دواھەمین ھەناری دونیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
وێنەی سەربەرگی ڕۆمانەکە

دواھەمین ھەناری دونیا ڕۆمانێکی بەختیار عەلییە. ئەو ڕۆمانە لە ساڵی ٢٠٠٢ لە سلێمانی بڵاوکراوەتەوە، و لە ساڵی ٢٠٠٣ خەڵاتی باشترین ڕۆمانی لە فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی وەرگرت.

چیرۆک[دەستکاری]

موزەفەری سوبحدەم پاش ٢١ ساڵ دیل بوون دێتەوە و بەدوای کوڕەکەی دەگەڕێت (سەریاسی سوبحدەم). لە ماوەی ئەو ٢١ ساڵەدا پارتەکەی گۆڕانێکی زۆری بەسەردا ھاتووە، دەسەڵاتی گرتۆتە دەست و وەکو پارتێکی سیاسی گەندەڵ وڵاتی تووشی شەڕی ناوخۆیی کردووە. پاش گەڕانێکی زۆر موزەفەری سوبحدەم ناونیشانی سێ کەس دەست دەکەوێت بەناوی سەریاسی سوبحدەم وە دوویان دەکەوێت. سەریاسی یەکەم لە مەیدانی عەرەبانەکان دەکوژرێت، سەریاسی دووھەم پێشمەرگەیە و پاش چەند ساڵ دەکەوێتە بەندیخانە و سەریاسی سێھەم لە منداڵی بەھۆی تەقینەوەیەک دەسووتێت.[١]

وەرگێڕان بۆ زمانەکانی‌تر[دەستکاری]

دواھەمین ھەناری دونیا تا ئێستا بە زمانی ئاڵمانی، ڕووسی، ئینگلیزی، عەرەبی، تورکی، فارسی و لەم دواییانەدا بە ئیسپانیش بڵاو کراوەتەوە.[٢]

ئەم ڕۆمانە تا ئێستا لە لایەن سێ وەرگێڕی جیاوازەوە کە بریتین لە (مەریوان ھەڵەبجەیی، ڕەزا کەریم موجاور و ئارەش سەنجابی) وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]