سەیدی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە سەیدی ھەورامیەوە)
Jump to navigation Jump to search

سەیدی یان سەیدیی ھەورامی (بە عەرەبی: صیدی) ھۆنراوەنووسێکی بەرزی ھەورامانە، ناوی تەوای (مەلا سەید محمەمەد سلێمان سەید مەحمود)ە و لە گوندی خانەگای لای پاوە لە نێوان ساڵانی (١١٩٩-١٢٦٥ک) بەرامبەر بە (١٧٨٥-١٨٤٩ز). لەناو خەڵکی و لە نێوەندی ئەدەبی بە نازناوی «سەید» و «سەیدی ھەورامی» ناسراوە. وشەی «سەید» لە (صید)ی عەرەبییەوەیە کە بەمانای ڕاوکردن ھاتووە. هیچ پەیوەندییەکی بە (السید)ی عەرەبییەوە نییە.

سەیدی لە بابەت نازناوی خۆی لە شیعرێکیدا دەڵێ:

عەرزە داشت بەندەی دڵ مەند و ڕەنجوور (صیدی)ی دامی عەشق بە(صيدی) مەشهوور

واتاکەی: بەندەی دڵ بەند و زامدار پێتان دەڵێ (سەیدی) بەدوای عەشقەوە بووە و بە(سەیدی) ناوبانگی دەرکردووە.

ماوەیەکی زۆر لای مەلا جەلالی خورماڵی ماوەتەوە و ھەر ئەویش ئیجازەی مەلایەتی پێ بەخشیوە. دواتر گەڕاوەتەوە ناوچەی خۆی و بە دەرس وتنەوە و ئیش و کاری جوتیارییەوە ژیانی بەسەر بردووە. لە زۆر ناوچەی کوردستانەوە بۆ دەرس خوێندن روویان کردۆتە ئەم مامۆستا بەتوانایە. یەکێک لە قوتابییەکانی سەییدی ھەورامی شێخ عوسمانی ســەراجەدینی بوو، کە دواتر سەییدی ھەورامی بوو بە خەلیفەی. سەییدی ھەورامی شاعیرێکی ناوداری کوردە و گرنگییەکەی لەوەدایە کە بەھەردوو شێوەی ھەورامی (ھەورامی نوێ و ھەورامی کۆن (ئاڤێستا) شیعری وتووە. بەشی زۆری شیعرەکانی باسی جوانی سروشتی کوردستان و دڵداری ئەکەن. لە زمانی فارسی و عەرەبیشدا دەستێکی باڵای ھەبووە و بەھەردوو زمانەکە شیعری وتووە.

ئەم شاعیرە گەورە لەگەڵ زانایانی گەورەی وەکوو مەلا ئەحمەدی نۆدشی بووە. ساڵی ١٨٤٦ کۆچی دوایی کرد و لە گوندی سەرووپیری ناوچەی ھەورامان بە خاک سپێردرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]