عەبدولڕەحمان زەبیحی
(لە زەبیحیەوە ڕەوانە کراوە)
عەبدولڕەحمان زەبیحی | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ٢١ی نیسانی ١٩٢٠ |
مەرگ | ١٩٨٠ |
نەتەوە | کورد |
حیزبی سیاسی | کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان |
باوان |
|
عەبدولڕەحمان زەبیحی (لەدایکبووی ١٩٢٠ - مردووی سەرەتاکانی ١٩٨٠) نووسەر و کەسایەتییەکی سیاسیی کورد بوو، کە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان بوو.
زەبیحی لە ١٩٢٠ لە مەھاباد لە دایک بووە و خوێندنی سەرەتایی لە مەھاباد و پاشان تاقیکردنەوەی سێی ناوەندی لە ١٩٣٧دا لە ورمێ تەواو کردووە. پاش ئەمە ھێندێک لە گوڵستانی سەعدی و دەرسی جەبری لای مەلا قادر مودەڕیسی خوێندووە. زەبیحی لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان لە ساڵی ١٩٤٢ بووە و دواتر بەشداری لە کارەکانی کۆماری کوردستان کردووە. دوای ڕووخانی کۆمار ئاوارەی عێراق و سووریا بووە. دواجار کە گەڕاوەتەوە عێراق لە سەرەتاکانی ١٩٨٠ بێسەروشوێن کراوە.
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ڕۆژنامەنووسیی کوردی سەردەمی کۆماری دێمۆکراتی کوردستان ١٩٤٢–١٩٤٧، ھیمدادی حوسێن، سلێمانی، دەزگای سەردەم، ٢٠٠٢
- ژیان و بەسەرھاتی عەبدولڕەحمان زەبیحی، عەلی کەریمی، سوید ١٩٩٩
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |