کەشتیی فریشتەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەشتیی فریشتەکان
ڕووبەرگی چاپی یەکەمی بەرگی یەکەمی زنجیرەکە


دانەربەختیار عەلی
وێنەکێشئارام عەلی
وێنەکێشی بەرگئارام عەلی
وڵاتکوردستان، عێراق
Discipline
  • ڕاستیی جادوویی
  • خەیاڵی
بڵاوکەرەوەدەزگای ڕۆشنبیریی و ھونەریی ئەندێشە
بڵاوکراوەتەوە
  • ١٠/٥/٢٠١٢ (بەرگی یەکەم)
  • ٧/٧/٢٠١٣ (بەرگی دووەم)
  • ٦/٩/٢٠١٧ (بەرگی سێیەم)
چەشنی ڕەنگاڵە
  • چاپ (ھاردباک و پەیپەرباک)
  • ئەلیکترۆنی (پی–دی–ئێف)
ژمارەی کتێبەکان٣
پێشکۆجەمشید خانی مامم: کە ھەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد
پاشکۆدەریاس و لاشەکان

کەشتیی فریشتەکان ڕۆمانێکی کوردییە کە خەیاڵی و مێژووییە لە نوسینی ڕۆمان نووسی بەناوبانگ بەختیار عەلییە. یەکەم بەرگی زنجیرەکە لە ساڵی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە و بەرگی سێیەمی زنجیرەکەش لە ساڵی ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە. سەرجەمی لاپەڕەکانی ڕۆمانەکە (سێ بەرگی ڕۆمانەکە) دەکاتە ٢٠٤٣ لاپەڕە.

ناوەڕۆک[دەستکاری]

ئەم ڕۆمانە باس لە جیھانێکی سەیر دەکات کە تێیدا مرۆڤەکان تاک بە تاک و کۆمەڵ بە کۆمەڵ فریشتە و بوونەوەری سەیری باڵدار لە جەستەیان دا دەچێتە دەر و ڕۆ دەچێت لەئەنجامی بێزاربوونیان لە ناو ناخی مرۆڤەکاندا و ویستی ڕزگاربوونیان لە مرۆڤەکان، سەرەنجام مرۆڤەکان شوێنێکی نادیار و نھێنی درووست دەکەن کە تێیدا جێگای فریشتە دەرچووەکان بکەنەوە و ببێتە بیمارستان بۆیان و برینەکانیان تیمار بکەن، ناو لە شوێنەکە دەنێن "کەشتیی فریشتەکان" بەڵام نائومێد دەبن بە مردنی پۆل پۆلی فریشتە ئازادەکان و چارەسەرنەبوونیان و سەختی برینەکانیان. پاڵەوانی سەرەکی چیرۆکەکە ناوی "وەفای نەفعەت بەگ"ە و چیرۆکەکە لە ژمارەیەکی زۆر کارەکتەری مرۆڤ و کارەکتەری فریشتە پێکدێت کە ھەوڵدەدەن کێشەکانی یەکتر چارەسەربکەن، وەفای نەفعەت بەگ خۆی گێڕەرەوەی چیرۆکەکەیەو لەسەرەتادا باسی چیرۆکی یەکترناسینی "نزار ئیدریس" و "لیڤیتانت ھۆمەر بۆتانی" دەکات کە بەردی بناغەی کێشەکانی نێو چیرۆکەکەن و ھەردووکیان لەسەر کچێک بەناوی "نەغەدە ماردینی" ئازاری دەروونی مێردەکەی دەدەن کە بریتییە لە "دکتۆر موستەفا شوکاک". نەغەدە ماردینی داماو و دڵشکاو لەکۆتاییدا بەھۆی بێزاری و نەخۆشی خۆیەوە فریشتەکەی گیانی دەردەچێت و دوکتۆر موستەفا شوکاک فریشتە لەڕ و لاوازە دەرچووەکە دەگرێتە خۆی و لەباوەشی دەکات و ماچی دەکات. کێشەی چارەسەرکردنی فریشتەکانیش لەلایەن مرۆڤەکانەوە خۆی لە خۆیدا کێشەیەکی گەورەیە و لەم بەینەدا فریشتەیەکی دەرچوو بەناوی "مەھدائیل" پاڵەوانێکی تری چیرۆکەکە دەبێت. بەڵام زیندانیکردنی وەفای نەفعەت بەگ کێشەیەکی لەوە گەورەترە. ئەم ڕۆمانە لە سێ بەرگدا بڵاوکراوەتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • کتێبی کەشتیی فریشتەکان
  • وێبگەی تایبەتی بەختیار عەلی