عەبدوڵڵا ئەقدەسی ڕەزاوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

عەبدوڵڵا ئەقدەسی ڕەزاوی (ناوی تەواوی عەبدوڵڵای کوڕی فەتحوڵڵا ئاغای ڕەزاوە)، لە ساڵی ١٩٢٢ لە ڕەزاو لەدایک بووە. لە ڕەزاو دەستی بە خوێندن کردووە و پاشان چووەتە سنە لای زانای بەرزی کورد ئایەتوڵڵا مەردۆخی خەریکی خوێندنی ئیسلامی بووە. دواتریش لای چەند زانایەکی تر ڕێزمان و ڕەوانبێژی خوێندووە. ئیتر گەڕاوەتەوە زێدو مەڵبەندەکەی خۆی و بووەتە نووسەری تایبەتی (حەسەن خانی ڕەزاو) و ئیتر بە میرزا عەدوس ناسراوە و پاشان لە کاری دەوڵەتیدا دامەزراوە و دواتر بووە بە بەڕێوەبەری شارەوانی مەریوان. لە ساڵی ١٩٨٥ لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە و لە گردی سەیوان نێژراوە.

سەرچاوە[دەستکاری]

کتێبی : سەربوردێکی هەورامان و سەردانێکی تەوێڵە ، نووسینی : عبدالرزاق عبدالرحمن محمد. لاپەڕە/٢٥٣.