خورشیدە بابان
خورشیدە بابان | |
---|---|
لەدایکبوون | خورشیدە عەبدولڕەحمان بابان ١٩٤٠ ھەڵەبجە |
مردن | ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٩٧ سلێمانی |
پیشە | شاعیر، نووسەر |
خورشیدە عەبدولڕەحمان بابان ناسراو بە خورشیدە بابان (١٩٤٠ لە ھەڵەبجە - ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٩٧ لە سلێمانی) ژنی شاعیر و نووسەرێکی باشووری کوردستان و یەکێک لە ژنە پێشەنگانی شیعری کوردی بوو.
ژیان
[دەستکاری]خورشیدە عەبدولڕەحمان بابان لە ساڵی ١٩٤٠ لە ھەڵەبجە لە دایک بووە. لە سەردەمی منداڵییەوە باوکی کۆچی دوایی کردووە و چۆنکە ئارای لەگەڵ دایکی خۆش نەبوو، کاریگەرییەکی نەرێنەری لەسەر ژیانی داناوە. قۆناخی سەرەتایی لە ھەڵەبجە تواو کردووە[١] و دواتر لە ساڵی ١٩٥٨ وەکوو مامۆستا لە ھەڵبجە دەستی بە کار کردووە و دوو ساڵ بەو کارەدا سەرقاڵ بووە.[٢] دواتر خولێکی تەندروستیی تێپەڕاندووە و لە فەرمانگەی دایکان و منداڵانی حەڵەبجە سەرقاڵی ئیش بووەتەوە.[١]
خورشیدە بابان لە بواری شیعر و پەخشانی کوردی چالاک بووە و یەکەم ژنێک بووە کە بووەتە ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد. ئەو ھەروەھا لە کۆمەڵەی کەلەپووری کوردی ئەندام بووە و وەکوو ئەکتەر لە فیلمی مەلەکە بەشداریی کردووە. ھەروەھا ھەندێک لە ھۆنراوەکانی لەلایەن گۆرانیبێژانی کورد کرانەتەوە بە گۆرانی.[١]
کۆتا ساتەکانی ژیانی خورشیدە بابان لە یەکێتیی نووسەرانی کورد بووە و لە ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٩٧ کۆچی دواییی کردووە و لە گۆڕستانی بەکرەجۆ بە خاک سپێردراوەتەوە.[١]
بەرھەمەکان
[دەستکاری]- دیاری و یادگار: کۆبەرھەمی خورشیدە بابان
- تیشک
- دارەوەن
- من ھەڵەبجەم، ١٩٩٣
خەڵاتی خورشیدە بابان
[دەستکاری]خەڵاتی خورشیدە بابان ھەر ساڵە لە شەوی چلەدا لەلایەن کۆمەڵەی کەلەپوور و فۆلکلۆری کورد دەبەخشرێتەوە.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب پ ئاژانسی ھەواڵی نوو-ژن: خورشیدە بابان، ڕووناکییەک لە تاریکیدا (بە سۆرانی)، نووسینی میھرەبان سەلام کاکەیی، نووسراو لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١؛ سەردان لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ^ کوردیپێدیا: خورشیدە بابان (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١؛ سەردان لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ^ ڕۆژنیوز: خەڵاتی خورشیدە بابان دەبەخشرێت بە بەڕێوەبەری کەناڵی ژن تیڤی (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.