بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گەشتا داعشێن فۆراتێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گەشتا داعشێن فۆراتێ
نووسەرمیللەت محەممەد
وێنەکێشنیروژ ئارت
وڵاتعێراق
زمانکوردی
بابەتڕۆمان
چەشنڕیالیزم
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
٢٠١٩
جۆری کتێبچاپ
لاپەڕەکان١٧٥
ژپنک (ISBN)978-9-92221-621-8
OCLC١٣٤٥٢٤٢٥٠٥
LC ClassMLCSN 2022/12344 (P)

گەشتا داعشێن فۆراتێ ڕۆمانێکی ڕیالیزمی کۆمەڵایەتی و سیاسییە لە نووسینی میللەت محەممەد. یەکەم چاپی لە ساڵی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە. بە یەکەم ڕۆمانی بادینی دادەنرێت کە لەسەر بابەتی داعش نووسرابێت.[١][٢]

ناوەڕۆک

[دەستکاری]

ڕۆمانەکە لە دوو تەوەری سەرەکی پێکدێت. تەوەری یەکەم باس لە هێرشی داعش بۆ سەر شنگال و ڕفاندنی کچان و ژنان بۆ شاری ڕەققە لە سووریا دەکات. تەوەری دووەم تیشک دەخاتە سەر ژیانی ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتیی شاری دھۆک.[٣]

چیرۆکەکە لە ڕێگەی دوو کارەکتەری سەرەکییەوە دەگێڕدرێتەوە کە هەردووکیان کچن. یەکێکیان موسڵمانە و لە ڕۆژاوای کوردستانەوە هاتووەتە دهۆک، ئەوی تریان خەڵکی شنگالە و باس لە تاوانەکانی داعش دەکات لە شنگالەوە تا شاری ڕەققە.[٤]

پێشوازیی ڕەخنەگران

[دەستکاری]

ڕۆمانەکە لەلایەن چەندین میدیای کوردییەوە باسی لێوەکراوە، لەوانە ماڵپەڕی ئێزیدی ٢٤،[٥] ڕۆژنامەی دەنگێ لالش،[٦] و ڕۆژنامەی سەباح کوردستان.[٧] هەروەها لە بنکەدراوەکانی کتێبخانەی کۆنگرەی ئەمریکا،[٨] WorldCat[٩] و کتێبخانەی زانکۆی پێنسلڤانیا[١٠] تۆمارکراوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «گەشتا داعشێن فۆراتێ». ISBNiraq.org (بە عەرەبی). لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. اصدار رواية “رحلة دواعش الفرات” للكاتب ملت محمد ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ڕۆمانى (گەشتا داعشێن فۆراتێ) - ماڵپەڕى صدقی هروری
  4. گەشتا داعشێن فۆراتێ‌ - ڕۆژنامەی دەنگێ لالش، ژمارە ٥١٢، ١٠-٢-٢٠٢٠
  5. اصدار رواية “رحلة دواعش الفرات” للكاتب ملت محمد ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. گەشتا داعشێن فۆراتێ‌ - ڕۆژنامەی دەنگێ لالش، ژمارە ٥١٢
  7. ڕۆژنامەی سەباح کوردستان، ژمارە ٦١
  8. Congress، The Library of. «LC Linked Data Service: Authorities and Vocabularies». id.loc.gov. لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. «Geşta Daʻişên Foratê : r̄oman». WorldCat (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  10. «Geşta Daʻişên Foratê : r̄oman». کتێبخانەی زانکۆی پێنسلڤانیا. لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]