بێبەزەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بێبەزەیی
نووسەرئازاد یوونسی
دانەری بەرگھاوار ئارام
وڵاتکوردستان
زمانکوردیی ناوەندی
بابەتڕۆمان
بڵاوبوونەوە٢٠٢١
بڵاوکەرەوەچاپەمەنیی ویھان
جۆری کتێبچاپ
لاپەڕەکان٢٤٠

بێبەزەیی ڕۆمانێکی کوردی و یەکەمین بەرھەمی ئازاد یوونسییە؛ ڕۆمانەکە ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن چاپەمەنیی ویھانەوە بڵاو کراوەتەوە.

چیرۆک[دەستکاری]

ئاراز کە بە ڕەچەڵەک خەلکی باشووری کوردستانە و لە کرماشان گەورە بووە و ماوەیەکیش لە ھەمەدان ژیاوە، لەگەڵ دایک و ژن و منداڵەکەی ڕوو دەکاتە گوندێکی نزیک شاری بانە و لەوێ خانوویەک دەگرێت و نیشتەجێ دەبێت.[١]

کەسایەتییەکان[دەستکاری]

  • ئاراز
  • فەریبا
  • ڕۆژان
  • دایە حەلاو
  • کاک ئەحمەد
  • دلێر
  • سابیر
  • حەمە
  • خازینەت
  • کەیوان
  • کوێخا سەلیم
  • حاجی باسیت
  • دادە ئافتاو
  • مەلا
  • حاجی بەختیار
  • کابرای کتێبفرۆش
  • ڕەحمان ئاغا
  • ئاوەنیا
  • شەوجوان
  • ھەژار
  • ھاوڕێ
  • سنوور

کورتە[دەستکاری]

نووسراوە کە لەدایکبووی ھەڵەبجەیە، خەڵکی ئێرەش نی! ئێرە مەبەستت کوێیە؟ ئێرە مەبەستم ئێرانە، تۆ خەڵکی عێراقی، حاڵی ببە عێراق! ڕەنگە بۆ ئێوە ئێران و عێراق بێت، بەڵام من لە ھەڵەبجە بە کوردی قسەم دەکرد، لێرەش ھەر بە کوردی قسە دەکەم، لە ھەڵەبجە جلوبەرگی کوردیم لەبەر دەکرد، لێرەش ھەروا؛ من لەگەڵ سنوورەکانی ئێوە نامۆم.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بێبەزەیی، ئازاد یوونسی، ٢٠٢١