بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مونزور چەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مونزور چەم ( حوسێن بەیسولەن) ؛ (١٩٤٥ – ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢) [١] نووسەر و ڕۆژنامەنووسی کورد. کۆمەڵێک بڵاوکراوەی لەسەر بابەتى جۆراوجۆری تایبەت بە کوردەوە بڵاوکردووەتەوە. [٢] [٣] بەرهەمە ناوازەکەى بریتیە لە کۆمەڵێک دیمانە لەگەڵ ڕزگاربووان و نەوەکانی کۆمەڵکوژی دەرسیم کە لە ساڵی ١٩٩٩ بەرهەمهێنراوە. [٤]

ژیاننامە[دەستکاری]

چەم لە ساڵی 1945 لە گوندى قورزەى سەر بە شارۆچکەی گێخی لەدایک بووە و لە شارۆچکەى قسلە (نازمیە) چووەتە قوتابخانە، کۆلیژى تەندرووستیى لە ئەرزەرۆم خوێندووەو لە ساڵی ١٩٧١ چووەتە خوێندتگەى بالاى ئابوورى و بازرگانى لە ئەنقەڕە. لە ماوەی خوێندنیدا بابەتی ڕۆژنامەوانی لە قوتابخانەکەیدا و دواتر لە ڕۆژنامەیەکی کوردیی لە ئەنقەرە بڵاودەکاتەوە . چەم لە ساڵی ١٩٧٧ بڵاوکراوەىێکى دەرکرد بە ناوى ڕۆژا وەلات بەڵام چونکە بە زمانی کوردی بوو ڕێگری لە چاپکردنی کرا. کاتێک ڕۆژنامەی دەنگێ کۆمکاری لە ساڵی ١٩٧٩ لەلایەن رەوەندى کورد لە ئەڵمانیا دەرچوو، هەر لە سەرەتاوە چەم بوو بە یەک لە بەشدارانى. لە ساڵی ١٩٨٤ دا چەم ڕووی لە سوید کرد. [٥]

چاپکراوەکانى[دەستکاری]

کتێبەکانی[دەستکاری]

١- چەکی بەهێزی بۆرجوازی، کەمالیزم ( ئە. تاش، کۆمکار، ١٩٨١.

٢- کوردستانی تورکیا: پێکهاتەی ئابووری و کۆمەڵایەتی (بە تورکی). ئا.تاش، وەشانى ئۆزگورلوک یولو ، ١٩٨٥.

٣- بخەندە ئەی دەرسیم , مونزور چەم. وەشانى ڤاتە ، ٢٠١٩.

٤- کێشەی "دواکەوتوویی" لە ڕابردوو و ئێستادا . میرزا عەلى چیمەن و مونزور چەم . ١٩٩١.

٥- حەفتا ساڵی ئوسیڤێ قورزکزی (، (کرمانجکی/زازاکی) بڵاوکراوەکانی ڕۆژی نوێ، ١٩٩٢. ستۆکهۆڵم.

٦- هاواری دەرسیم (شیعر). 2003.

٧- فەرهەنگى کوردی - تورکی، . مونزور چەم .

٨- لەسەر پرسگرێکى عەلەویاتی و سەرهەڵدانى دەرسیم. . مونزور چەم ، ١٩٩٥.

٩- بانگەوازی سەرهەڵدان ، ڕۆمان ، مونزور چەم. ١٩٩٦.

١٠- زمانی دارستان: کورتە چیرۆک ، مونزور چەم. ١٩٩٩.

١١- عەلەویاتی لە دەرسیم. ١٩٩٩.

١٢- تەنانەت نانیشیان سووتاند: ڕۆمان، ١٩٩٧.

١٣- لویە بە بزا کولە رە، (بە زازاکی) بڵاوکراوەکانی کۆمکار، ئۆکتۆبەری ١٩٩٨، کۆڵن.

١٤- زام و کولى ٣٨ى: ریپۆرتاژ . چەم مونزور. چەپکە بڵاوکراوە . 1998.

١٥- ئیڤا ڕودۆڵف، هەڵۆ بەرزنجەیی، ئیبراهیم ئۆکودوجی، (Kurden im 20). (بە زمانی ئەڵمانی). مونزور چەم . ٢٠٠٢، وەشانى کوردستان AG-FU Berlin.

١٦-ڕێزمانی کرمانجکی (زازاکی) بە لێکدانەوەی تورکی . مونوزر چەم ٢٠٠٣.

١٧- ئەنتۆلۆژیای چیرۆکی کرمانجکی (زازاکی). مونوزر چەم. پەیمانگای کوردی ئەستەنبوڵ، ٢٠٠٤

١٨- هەونێ نەورۆزێ (چیرۆکى کرمانجکی) مونزور چەم. وەشانى ڤاتە. ٢٠١٩.

١٩- گوڵی چەمى پێرە: (ڕۆمان). مونزور چەم. وەشانى ڤاتە ، ٢٠٠٧.

٢٠- عەلەویاتیی کوردان لە ناوەند دەرسیمەوە ( لەرووى نەژاد، باوەڕی ئایینی، کولتوور و خەبات) . مونزور چەم. وەشانى ڤاتە ، ٢٠١٥.

٢١- نهێنیی هەورامان-دەرسیم . مونزور چەم . بونیادى ئیسماعیل بێشیکچی ، ٢٠١٧.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Kürt araştırmacı Munzur Çem vefat etti". Rûdaw (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 11 December 2022. Retrieved 11 December 2022.
  2. ^ "Sanîka luye û bîza kole" (بە کوردی). 2004. Retrieved 24 September 2022.
  3. ^ "Munzur Çem" (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 24 September 2022.
  4. ^ Aras, Ramazan (2013). The Formation of Kurdishness in Turkey: Political Violence, Fear and Pain. Routledge. p. 59.
  5. ^ "Bîyografîyê Munzur Çem" (بە کوردی). 30 July 2021. Retrieved 24 September 2022.