منداڵباز (ڕۆمان)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
منداڵباز
Mindalbaz.png
نووسەرفەرھاد پیرباڵ
وڵاتکوردستان
زمانکوردیی ناوەندی
بابەتڕۆمان
بڵاوبوونەوە٢٠٠٣
جۆری کتێبچاپ
لاپەڕەکان٢٠٥

منداڵباز ڕۆمانێکی کوردییە لە نووسینی فەرھاد پیرباڵ.[١][٢] بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٣ بڵاو کرایەوە. ڕۆمانەکە باس لە دیاردەی منداڵبازی لە دەیەکانی ڕابردووی گەڕەکەکانی ھەولێر دەکات.[٣]

چیڕۆک[دەستکاری]

ڕۆژێکیان یووسف، کە نەوجەوانێکی ١٥ ساڵانە، لە بەیانییەکی زوو دەچێتە کڕینی سەموون، بەڵام ناگەڕێتەوە. ھەر لەو ڕۆژەدا پیرەژنێک و کوڕە لاوێک لە ھەمان ئەو سەموونخانەی کە یووسف بۆی چووە شایەتی ڕووداوێکی منداڵبازی دەبن. کوڕە لاوەکە ھاوار دەکات تاکوو پۆلیس بگەن، بەڵام کاتێک پۆلیس دەگاتە شوێنەکە ئەوان لەوێ نەماون، بە گوتەی پۆلیس منداڵباز و منداڵەکە لە سەربانەوە ھەڵاتوون. ھەر لەدوای ئەم ڕووداوەوە چیتر یووسف نەگەڕاوەتەوە ماڵ. خێزانی یووسف (باوک و دایک و براکەی) گومان دەکەن ئەو ڕووداوە بەسەر یووسفدا ھاتبێت، ھەر بۆیەش سکاڵا لەسەر خاوەنی سەموونخانەکە، کە مەلایەکە، لەگەڵ چەند منداڵبازێکی ناسراوی دەوروبەری ناوچەکە تۆمار دەکەن. پۆلیس و دادگا دەست بە لێکۆڵینەوە دەکەن لەسەر ئەم بابەتە. دواتر ڕووداوێکی دیکە دێتە گۆڕێ، کە لە ھەمان ڕۆژدا حالەتێکی دیکەی منداڵبازی تۆمار کراوە، تێیدا باوکی منداڵە قوربانییەکە، ھەم کوڕەکەی و ھەمیش منداڵبازێکی کوشتووە، و دواتریش ھاتووە و خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە. لە درێژەی بابەتەکەی یووسف، دایکی بەرەو شێتبوون دەچێت، ھەروەھا باوک و براکەی چاوەڕێی ئەنجامەکانی پۆلیس دەکەن و ڕۆژ بە ڕۆژ لەو چاوەڕوانییەش بێئومێد دەبن، چونکە دەنگۆی ئەوەش دێتە کایەوە کە یووسف دەستدرێژی نەکراوەتە سەر، بەڵکوو لەلایەن بەعسەوە ڕفێندراوە چونکە پێشتر بینراوە کە ڕاگەیەندراوەکانی پێشمەرگەی بەناو شاردا بڵاو کردووەتەوە.

چاپەکان[دەستکاری]

ڕۆمانەکە لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن ماڵی شەرەفخانی بەتلیسی بڵاو کرایەوە. چاپی دووەمیش لە ئازاری ٢٠٠٦. نوێترین چاپی ڕۆمانەکەش لە ساڵی ٢٠٢٢ لە خانەی کەلتوور بڵاو کرایەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ: ئەرشیف". galawej.com. Retrieved 2022-08-15.
  2. ^ "فەرھاد پیرباڵ لەسەر ڕۆمانی (منداڵباز)ی قسە دەکات". www.wishe.net. Retrieved 2022-08-15.
  3. ^ "منداڵباز: زەمەنی گێڕەرەوە وئاستی گێڕانەوە – Denegkan". Retrieved 2022-08-15.