محەممەد ئوزون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

محەممەد ئوزون (٢٠٠٧ - ١٩٥٣) نووسەر و ڕۆماننووسی کورد، ڕێبەندانی ساڵی ١٩٥٣ لە سوێرەکی (رحا) باکووری کوردستان لە دایک بووە و ساڵی ٢٠٠٧ لە نەخۆشخانەی شاری ئامەد (دیاربەکر) کۆچی دوایی کرد. ئوزون دامەزرێنەری ڕێکخراوی پێنووسی کورد لە سوید، خاوەنی حەوت ڕۆمانە بە زمانی کوردی کە یەکەم ڕۆمانی بە نێوی (تۆ) لە ساڵی ١٩٨٥ بڵاو کردەوە. ھەروەھا ئەو گەلێک لێکۆڵینەوە و ھەڵبەستی نووسیوە و بڵاوی کردووتەوە، کە یەکێک لە ھەڵبەستە درێژەکانی بە ناوی "دەستانا عەگیدەکی" لە لایەن ھونەرمەند جوان حاجۆ کراوەتە گۆرانی. ئەو جگە لە زمانی کوردی، گەلێک بەرھەمی بە زمانانی ئینگلیسی، سویدی و تورکیش نووسیوە. ئەمڕۆکە ھەندێک لە توێژەران، ئەو وەک سەرکێشی ڕۆمانی کوردی مۆدێرن دەپەژرێنن و بەرھەمی ئەو لە ڕیزی ئەو بەرھەمانەن کە زۆر دەخوێندرێنەوە و خوێنەرانێکی زۆر حەزی پێ دەکەن، بە تایبەتی ڕۆمانەکانی "سیا ئەڤینێ" و " ڕۆنی مینا ئەڤینێ، تاری مینا مرنێ" گەلێک بەرچاوترن و ئەم دوو ڕۆمانەی بۆ گەلێک زمانی بیانی وەرگێڕدراونەتەوە. ئوزون بە ھۆی خەبات و نووسین بە زمانی کوردی، چەند جاران لە لایەن دەستەڵاتی تورکان خرایە بەندیخانەوە و ھەر بە ھۆی ئەم کێشەوە، ھاوینی ساڵی ١٩٧٧ێ باکووری کوردستانی بەجێ¬ھێشت و بۆ ساڵانێکی دوور و درێژ لە وڵاتی سوید مایەوە. لە سوید ئەندامی کارای "پێنی سوید" بوو و ساڵی ٢٠٠١، خەڵاتی Torgny Segerstedtی سویدی وەرگرت. ساڵی ٢٠٠٥ گەڕایەوە باکوور و ھەر لە کۆتایی ئەم ساڵەدا کۆڕێکی ڕێزلێنان لە لایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێری پایتەخت بۆ ئوزون بەڕێوە چوو. ٢٩ی گوڵانی ٢٠٠٦ دەرکەوت کە ئوزون تووشی نەخۆشی شێرپەنجەیە و سەرەتا لە نەخۆشخانەی زانکۆی کارۆلینسکی ستۆکھۆڵم خەوێندرا و پاشان و بۆ چارەسەری چوو بۆ ئامریکا، لێ مخابن ئوزون ١١ی ڕەزبەری ساڵی ٢٠٠٧ لە نەخۆشخانەی ئامەد کۆچی دوایی کرد و بۆ ھەمیشە نیشتمانی بەجێھێشت.

بەرھەمەکانی محەممەد ئوزون[دەستکاری]

کوردی:

- تو، (ڕۆمان، ١٩٨٤).

- ڕۆژەک ژ ڕۆژێن ئەڤدالێ زەینکێ(ڕۆمان، ١٩٨٧).

- مرنا کالەکی ڕند (ڕۆمان، ١٩٨٩).

- سیا ئەڤینێ(ڕۆمان، ١٩٨٩).

- دەستپێکا ئەدەبیاتا کوردی، کتێبی لێکۆڵینەوە، ئانکارا١٩٩٢.

- ھێز وو بەدەویا پێنووسێ، پەخشان، ١٩٩٣.

- ئانتۆلۆژیا ئەدەبیاتا کوردی، ٢بەرگ، ١٩٩٥.

- بیرا قەدەرێ، ستۆکھۆڵم (ڕۆمان، ١٩٩٨).

- ڕۆنی مینا ئەڤینێ تاری مینا مرنێ (ڕۆمان، ١٩٩٨).

- ھاوارێ دیجلەیێ١(ڕۆمان، ٢٠٠١).

- ھاوارێ دیجلەیێ٢(ڕۆمان، ٢٠٠٣).

ئینگلیسی:

• Mehmed Uzun, "Words Washed by the Waters of the Euphrates", International Journal of Kurdish Studies, Vol.14, No. 1&2,pp.36-40, 2000.

• Mehmed Uzun, The Kurdish Renaissance in Exile, The Journal of the International Parliament of Writers, Vol. 1, Jan. 2001, pp.67-78.

• Mehmed Uzun, The Nature of Fiction, Index on Censorship Journal, vol.4, 2001.

• Mehmed Uzun, Diyarbakir: the slap in the face, International Journal of Kurdish Studies, Jan. 2003.

بە ئەڵمانی:

• Im Schatten der verlorenen Liebe, Roman

• Einführung in die kurdische Literatur, St. Gallen 1994

بە سویدی:

• I skuggan av en förlorad kärlek (werg. Ingmar Björkstén), Ordfront förlag, Stokholm (antolojî, 2001)

بە تورکی: Dengbêjlerim (Dengbêjên Mi), Pexşan, Tirkî, 1998

Zincirlenmiş zamanlar zincirlenmiş sözcükler (Demên zincirkirî peyvên zincirkirî), (pexşan, bi tirkî, 2002)

Dengbêjlerim (Dengbêjên min), Pexşan, Tirkî, 1998

Ruhun gökkuşağı (qozaqara tînê) (bi tirkî).