حاجی محەممەد ئەحمەدی
ڕواڵەت
| حاجی محەممەد ئەحمەدی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٥٢ سەحنە، پارێزگای کرماشان |
| زمان | کوردیی لەکی |
| نەتەوە | کورد |
| بواری کارکردن | شیعر |
حاجی محەممەد ئەحمەدی (١٩٥٢ لە سەحنە - ) شاعری کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە بە شێوەزاری لەکی شیعر دەڵێتەوە.
ژیان
[دەستکاری]حاجی محەممەد ئەحمەدی لە ساڵی ١٩٥٢ لە شاری سەحنە لە پارێزگای کرماشان لە دایک بووە. ھەتا پۆلی نۆھەم لەو شارە چووەتە قوتابخانە. دواتر چووە بۆ تاران و لە قوتابخانەکانی دکتۆر مودەڕیسی و علمیە لەو شارەدا وانەی خوێندووە و دیپلۆمی وەرگرتووە. دواتر لە زانکۆدا بیرکاریی خوێندووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرتووە. لە ساڵی ١٩٧٣ ھەتا ١٩٨١ لە قوتابخانەکانی شارستانی سەحنە وانەی بیرکاریی داوە. یەکەمین کتێبی شیعری لەژێر ناوی دوجا شاوار بە کوردیی لەکی لە ساڵی ٢٠١٥ چاپ و بڵاو کرایەوە.[١]
کارەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ دوجاشاوار: شێعرەل نووی لەکی، تاران: کتاب سەبز، پەخشانگەی ئاکۆ، ۱۳۹٤[=٢٠١٥]، پ ٩ و ژیاننامەی شاعر لە پشتی بەرگی کتێبدا؛] سەردان لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
- ↑ کتێبخانەی نەتەوەییی ئێران: دوجاشاوار: شێعرەل نووی لەکی (بە فارسی)؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
- ↑ کتێبخانەی نەتەوەییی ئێران: داوار: کوڵەشێعر لەکی (بە فارسی)؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
- ↑ کتێبخانەی نەتەوەییی ئێران: ئازادی ھەرەسکریا: کوومەشێعر لەکی (بە فارسی)؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
| ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |