عەتا محەممەد
عەتا محەممەد | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٧٠ |
نیشتەجێی | سوید |
نەتەوە | کورد |
پیشە | نووسەر ڕۆماننووس |
چالاکبوون | ١٩٩٩-ئێستا |
عەتا محەممەد (لەدایکبووی ١٩٧٠ لە سلێمانی، ھەرێمی کوردستان) نووسەر و وەرگێڕێکی کوردە، کە بە زمانی کوردیی ناوەندی چیرۆک و ڕۆمان دەنووسێت. یەکەم بەرھەمی کۆمەڵەچیرۆکێک بوو بە ناوی "پاشماوەی خێڵەکان" کە ساڵی ١٩٩٩ لە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپ و بڵاو کرایەوە. ساڵانێکە لەگەڵ ناوەندی ڕۆشنبیری و ھونەریی ئەندێشە کار دەکات و کتێبەکانی بۆ چاپ و بڵاو دەکەنەوە.[١]
ژیاننامە
[دەستکاری]عەتا محەممەد لە ساڵی ١٩٧٠ لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەدایک بووە. لە خوێندندا شەش ساڵی قۆناغی سەرەتاییی لە ھەر سێ قوتابخانەی «دەرگەزێن، ئەیوبی و بادینان» تەواو کردووە. پاشان سێ ساڵی قۆناغی ناوەندی و ئامادەییی لە «ناوەندی خەبات و ئامادەیی ئەزمەڕ» و دواناوەندیش لە «دواناوەندیی ھەڵگورد (بەشی ئەدەبی)» تەواو کردووە. پاشان لە ساڵی ١٩٨٨ لە بەشی ژمێریاریی پەیمانگای تەکنیکیی ڕەسافە لە شاری بەغداد وەرگیراوە. لە ساڵی ١٩٩٣ دووەم ساڵی پەیمانگای لە شاری سلێمانی تەواو کردووە. ساڵانێکە لە شاری ستۆکھۆلم لە وڵاتی سوید دەژیت.
ژیانی ئەدەبی
[دەستکاری]یەکەم چیرۆکی خۆی لە ساڵی ١٩٩٣ بە ناوی پاشماوەی خێڵەکان بڵاو کردەووەتەوە، کە ئاوات ئەحمەد سوڵتان وەریگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی. پاشان ئەو چیرۆکەی لە ساڵی ١٩٩٤ لەسەر وەختی شەڕی ناوخۆدا بە کوردی لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بڵاو کردەووەتەوە. لە زۆر ڕۆژنامە و گۆڤار نووسینی بڵاو کردووەتەوە. لە یەکەمین فیستیڤاڵی گەلاوێژ خەڵاتی یەکەمی بۆ چیرۆک بە دەست ھێناوە. لە ساڵی ١٩٩٩ یەکەم کتێبی کە کۆمەڵەچیرۆکێک بووە، ھەر لەژێر ناوی پاشماوەی خێڵەکان چاپ کراوە، لە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بڵاو کردووەتەوە.
بەرھەمەکان
[دەستکاری]چوارینە
[دەستکاری]- ١٠١ پەراوێز لەبارەی ژیانە ئاڵۆزەکەی بێکەسەوە
- ١٠١ پەراوێز لەبارەی تێڕوانینە سادەکانی بێبەشەوە
- ١٠١ پەراوێز لەبارەی بیرکردنەوە سەیرەکانی بێخودەوە
- ڕۆژێک خانی ڕێگای ماڵەوە ون دەکات
چیرۆکەکان
[دەستکاری]- پاشماوەی خێڵەکان، چیرۆک، ١٩٩٩، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
- زارەکانی خەون، چیرۆک، ٢٠٠٢، چاپخانەی ڕەنج.
- فریو و خۆحەشاردان، چیرۆک، ٢٠٠٥، یانەی قەڵەم.
- تینا و چیرۆکە ئەندێشەکراوەکان، چیرۆک، ٢٠٠٧، چاپخانەی ڕەنج.
ڕۆمانەکان
[دەستکاری]- گەشتە تیوارەکانی میر بە تەنیاییدا، ڕۆمان، ٢٠٠٦، بەڕێوبەرایەتیی چاپ و بڵاوکردنەوە.
- ئافاتەکانی بنەماڵەی مێخەک، ڕۆمان، ٢٠٠٦، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
- گێلاسی خوێن، ڕۆمان، ٢٠٠٧، یانەی قەڵەم.
- فەھرەست، ڕۆمان، ٢٠٠٩، یانەی قەڵەم.
- خواجە نەسرەدین کە لەپێناو پێکەنینێکدا دەکوژرێت، ڕۆمان، ٢٠١٠، یانەی قەڵەم.
- ڕێبەری کتێبسازە کوژراوەکان، ڕۆمان، ٢٠١٤، ناوەندی ڕۆشنبیری و ھونەریی ئەندێشە.
- پاسەوانانی خودا، ڕۆمان، ٢٠١٦، ناوەندی ڕۆشنبیری و ھونەریی ئەندێشە.
- ھەنار و فریشتەی مردن، ڕۆمان، ٢٠١٨، ناوەندی ڕۆشنبیری و ھونەریی ئەندێشە.
- چوارینەی ئێستامان، ڕۆمانێک لە چوار کتێبدا، ٢٠٢١، ناوەندی ڕۆشنبیری و ھونەریی ئەندێشە.
دەقی گێڕانەوەیی
[دەستکاری]- دەستنووسی یەکەم و پەرتوکی خەون، دەقی گێڕانەوەیی، ٢٠٠٣، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
- تارژەنی ڕەنگ، حیکایەت، ٢٠٠٩، یانەی قەڵەم.
- کتێبی پەراوێزنووسان، دەقی گێڕانەوەیی، ٢٠١٢، ناوەندی ڕۆشنبیری و ھونەریی ئەندێشە.
وەرگێڕان
[دەستکاری]- کچە فیلم گێڕەرەوەکە، ھێنران ڕیڤێرا لێتێلیێر، ڕۆمان، ٢٠١٤، ناوەندی ڕۆشنبیری و ھونەریی ئەندێشە.
- وڕێنە، ئەنتۆنیۆ تابۆکی، ڕۆمان، ٢٠١٤، ناوەندی ڕۆشنبیریی و ھونەریی ئەندێشە.
- من لە ئاوشفیتز دەربازبووم، فێرێنک گوێندوێر، ٢٠١٥، ناوەندی ڕۆشنبیریی و ھونەریی ئەندێشە.
وەرگێڕان بە زمانەکانی دیکە
[دەستکاری]- کتێبی تینا و چیرۆکە ئەندیشەکراوەکان بە دەستی محەممەدڕەزا کەڵھوڕ و نەجمەدین براخاسی وەگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی.[٢]
- پاسەوانانی خودا، ڕەزا کەریم موجاور، چاپەمەنیی ئەفراز، ٢٠١٨[٣]
- ڕێبەری کتێبسازە کوژراوەکان، ڕەزا کەریم موجاور، چاپەمەنیی ئەفراز، ٢٠١٩[٤]
- ھەنار و فریشتەی مردن، ڕەزا کەریم موجاور، چاپەمەنیی ئەفراز، ٢٠٢٠[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ سایتی ھەولێر: نوێترین ڕۆمانی عەتا محەممەد بڵاوکرایەوە، نووسراو لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٨؛ ١٥ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٩.
- ^ جام کوردی: وەرگێڕدراوی تینا و چیرۆکە ئەندێشەکراوەکانی عەتا محەممەد لە بازاڕی کتێبی ئێران، نووسراو لە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٩؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٩.
- ^ ««سایە و مرگ تصویرھا» در نمایشگاە ڕونمایی و معرفی می شود». خبرگزاری مھر | اخبار ایران و جھان | Mehr News Agency (بە فارسی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ کُردی، خانە کتاب. «"ھمبافت" در ڕمان "راھنمای نویسندگان مقتول" نوشتە ی "عطا محمد"». خانە کتاب کُردی (بە فارسی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ کُردی، خانە کتاب. «رمان «انار و فرشتە مرگ» اثر عطا محمد منتشر شد». خانە کتاب کُردی (بە فارسی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)