بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نەبەز گۆران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەبەز گۆران
لەدایکبوون١٧ی ئایاری ١٩٧٧
بیارە، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان
پیشەنووسەر، ڕۆژنامەنووس، شاعیر
نەتەوەکورد
چالاکی ساڵانی٢٠٠٠ - ھەتا ئێستاکە
خزمەکانھەڵمەت گۆران (برا)

نەبەز گۆران (١٧ی ئایاری ١٩٧٧، لە بیارە، باشووری کوردستان - )[١] نووسەر، ستوونووس، شاعیر و وەرگێڕی کوردە.[٢] لەسەرەتای کارکردنیدا، لە ساڵی ٢٠٠٠ وەک ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی ھاوڵاتی کاری کردووە. دواتر لە گۆڤاری جیھان،[٣] لڤین، ڕۆژنامەی ئاوێنە و ماڵپەڕی خەندان نووسینی ھەبووە.[١]

نەبەز بەھۆی باروودۆخی کوردستانەوە، ماوەیەک لە کەمپەکانی ئێران ژیانی بەسەربردووە. لەژیانی کارکردنی وەک نووسەر و ڕۆژنامەنووس چەند جارێک دەستگیرکراوە. نەبەز نووسەری نامیلکەی قەڵەمەکانی بەعس بووە، کە ئەرشیڤی کۆکراوەی ئەو نووسەرە کوردانەیە کە لە بەرژەوەندی حیزبی بەعس دەیاننووسی.[١]

بەرھەمەکان

[دەستکاری]

ڕۆمان

[دەستکاری]
  • دێوانەیەک لەم شارەیە[٤]
  • سەرسنوور
  • مانگەشەو، دوو بەرگە، بەرگێکی ڕۆمان بەرگێکی ھەڵبەست[٥]
  • مەیخانەکەی ئۆرتینە، عەشقەکەی شێخی سەنعان و کچەی گاور[٦]
  • میرنشینی خاک و خۆڵ[٧]
  • مازیاری شەنگالی[٨][٩]
  • کچەی کافرۆش
  • شازادەکەی ئورفا
  • شانشینی ئەگباتان
  • من دوای ڕۆیشتنی تۆ دەدرەوشێمەوە
  • بۆشاییی دونیا
  • یەسنا لەژێر بارانا سەیری باخ ئەکات
  • پێم ئەڵێ منداڵی
  • بۆت ئەبارێم

وەرگێڕان

[دەستکاری]
  • نامەی کەسە مەزنەکان، کۆمەڵێک نامەیە لەلایەن چەندین کەسی مەزنی دونیاوە نووسراون
  • ئێمە دوو عاشقی دەربەدەرین، کۆمەڵێک ھەڵبەستی نزار قەبانی و غادە سەمان
  • یەک مانگ و ئەم ھەموو پەنجەرەیە، کۆمەڵێک ھەڵبەستی شاعیر ئەفشینی ساڵەحی

بەرھەمکانی دیکە

[دەستکاری]
  • بەعس و ئایدۆلۆژیا[١٠]
  • ڕەگوڕیشەی بارزانییەکان لە تاجەدینەوە تا مەسعوود (مێژوو بە زمانی خۆی: دیدارەکانی مەلا مستەفا)
  • پەرتووکێک دژی دەسەڵات
  • نامەکانی واران و یەسنا
  • قەڵەمەکانی بەعس
  • نامەکان لە دەرگا مەدە، کەس لە ماڵ نییە

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 دەربارەی نەبەز گۆران[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی نەبەز گۆران، ڕۆژی ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. نەبەز گۆران: ئەدەبی ئێمە خەریکی کوشتنی ڕقەکەی ناخی کۆمەڵگەیەو بۆی ناکوژرێت، ماڵپەڕی خەندان، ڕۆژی ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. ھەر ھەوڵێک بۆ دەسکاری کردنی یاسای رۆژنامەنووسی رۆبەڕۆ نارەزای تود دەبێتەوە رۆژنامەنوسێک: ھەرگیز ئەوەیان لێ قبوڵ ناکەین ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی کوردستان پۆست، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ بڵاوکراوەتەوە.
  4. نەزمی نوێی سیستەمی ژیان لەماڵەکانەوە تا دەگاتە گوندە بچوکەکەی جیھان ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی خەندان، ڕۆژی ٢٧ی ئابی ٢٠١٩ نووسراوە.
  5. ھۆشیار جەمال/ رۆمانی مانگەشەو لە ئەنفالەوە بۆ تیرۆری ڕۆژنامەنووسان ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕێگای کوردستان، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ نووسراوە.
  6. عەشقەکەی شێخی سەنعان بۆ کچەی گاور ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی بیرکردنەوە، ڕۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە لەلایەن نوھا فایەق.
  7. راچڵەکین نوێترین کتێبی نەبەز گۆران چاپ دەکات ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕاچلەکێن، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.
  8. راچڵەکین سپۆنسەری چاپکردنی رۆمانی "مازیاری شەنگالی" نەبەز گۆران دەکات ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ڕاچلەکێن، ٢٥ی شوباتی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  9. ڕۆمانێکی نوێی نەبەز گۆران چاپدەکرێت ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی وێستگە، ڕۆژی ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.
  10. دروستکردنی کۆشکێکی وەھمی، ماڵپەڕی خەندان، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.