فەتاح ئەمیری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

فەتاح ئەمیری (Fatah Amiri) لەدایکبووی ١٩٤٦ی بۆکان ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕۆماننووسێکی ناسراوی کوردە.

فەتاح ئەمیری
لەدایکبوونبۆکان، کوردستان ١٣٢٥(١٩٤٦زایینی)
پیشەنووسەر (ڕۆماننووس)
زمانکوردی
نەتەوەکورد
کارە دیارەکانزیندەخەو

ژیان[دەستکاری]

فەتاح ئەمیری ساڵی ١٣٢٥ی کۆچی ھەتاوی لە ئاوایی مەنیچێر سەر بە شاری بۆکان لە دایک بوو. خوێندنی سەرەتایی لە شاری مەھاباد درێژە پێ دا. دواتر لە ئیدارەی کارەبای شاری بۆکان دامەزرا. لە سەردەمی پاڵەوی دا، ساڵی ١٣٥٤ بەھۆی چالاکیی سیاسییەوە دەسگیر دەکرێ و تا ساڵی ١٣٥٧ لە بەندیخانە دەبێ. ئێستا لە شاری بۆکان دەژی. شارەزایی و زاڵ بوونی ئەمیری بە سەر زمانی کوردی بە موکریانیدا بۆتە ھۆی ئەوەی کە ڕۆمانەکانی ببنە سەرچاوەیەکی زیندوویەتیی پەند و ئیدیۆم و دەستەواژە و وشەی ڕەسەنی کوردی.[١][٢] ساڵی ١٩٩٣ لە یەکەم ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکاندا وەک یەکێک لە حەوت بەڕێوەبەری ئەو ڕێکخراوەیە ھەڵبژێردرا.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

بەرھەمە چاپ کراوەکانی نووسەر:

  1. ھاوارە بەرە[٣] (ڕۆمان)١٩٩٠
  2. میرزا[٤] (ڕۆمان - بەشی دووھەمی ھاوارە بەرە) ١٩٩٣
  3. زیندەخەو[٥] (ڕۆمان)٢٠٠٣

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ لە رۆمانەکانی پێشوومدا نووسەرێکی گوندیم، وت و وێژ لەگەڵ فەتاح ئەمیری، سایتی وشە، ئەدرێسی بابەت: http://wishe.net/dreja.aspx?=hewal&jmare=21924&Jor=5
  2. ^ پای صحبتھای اولین رمان نویس کُرد ایران، وت و وێژ لەگەڵ فەتاح ئەمیری، سایتی زریان، ئەدرێسی بابەت: http://ziryan.ir/NewsDetail.aspx?itemid=16631[[[http://web.archive.org/web/*/http://ziryan.ir/NewsDetail.aspx?itemid=16631 بەستەری مردوو] بەستەری مردوو]]
  3. ^ ھاوارە بەرە، فەتاح ئەمیری، ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبی کوردی، ئینتشاڕاتی سەلاحەدینی ئەییووبی، ورمێ ١٩٩٠
  4. ^ میرزا، فەتاح ئەمیری، ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبی کوردی، ئینتشاڕاتی سەلاحەدینی ئەییووبی، ورمێ ١٩٩٣
  5. ^ * زیندەخەو، فەتاح ئەمیری، بڵاوکەرەوەی ئاراس، ھەولێر ٢٠٠٣