گرەوی بەختی ھەڵاڵە
![]() | |
نووسەر | عەتا نەھایی |
---|---|
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردیی ناوەندی |
بابەت | ڕۆمان |
جۆری کتێب | چاپ ئەلکترۆنی دەنگی |
گرەوی بەختی ھەڵاڵە سێھەمین ڕۆمانی عەتا نەھاییە؛ ساڵی ٢٠٠٤ دەستی بە نووسینی کردووە و ساڵی ٢٠٠٦ پێیدا چووەتەوە. گرەوی بەختی ھەڵاڵە یەک لە باشترین ڕۆمانە کوردییەکانە،[١] ساڵی ٢٠٢٠ لە نۆزدەھەمین و بیستەمین خولی خەڵاتی مێھرەگان لە بەشی زمانی دایکیدا وەک باشترین ڕۆمانی تایبەت ھەڵبژێردرا و بوو بە براوەی خەڵاتی «مێھرەگانی ئەدەبی»؛[٢] ھەروەھا یەکێک بوو لە پڕفرۆشترین کتێبە کوردییەکانی نۆھەمین پێشانگای نێونەتەوەیی کتێبی سنە.[٣]
چیرۆک[دەستکاری]
ڕۆمانەکە باس لە ژنێکی پەنابەری کورد لە سوید دەکات کە ماوەیەک لەگەڵ بنەماڵەکەی لە شاخ بووە و دواتر لەگەڵ خزمەکانی ڕووی کردووەتە ھەندەران و لەوێ ژیانێکی نوێ دەست پێ کردووە؛ داوی ماوەیەک بە نابەدڵی لەگەڵ کوڕەکوردێک بەناوی شێرزاد، کە تازە و بە بۆنەی ھەڵاڵە خۆیەوە گەیشتووەتە ئەورووپا، ھاوسەرگیری کردووە و دواتریش ھەر لەلایەن مێردەکەیەوە دراوەتە بەر پەلامار.
ناوەرۆک[دەستکاری]
گرەوی بەختی ھەڵاڵە گرفتی نێوان مۆدێڕنیتە و ژیانی مۆدێڕن لەگەڵ شێوەی بیرکردنەوە و ژیانی کۆن و نەریتییە. قارەمانی ڕۆمانەکە (ھەڵاڵە) دەیەوێت بە ڕۆیشتن لە کوردستان، کولتوورە نابەجێیییەکان جێ بھێڵێت، بەڵام لە جەرگەی ڕۆژاواش لە چنگی پیاوسالاری ڕزگاری نابێت؛[٤] گرینگترین تایبەتمەندیی ڕۆمانەکە ئەوەیە کە لە نێوان ڕووداوەکاندا ھاوتەریبییەک دەبیندرێت.[٥]
ڕەگەز و قسەپێبڕین لە ڕۆمانەکەدا[دەستکاری]
بەپێی تۆێژینەوەیەکی شێرزاد سەعید سەدیق کە ساڵی ٢٠١٩ لە ژمارە سێی گۆڤاری توێژەردا بڵاوی کردووەتەوە: بە پێجەوانەی ناوەڕۆک و پەیامی ڕۆمانەکە ھەردوو ڕەگەزی نێر و مێ بەقەد یەک قسە بە یەکتر دەبڕن؛ ھەروەھا ھەم دیسان بەپێی گوتاری زاڵی فێمینیزم بەسەر ڕۆمانەکەدا، ھەڵاڵە لە پەیوەندی لەگەڵ ژن و پیاواندا، بەشێوەیەک دەپەڕێتە نێو قسەکانیان کە گەرەکییەتی قسەی خۆی بەرێتە سەرێ و باڵادەستیی خۆی پیشان بدات؛ کە پێی دەوترێت: قسەپێبڕینی کۆنترۆڵکارانە.[٦]
کەسایەتییەکان[دەستکاری]
- ھەڵاڵە
- شێڕزاد
- برایمۆک
- میرخوناوک
- خاتوو کڵاوزێڕ
- حەمەڕەشید ئاغا
- ڕەعنا
- سەعید
- گوڵاڵە
- سەعادەت
- کاروان
- مامە فەتاح
- نەسرین
- مەجید
- میرزا حەسەن
- ئارەزوو
- فەرزانە
- مامۆستا کڵۆڵ
- کاک ناسر
- خاتوو ئامین
- ئیرەج
- سەلاح
چاپەکان[دەستکاری]
- چاپەمەنیی مانگ
- ناوەندی ڕۆشنبیری و ھونەریی ئەندێشە
- ناوەندی ڕەنج، ساڵی ٢٠٠٨، سلێمانی
وەرگێڕانەکان[دەستکاری]

- گرەوی بەختی ھەڵاڵە بەناوی "Helale" لەلایەن بەسام مستەفاوە کراوەتە کورمانجی و وەشانخانەی ئاڤێستا لە ئەستەمبوڵ بڵاوی کردووەتەوە.
- ڕەزا کەریم موجاور ڕۆمانەکەی بە ناوی «آخرین روزھای زندگی ھلالە» وەرگێڕاوەتە سەر فارسی و چاپەمەنیی ئەفراز لە تاران بڵاوی کردووەتەوە.
کورتە[دەستکاری]
ئەوە چارەنووسی تۆیە ھەڵاڵە، کە خەنجەرێک شاخەو شاخ، شارەو شار و وڵاتەو وڵات شوێنت بکەوێت، تا لێرە، لە ستۆکھۆڵم، لە گەڕەکی فلەمینسبێرگ، نھۆمی چوارەمی باڵەخانەی ژمارە ھەژدە لە سنگت بچەقێت.[٧]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ئەندێشە. "لیستی 50 باشترین ڕۆمانە کوردییەکان". ئەندێشە.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "نووسەری بەناوبانگی کورد خەڵاتی باشترین ڕۆمانی مێھرگانی ئەدەبی بردەوە". Mehr News Agency.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "پڕفرۆشترین کتێبە کوردییەکانی نۆھەمین پیشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی کوردستان-سنە". hawlati.co (بە ئینگلیزی).
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ مەحموودی, لەلایەن: ئەیوب. "گرەوی بەختی ھەڵاڵە لە گفتوگۆیەکی ئیدریس عەلی و عەتا نەھاییدا | کوردیبووک".
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو] - ^ کوردی, ماڵی کتێبی. "گرەوی بەختی ھەڵاڵە و حەکایەتی میر خوناوک و خاتوو کڵاوزێڕ: سەرنجێک لەسەر پێکھاتەی ڕۆمانەکە". ماڵی کتێبی کوردی (بە فارسی).
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "19-2-3-4.pdf". docs.google.com.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ گرەوی بەختی ھەڵاڵە، عەتا نەھایی، ٢٠١٤