نیشتمانی سارا
نووسەر | میران ئه‌براهام |
---|---|
دانەری بەرگ | ناوەندی کەپر |
وڵات | سلێمانی، ھەرێمی کوردستان |
زمان | کوردی |
بابەت | ڕۆمان |
چەشن | هونەری گێڕانه‌وه، ژانری ڕۆمان |
بڵاوبوونەوە | چاپی یەکەم ٢٠١٩ |
بڵاوکەرەوە | ناوەندی بڵاوکرنەوەی کەپر |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ٢٠١٩ |
لاپەڕەکان | ٤٥٤ |
نیشتمانی سارا، نووسینی میران ئه‌براهام، ساڵی ٢٠١٩ لە شاری سلێمانی چاپ و بڵاوکرایەوە، ئه‌م ڕۆمانە یەکێکە له کتێبە زۆر خوێنراوە و پڕ فرۆشه‌کانی باشووری کوردستان.
کورتەی ڕۆمانەکە
[دەستکاری]له قوتابخانه‌ی ڕوشدییه‌ی سەربازی و ڕۆژی یه‌که‌می ساڵی دووه‌می خوێندنم، کاتێک هه‌موو چووین بۆ پۆله‌که‌مان، قوتابییه‌کان دوو دوو چوون و ڕه‌حله‌یه‌کیان گرت و بێده‌نگ پێکه‌وه دانیشتن، من بەته‌نیا مامه‌وه و له دووره‌وه چه‌ند جارێک له مامۆستاکه‌م ڕوانی، چونکه ساڵی پێشوو له‌گه‌ڵ خامێی موشێی عه‌تار له‌سه‌ر ڕه‌حله‌یه‌ک دانیشتبووین، ئه‌وه بوو خامێ وازی له قوتابخانه هێنا و منیش ساڵی دووم بەته‌نیا مامه‌وه، کاتێک مامۆستاکه ئاماژه‌ی به ڕه‌حله‌یه‌کی به‌تاڵ کرد، چووم له ته‌نیشتی ڕه‌حله به‌تاڵه‌که‌وه ڕاوه‌ستام، کوڕێکی سپیکه‌لانه‌ی باریکه‌له به‌رامبه‌رم وه‌ستابوو، به‌رده‌وام له یه‌کتریمان ده‌ڕوانی، نه‌موێرا دانیشم و دیار بوو ئه‌ویش هه‌مان هه‌ستی هه‌بوو، له‌و کاته‌دا مامۆستاکه هات و ده‌ستێکی خسته سه‌ر شانی من و وتی، ‘دانیشن ده‌ی، پێکه‌وه دانیشن.’ من خێرا بەترسوله‌رزێکه‌وه گوێڕایه‌ڵی بووم و دانیشتم، کوڕه‌که هێشتا بەپێوه وه‌ستابوو، به هه‌ردوو ده‌ستی توند قه‌راغی ڕه‌حله‌که‌ی گرتبوو، به‌رده‌وام بەتووڕه‌یییه‌وه له منی ئه‌ڕوانی، مامۆستاکه چه‌ند جارێک داوای لێ کرد دا‌نیشێت، به‌ڵام ئه‌و کوڕه، وه‌کو ئەوەی شه‌خته‌ڵان بێت و خوێنی به‌ستبێتی، نه‌یده‌توانی له ته‌نیشتی منه‌وه دا‌نیشێت، کاتێک مامۆستاکه چوو بۆ لای، زۆر به‌ناڕه‌حه‌ت توانیی ده‌ستی له قه‌راغی ڕه‌حله‌که بکاته‌وه، ناچار بوو گوێی گرت و به ده‌سته‌که‌ی تری دوو شه‌پازله‌ی توندی کێشا به بناملیدا و به‌زۆر له ته‌نیشتی منه‌وه دای نا، منیش به لاچاو لێم ده‌ڕوانی، ته‌واوی جه‌سته‌ی ده‌له‌رزی و فرمێسک به چاویدا ده‌هاتنه خوار، مامۆستاکه گه‌ڕایه‌وه لای ته‌خته‌ڕه‌شه‌که و بێده‌نگ به‌رامبه‌رمان ڕاوه‌ستا، ڕوانیم قوتابییه‌کانی تر هه‌موو له منیان ده‌ڕوانی، منیش له‌و کاته‌دا خۆم پێ ڕانه‌گیرا و ده‌ستم کرد به گریان، له خه‌یاڵی خۆمدا وتم، ‘به هۆی منه‌وه ئه‌و کوڕه داماوه لێدانی خوارد!’ دوای ئه‌وه مامۆستاکه یه‌ک یه‌ک ناوی خوێندینه‌وه، ئێمه‌یش هه‌ڵده‌ستاینه سه‌ر پێ و به‌ڵێمان بۆ ده‌کرد و له جێگای خۆمان داده‌نیشتینه‌وه، مامۆستاکه دوای ناوی من، ناوی فوئاد مه‌عرووفی خوێنده‌وه، قوتابییه‌که‌ی ته‌نیشتم بەترسوله‌رزێکه‌وه هه‌ستایه سه‌ر پێ، هه‌ستم پێ کرد، که زۆری له خۆی ده‌کرد تاکو به‌ڵێ بۆ مامۆستاکه بکات، سه‌ری داخستبوو له به‌رپێی خۆی ده‌ڕوانی، بەبێزارییه‌که‌وه سه‌ری هه‌ڵبڕی و له مامۆستاکه‌ی ڕوانی و پاشان له‌ژێر لێوه‌وه و به نووزەنووزێک گوتی، ‘به‌ڵێ.’
دەربارە
[دەستکاری]ڕۆمانی نیشتمانی سارا: یه‌کێکه له ڕۆمانه کاریگه‌ر و پڕ خوێنراوه‌کانی نێو کتێبخانه‌ی کوردی، زێدی له‌دایک نوون و پابه‌ند بوون پێیه‌وه تهیمای ڕۆمانه‌که‌یه، هێڵی سه‌ره‌کی ڕۆمانه‌که به‌شێکه له‌و مێژووه ونبوو یان له‌بیرکراوه‌ی که له ئێستا و ڕابووردوودا تۆمارنه‌کراون، ئیتر له‌به‌ر هه‌رچ هۆکارێک بێت، ئه‌م ڕۆمانه ته‌نها مێژووی چه‌ند که‌سێک یان ته‌نها که‌مایه‌تییه‌کی بچووک نییه، به‌ڵکو ده‌یان که‌سایه‌تی گرنگ له مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی عێراقدا به زمانی خۆیان و له فۆرمی هونه‌ری (ڕۆمان)ێکدا خۆیانمان بۆ نمایش ده‌که‌نه‌وه، به‌تایبه‌تی کاریگه‌ر و وێرانه‌ی داگیرکاری ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌کان و پاشان خۆسه‌پاندنی ئینگلیز و به‌رژه‌وه‌ند خوازی عه‌ره‌به شۆڤێنیسته‌کانی ساڵانی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م، که له‌ژێر کاریگه‌ری ئایدۆلۆژییه‌که‌ی هێتله‌ردا بوون. نووسه‌ری ڕۆمانی نیشتمانی سارا، میران ئه‌براهام ده‌ڵێت: ‘ئه‌م ڕۆمانه مێژووی سه‌د ساڵمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه و له‌کاتی بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕۆمانی نیشتمانی سارا-دا، به‌تایبه‌تی که‌سایه‌تییه کاریگه‌ره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه؛ باپیره خایم و که‌ریمی عه‌له‌که و قه‌شه یوسف په‌ری و حه‌مه‌جانی حاجی سه‌لیم پێنجوێنی و پیره‌مێرد و فوئاد مه‌ستی و جه‌مال عیرفان و مامۆستا سالار و ده‌یان که‌سایه‌تی تر. که له ڕابردوودا مێژوویه‌کیان تۆمار کردووه، ده‌گه‌ڕێنه‌وه و به‌بێ جیاوازی ئایدۆلۆژییان پێکه‌وه وه‌کو جاران خۆیان به نه‌وه‌ی ئێستا ده‌ناسێننه‌وه.’
ده‌توانین بڵێین؛ ڕۆمانی نیشتمانی سارا، ئاوێنه‌یه‌کی ڕوونی سه‌د ساڵ ته‌مه‌نی ڕووداوه‌کانی عێراق و به‌تایبه‌تی کوردستانه، که له ڕابووردوودا له کوچه و کۆڵانه‌کانی شاره‌کاندا هه‌ڵواسراوه و دیمه‌نه‌کانی بۆ تۆمار کردووین، که ئێستا نووسه‌ر له فۆرمی ڕۆماندا تۆماری کردوون و سه‌رله‌نوێ پیشانی ئێمه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ده‌داته‌وه.
نوێترین چاپ
[دەستکاری]چاپی سێیەم، ناوەندی کەپر، سلێمانی ٢٠٢٣