ع. ع. شەونم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ع. ع. شەونم
لەدایکبوونعەلی عەبدوڵڵا سۆفی محەممەد
١٩٢٥
ھەڵەبجە، کوردستان
مردن١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠(٢٠٢٠-١٠-١٠) (٩٤–٩٥ ساڵ ژیاوە)
سلێمانی، کوردستان
گۆڕ (گڵکۆ)گۆڕستانی گوڵان، ھەڵەبجە
ناوی قەڵەمع. ع. شەونم
پیشەھۆنەر، نووسەر، ئاوازدانەر، و مامۆستا
زمانکوردیی ناوەندی
نەتەوەکورد
وێبگە
https://alishawnim.com/

عەلی عەبدوڵڵا سۆفی محەممەد (١٩٢٥ – ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠)، ناسراو بە ناوی قەڵەمی ع. ع. شەونم، ھۆنەر و ھونەرمەندێکی کوردی باشووری کوردستان بوو.

ژیان[دەستکاری]

عەلی عەبدوڵڵا سۆفی محەممەد لە ١٩٢٥ لە ھەڵەبجە لەدایکبووە. پێش چوونە قوتابخانە، لە حوجرە دەرسی خوێندووە. لە ١٩٣٤ لە تەمەنی نۆ ساڵی چووەتە قوتابخانە. دوای تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی چووەتە خانەی مامۆستایانی بەغدا، لە ١٩٤٥ خوێندنی تەواو بووە و بووەتە مامۆستا لە بیارە. دواتر لە چەند شاری دیکەی کوردستان و عێراق مامۆستایی کردووە، تا لە ٢٠٠٠ لە سلێمانی خانەنشین بووە.[١] یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی نووسەرانی کورد و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی نووسەرانی کورد بووە. یەکەم ھۆنراوەی لە ١٩٤٣ بە ناوی «ئەی دڵ بەھارە» لە گۆڤاری گەلاوێژ بڵاوکردووەتەوە.[٢] چەند پەرتووک و دیوانی بڵاوکراوەی ھەیە. وەرگری یەکەمین خەڵاتی فێستیڤاڵی گەلاوێژ بووە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ٩٥ ساڵی بەھۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.[٣]

نموونەی ھۆنراوە[دەستکاری]

ع. ع. شەونم ھۆنراوەی «جەژنی نەورۆز»ی نووسیوە و ئاوازی بۆ داناوە. ئەم ھۆنراوە دواتر کراوەتە گۆرانی لەلایەن ڕەفیق چالاک و ئیبراھیم خەیات.[٤]

جەژنە جەژنی کوردستانە، جەژنی نەورۆزە
بە تیشکی ئاگر ئەنووسم جەژنە پیرۆزە
چاوگی ئاگر ھێز و گیانمە
باوەڕی بەرزی کوردستانمە
سەیری کەن، سەیری کەن، سەیری کەن


شاخ و دەشت و شار و گوندم تاوی سەندووە
گۆڕی مەرگی دوژمنانم لێ ھەڵکەندووە
پڕ بە دەم بانگ ئەکەم سەربەستیم ئەوێ
کوردستانم جێی شێرانە ئەبێ سەرکەوێ


مایەی شانازیمە بسووتێم و نەمێنم
بە ڕووناکی لەشم پەردەی شەو ئەدڕێنم


ڕۆژی ئازادییە نەک زەبوونییە
ئەی منیش وەک گەلان مافم بۆ نییە
بۆچی تاوانە گەر دیلی کەس نەبم
یا پلیشاوەی ژێر ھەرەس نەبم
شەرتە ئەگەر وایە بسووتێم و نەمێنم
تاکوو بە خوێن مافی کوردستانم ئەسێنم


جەرگ ئەسووتێ، بۆنکڕووزی گەییە ئاسمان
تا لە ئێوە ئاشکرابێ، ئەی ھەموو جیھان
مێژوومان چەند زوحاک و ماری خستە چاڵ
چەن کەسی کرد بە گوڵ بۆ بەھاری ساڵ
کۆرپەکان دایکەکان بێدەرەتانان
مۆمی ھەڵگیرساون بۆ ئازادی کوردستان

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ع ع شەونم". nrttv.com. ئێن ئاڕ تی. Retrieved 10ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ "مامۆستا ع ع شەونم کۆچی دواییکرد". rojnews.news. ڕۆژنیوز. Retrieved 10ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "ع. ع. شەونم کۆچی دوایی کرد". zamenpress.com. زەمەن. Retrieved 10ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help) ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "جەژنی نەورۆز". textigorani.com. تێکستی گۆرانی. Retrieved 10ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]