ھاوارەبەرە (ڕۆمان)
ڕواڵەت
| نووسەر | فەتاح ئەمیری |
|---|---|
| وڵات | کوردستان |
| زمان | کوردیی ناوەندی موکریانی |
| بابەت | ڕۆمان |
| چەشن | ڕیالیزمی کۆمەڵایەتی |
| جۆری کتێب | چاپ ئەلکترۆنی |
ھاوارەبەرە ڕۆمانێکی کوردییە، لە نووسینی فەتاح ئەمیری. میرزا بەشی دووھەمییەتی.
ناوەرۆک
[دەستکاری]ھاوارەبەرە ڕۆمانێکی گوندییە؛ باس لە زوڵم و زۆریی حکوومەتی ڕەزا شا دەکات، میرزا دەوری سەرەکی دەبینێت و لە گوندێکدا خۆی حەشار داوە. ھاوارەبەرە ھەوایەکی شمشاڵە کە شوانی دێ، بەو زمانە لەگەڵ خۆشەویستەکەی دەدوێت.[١]
کەسایەتییەکان
[دەستکاری]- یارە
- خەزاڵ
- سۆفی
- پیرە
- میرزا
- حاجی حەمە
- حاجیژن
- یایناز
- وەتمان
- ئەستی
- بلەچەرچی
- ئەولە
- نەسە
چاپەکان
[دەستکاری]- ساڵی ١٩٩٠ (١٣٦٩ی کۆچیی ھەتاوی) چاپی یەکەمی ھاوارەبەرە لەلایەن چاپەمەنیی سەلاحەدینی ئەیوبییەوە، لە ٢٠٣ لاپەڕەدا بڵاو بۆوە.[٢]
- ساڵی ٢٠١٨ (١٣٩٧ی کۆچیی ھەتاوی) چاپەمەنیی خانی ھەردوو ڕۆمانی ھاوارەبەرە و میرزای لە دووتۆی کتێبێکدا، لە ٤٠٥ لاپەڕەا بڵاو کردەوە.[٣]
- ساڵی ٢٠٢١ (١٣٩٩ی کۆچیی ھەتاوی) چاپەمەنیی خانی ھاوارەبەرەی لە ١٨٤ لاپەڕەدا چاپ کردەوە.[٤]
کورتە
[دەستکاری]زەمان تێکەڵاوێکە لە تاڵی و سوێری؛ لە چەور و شیرینی؛ لە ھەوراز و لێژی؛ لە بڵیند و نەوی. زەمان ڕۆژێک سوورە و ڕۆژێک شینە. ساتێک ھەورە و کاتێک ساوە. زەمان سێشەشی بەھارێیە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «وتووێژی تایبەتی ھاژە لەگەڵ ڕۆماننووسی کورد فەتاح ئەمیری». ھاژە. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ ھاوارەبەرە، کوردیپێدیا
- ↑ «ھاوارەبەرە و میرزا». خاک تیڤی. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «ھاوارەبەرە » چاپەمەنیی خانی». چاپەمەنیی خانی. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.