرینەیان کوردن و خەڵکی عەرەب و تورکمانیشی تێدا دەژین کە زۆربەیان کارمەندی کۆمپانیای نەوت و غاز ویستگەی کارەبان، بە شێکیشیان لە عەرەبی ھاوردەی رۆژگاری بە عەرەبکردنن.
لە٢٠٠٨[٢]

وێستگەی کارەبا[دەستکاری]

لە دبسدا وێستگەیەکی بەرھەمھێنانی ووزەی کارەبای تیادایە کە بەگاز کاردەکات توانای بەرھەم ھێنانی ١٢٠مێگاوات کارەبای ھەیە، ھەروەھا دوو کێڵگەی نەوتی تیادایە بە ناوەکانی (بای حەسەنی باکور و باشور).[٣]

مێژوو[دەستکاری]

کۆنترین یادەوەری لە بارەی دووبز دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەھەم ، ئەوسا زەویەکانی ناوچەکە بە تاپۆی عوسمانی لە سەر ناوی ناسراوێکی سەر بە ھۆزی ساڵەیی بوون. لە سەرەتا بریتی بوو لە ھەشت ماڵ و مزگەوتیکی بچووک. پاش دۆزینەوەی نەوت و گاز دووبز گەشەیەکی گەورەی بە خۆوە بینی و لە رووی دانیشتووانەوە. دواتر پرۆژەی ئاودێری کەرکووک و پرۆژەی پاککردنەوەی ئاوی خواردنەوە و وێستگەی کارەبای باکووری لێ درووستکرا کە کارەبای زۆربەی باکووری عیراقی تیدا دابین دەکرا. بیرە نەوتەکانی (جاستانە و سارەلوو و سەربەشاخ) لە خاکی دووبزەوە دەرژێنە ناو تۆڕی نەوتی باکوور(کەرکووک). ساڵی ١٩٦٣ خەڵکی ناوچەکە وەک زۆربەی ناوچە کوردنشینەکانی کەرکووک و خانەقین و مووسڵ رووبەرووی لێشاوی دوورخستنەوەو سزادان و ئاوارەبوون ھاتنەوەو سیاسەتی بەبەرنامەکراوی بە عەرەبکردن و دەرکردنی کورد پەیڕەوکراو تا ساڵی ٢٠٠٣ بەردەوام بوو. خاکەکەی لە رۆژگاری تالی ئەنفالەکان بووە نێژگەی سەدان جەستەی ناسکی مناڵە کوردی ئەنفالکراوی گەرمیانی چەمچەماڵ.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]