بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کاوا نەمر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کاوا نەمر
لەدایکبوون٢٩ی ئایاری ١٩٧٤
نەتەوەکورد
پەروەردەزمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی
زمانی یۆنانیی کۆن
خوێندنگەزانستگای حاجەتتەپە
زانستگای ئەستەمبوڵ
پیشەشاعیر، نووسەر و وەرگێڕ

کاوا نەمر (بە کرمانجی: Kawa Nemir)، (٢٩ی ئایاری ١٩٧٤ لە ڕەشقەلاس[١] - ) شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی کوردی باکووری کوردستانە. نەمر لە زمانی ئینگلیزی بە کوردیی کرمانجییەوە وەرگێڕان دەکات و ھەندێک لە کارە گەورەکانی وێژەی ئینگلیزی وەکوو ئوولیس لە جەیمز جۆیس و ھاملێت لە ویلیام شێکسپیری وەرگێڕاندووەتە بە کوردی. کاوا نەمر ھەروەھا سەرنووسەری کۆواری کوردیی ژیانا ڕەوشەنە.

ژیان و خوێندن

[دەستکاری]

کاوا نەمر لە ٢٩ی ئایاری ١٩٧٤ لە شاری ڕەشقەلاس لە پارێزگای ئیدر لە باکووری کوردستان لە بنەماڵەیەکی چینی سەرەوە لەدایک بوو.[٢] خوێندنی سەرەتاییی خۆی لە لە قوتابخانەکانی ڕەشقەلاس و ئەستەنبوڵ تێپەڕاندەوە.[٣] بەگوێرەی چاوپێکەوتنێکی کە لەگەڵ دەنگی ئەمریکادا کردووەتەوە، وەکوو کوردێک لە قوتابخانەدا ڕووبەڕووی ئاسمیلەکردن و شۆناسی کوردیی بووەتەوە.[٤] کاوا نەمر بەدوای ئەوەی کە لە زانکۆکانی حاجەتتەپە و ئەستەمبوڵ زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزیی خوێند، ھەتا ساڵی ٢٠٠٢ لە زانکۆی ئەستەنبوڵ زمانی یۆنانیی کۆنیشی خوێندەوە.[١] چەند ھاوڕێیەکی تێکەڵی ڕێزەکانی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بوون کە دژی سوپای تورکیا شەڕ دەکات، بەڵام خۆی ئەوەی ھەڵبژارد کە ببێت بە نووسەرێک.[٤] لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠دا ڕووی لە ئامەد کرد.[٢]

چالاکییەکان

[دەستکاری]

کاوا نەمر لە ساڵی ١٩٩٧ەوە سەرنووسەری گۆڤاری ڕۆشنبیری و ئەدەبیی کوردیی ژیانا ڕەوشەن بووە.[٣] گۆڤارەکە لە ژێر سەرپەرشتیی ئەودا، ھەتا ساڵی ٢٠٠٣ بەشێوەی مانگانە ٥٢ ژمارەی بڵاوکرابوو.[٣] لە ساڵی ٢٠١٢ وەرگێڕانی نەمر لە ھاملێتی شێکسپیر بۆ یەکەمجار لە شانۆی ڕەستی ئەمستەردام لە ھۆڵەندا نمایشکرا[٣]، کە یەکەمین گونجاندنی ھامێلت بە زمانی کوردی بوو[٥] کە دواتر لە چەندین شوێن و بۆنەدا لەلایەن شانۆی شارەوانی شاری ئامەدەوە نمایشکرا.[٢] لە ساڵی ٢٠١٩ وەرگێڕانی کاوا نەمر لە ئۆپێرای تۆسکای جاکۆمۆ پوچینی بۆ یەکەمجار لە «شانۆی شاری ئەمستردام» نمایشکرا.[٦] نەمر جگە لە وەرگێڕانی زۆرێک لە کلاسیکەکانی ئەدەبی یۆنانی و ڕۆمی بۆ زمانی کوردی، شانۆنامەنووسیشە و بەرھەمی کلاسیکی کوردیی مەم و زینی ئەحمەدی خانیی بۆ شانۆ وەرگێڕاوەتەوە.[٦]

خەڵاتەکان

[دەستکاری]

[٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 «کاوا نەمر». کوردیلیت. ٨ی ئابی ٢٠١٦.
  2. 1 2 3 4 گیردینک، فرێدریکێ (٦ی تەممووزی ٢٠١٨). «کاوا نەمر وەرگێڕی کورد سوێند دەخوات کە لە ئەمستردامەوە چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی بەردەوام بێت». ئاحڤال.
  3. 1 2 3 4 «کاوا». ئێربان ڕیسۆرت (بە هۆڵەندی). لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. 1 2 جۆنز، دۆریان (٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥). «شەڕەکانی شاعیرێکی کورد بۆ بەرگریکردن لە زمان و کولتوور». دەنگی ئەمریکا (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. فێرشترایت، پیتەر (2019). «"نواندن" لە ژێر باری نائاسایی لە تورکیادا: گفتوگۆیەک لەگەڵ ھونەرمەندانی کورد سەبارەت بە شانۆ و نەریتی دەنگبێژی و یەکەمین ھاملێتی کوردی» (PDF). زانستگای خرۆنینگێن.
  6. 1 2 «کاوا نەمر: وەرگێڕانی شانۆیی ئۆپێرای تۆسکا بە زمانی کوردی نمایش دەکرێت». بیانێت. ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩.
  7. «ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەمبوڵ ١٨ ساڵە بوو». ماڵپەڕی یووکسەکۆڤا ھابەر (بە تورکی). ١٨ی نیسانی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئایاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  8. «کاوا نەمر». ڕایتێرز ئانلیمیتێد (بە ئینگلیزی). لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.