بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:ڕۆمانەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی ڕۆمانەکان


ڕۆمان (بە ئینگلیزی: Novel) نووسراوەییکی خەیاڵی درێژتر لە کورتە چیرۆک و چیرۆک کە خۆی چەندین چەشنی ھەیە و ھەرکام لەم چەشنانە نوێنەری جۆرێک لە چیرۆکی ناو زەینی نووسەرن. ڕۆمان بریتییە لە گێڕانەوەیەکی چیرۆکئامێزی دوورودرێژ، لەمیانی چیرۆکبێژەوە وێنەی ژیانی کەسایەتییەکان لە چەندین ڕوودا و لە چەندین شوێن و کاتی بەریندا، دەردەخات، زۆر جار خەیاڵ ڕۆلی لە داڕشتنی ڕووداوەکاندا ھەیە، لە ڕۆماندا چەند ڕەگەزێکی گرینگ کۆ دەبێتەوە، لەوانە: ڕووداو، کەسایەتیی سەرەکی، شوێن، کات، چیرۆکبێژ (یان گێڕەرەوە)، گێڕانەوە، بۆگێڕەوە، خەیاڵ، وەسف، دیالۆگ، گۆشەنیگا.

گێڕانەوەی ڕووداوەکان و نووسینەوەیان بە شێوەی پەخشان لە سەدەی شانزدەھەم لە ئینگلتەرە دەستی پێ کرد و شێوازێکی جیاواز بوو لە داستان، بەڵام سەرھەڵدانی ڕاستەقینەی ئەم ھونەرە نوێیە وەک ژانرێکی ئەدەبیی سەربەخۆ، دەگەڕێتەوە بۆ چەرخی رۆشەنگەریی ئەوروپا لە سەدەی ھەژدەھەمدا، کە لەگەڵ گەشەکردن و گەورەبوونی چینی بورژوازیدا و ھەروەھا گەشەکردنی شار و بایەخدان بە تاکەکەس، برەوی زیاتری پەیدا کرد.

زیاتر...


ھەنووکە ٤٤٩ وتار لە دەروازەی ڕۆمانەکاندا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

کنولپ (Knulp) ناوی یەکێک لە ڕۆمانەکانی ھێرمان ھێسەیە کە یەکەم جار ساڵی ١٩١٥ لە ئاڵمانیادا بڵاو بووەوە. ڕۆمانەکە سێ بەسەرھات لە بەسەرھاتەکانی کەسایەتییە سەرەکییەکەی خۆی کە ناوی کنولپ-ە دەگێڕێتەوە. کنولپ لە منداڵیدا گەرچی زۆر ژیر و زیرەک بووە، بەڵام قوتابخانەی بەجێ ھێشتووە و ھەر خەریکی گەڕاڵییە. زیاتر، ئەرکی لەسەر شانی دۆستان و ھەواڵانییەوەیە و ھەرگیز ناخوازێ خۆی بە جێگا یان کار و پیشەیەکەوە ببەستێتەوە و خۆی پابەندی شتێک بکا. لە کۆتاییی ڕۆمانەکەدا، کنولپ کە پێش ئەوەی بگا بە تەمەنی پیری تووشی دەردەباریکە بووە و یەکجار زۆر لەشناساغ و لاوازە، ڕوو دەکاتە دارستانێک. لەوێدا، لە حاڵی مردندا، لەگەڵ خودا دەست بە قسەکردن دەکا و خوداش وەڵامی دەداتەوە. کنولپ دەپرسێ بۆچی لە ژیانیدا شتێکی نەکردووە کە دەستکەوتێکی بۆی ھەبێ. دەڵێ دەیتوانی ببێ بە پزیشک یان ھونەرمەندێکی سەرکەوتوو؛ دەیتوانی ژن بھێنێ و ژیانێکی پڕ لە ئاشتی دابمەزرێنێ. لە خودا دەپرسێ مەبەست لە بوونی چی بووە. خوداش بەم جۆرە وەڵامی دەداتەوە کە کنولپی لەبەر ئەوە درووست نەکردووە تا ببێ بە ھیچ یەک لەوانە، ویستوویە کە ئەو کەسێک بێ کە خۆشی و شادی دەھێنێتە ناو ژیانی خەڵکەوە و ئەوان لە ماڵ بێزار دەکا و بۆ ئازادی تاسەبار و دڵتەنگیان دەکا. کنولپ کە ئەو وەڵامەی بیست ھەست بە ئارامییەکی زۆر دەکا و لە کاتێکدا بەفر خەریکە دایدەپۆشێ، چاوی لێک دەنێ.

زیاتر...

دەقی ھەڵبژێردراو

ئاسمان و زەوی بۆ تۆ کراوەن... من نەک خۆم بەڵکوو میللەتەکەشم ھێشتا نەچۆتە ناو ھیچ جوگرافیا و مێژوویێکەوە ...

واتا خاکێک نییە، تەواو ھی خۆمان بێت و بە سەربەستی بە سەریەوە بنیشێینەوە، سەرەتا کە ھاتی وتم کە تۆ تەنیا خۆت لە خاچ دراویت .. من وا مەزەندە دەکەم کە لە چاوی مندا خاک و خەڵکەکەم پێکەوە لە خاچ دراوین و چوار مێخەمان کێشراوە و لە ئەزەلەوە تا ھەنووکە خوێنمان لێ دەچۆڕێت...

عیسای برام گەر چوویتەوە ئاسمان بە ھەمووان بڵێ .. بە یەزدان و فریشتەکانی کە ئێمەش بەندەوارەکانی ئەوین زۆر دەمێکە بە سەر خاچەوەین و کەس نەھات دامان بگرێت...

—دواشەوی دابەزینی عیسا، شێرزاد حەسەن

وێنەی ھەڵبژێردراو

سێ بەرھەمی ئۆرھان پاموک کە وەرگێڕدراون لە تورکیەوە بۆ زمانی کوردی.


ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ئاننا گاڤالدا
ئاننا گاڤالدا

ئاننا گاڤالدا (بە فەڕەنسی: Anna Gavalda) ڕۆماننووسی سەدەی بیستەمی خەڵکی فەڕەنسایە. گۆڤاری «ڤۆیسی» وەک «نەوەیەکی دووری دۆرۆسی پارکەر» ناوی بردووە، ئانا گاڤاڵدا لە گەڕەکێکی چینی باڵای دەوروبەری پاریس لەدایکبووە. یەکەم ڕۆمانی گاڤاڵدا بە ناوی «Je l'aimais» «کەسێک کە خۆشم دەویست» لە شوباتی ٢٠٠٢ لە فەڕەنسا و دواتر لە ھەمان ساڵدا بە ئینگلیزی بڵاوکرایەوە. ئەم ڕۆمانە کە لە شکستی ھاوسەرگیرییەکەی خۆیەوە سەرچاوەی گرتبوو، ئەویش سەرکەوتنێکی وێژەیی گەورە و پڕفرۆش بوو، دوای ئەوە ڕۆمانێکی کورتی (٩٦ لاپەڕە) بۆ مێردمنداڵان بە ناوی «35 kilos d'espoir» (٩٥ پاوەند لە ئومێد) بڵاوکردەوە، کە وتی بۆ ئەوە نووسیویەتی «بۆ ڕێزلێنان لەو قوتابیانەم کە لە قوتابخانەدا تەمەڵ بوون، بەڵام لە ڕووەکانی ترەوە کەسانی ناوازە بوون».

زیاتر...

ئایا زانیوتە؟


پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان