عەتا نەھایی
عەتا نەھایی | |
---|---|
لەدایکبوون | عەتائوڵڵا نەھایی[١] ١٩٦٠ (تەمەن ٦٠–٦١) بانە، ڕۆھەڵاتی کوردستان |
پیشە | ڕۆماننووس، چیرۆکنووس، وەرگێڕ |
نەتەوە | کورد |
ڕەگەز | نێر |
خوێندن | پەیمانگای مامۆستایان، تاران |
کارە دیارەکان | گرەوی بەختی ھەڵاڵە |
چالاکی ساڵانی | ؟ - ئێستا |
عەتائوڵڵا نەھایی (لەدایکبووی ١٩٦٠) نووسەر، وەرگێڕ، و چیرۆکنووسی کوردە و ئەندامی چالاکی کۆڕی زانستی زمانی کوردییە. ناودارترین ڕۆمانی گرەوی بەختی ھەڵاڵەیە.
ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]
لە ساڵی ١٩٦٠ لە شاری بانە لەدایکبووە. دواناوەندی لە ١٩٧٨ تەواوکردووە بە وەرگرتنی دیپلۆمی وێژە. بەھۆی ڕاپەڕینەکانی ئەوسای ئێران لە ١٩٧٩ زانکۆکان داخراون و نەیتوانیوە چیتر درێژە بە خوێندنەکەی بدات.
ژیانی ئەدەبی[دەستکاری]
نەھایی بە نووسینی کورتە چیرۆک و وتار نووسین بە کوردیی سۆرانی دەستیکردووە بە کاری ئەدەبی. ناوبراو سێ کۆمەڵە چیرۆک و سێ ڕۆمانی بڵاوکردووەتەوە لەگەڵ وەرگێڕانی چەندان کورتە چیرۆک و وتاری بیانی. لە یەکەم کۆنفرانسی وتنەوەی زمانی کوردی، لە تاران لە ساڵی ٢٠٠٢، یەکەم دەنگی بردەوە و دواتر بووە ئەندامی باڵای کۆڕی زانستی زمانی کوردی. لە ٢٠٠٥، نەھایی خەڵاتی ئاراسی وێژەی کوردی وەرگرتووە. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٨دا خەڵاتی ئەحمەد ھەردی بۆ چێژ و سەلیقەی جوانی نووسین وەرگرتووە.
ڕۆمانی گرەوی بەختی ھەڵاڵە دوایین ڕۆمانییەتی کە لە ساڵی ٢٠٠٨ لە سلێمانی بڵاویکردەوە.
بەرھەمی بڵاوکراوە (کتێب)[دەستکاری]
- زریکە، بانە، ناجی، ١٣٧٢.
- تەنگانە، بانە، نووسەر، ١٣٧٤، ل٩٥.
- گوڵی شۆران، سەقز، محەمەدی، ١٣٧٧.
- باڵندەکانی دەم با، سنە، ژیار، ١٣٨١.
- گرەوی بەختی ھەڵالە، سلیمانی، ڕەنج، ٢٠٠٨.
نووسین (وتار)[دەستکاری]
- "ئاوڕدانەوەیەک لە حەوت ساڵ چیرۆکی کوردی (١)". گۆڤاری سروە، ساڵی ٨، ژ ٧٢، ل ٥٣–٥٦.
- "ئاوڕدانەوەیەک لە حەوت ساڵ چیرۆکی کوردی (٢)". سروە، ساڵی ٨، ژ ٧٣، ل ٤٩–٥١.
- "مەحزوون". سروە، ساڵی ٩، ژ ٨٩، ل ١٥–١٦و ٦٦.
- "ئاوڕێک لە کەسایەتی خەزاڵ و لاس". سروە، ساڵی ١٠، ژ ٩٤–٩٣، ل ٣٢–٣٣و ٤١.
- " گەڵاڵەیەک بۆ مێژووی چیڕۆکی کوردی". سروە، ساڵی ١٠، ژ ٩٨–٩٧، ل ٤٠–٤٤.
- "جیلوەی شانۆ، جیلوەی شێعری سەرکەوتوو". سروە، ساڵی ١٢، ژ ١١٩، ل٤١–٤٤.
- "چیرۆک ڕۆچنەیەکی متمانە پێکراو". سروە، ساڵی ١٢، ژ ١٢٢، ل ٢٩–٣٢.
- "ئیماژ لە شیعری مەولەویدا". سروە، ساڵی ١٢، ژ ١٢٦–١٢٥، ل ٣١–٣٥.
- "(تنوّع) یان ھەمەجۆری لە مەیدانی داھێناندا". سروە، ساڵی ١٤، ژ ١٥٠، ل ١٤–١٦.
وەرگێڕان (وتار)[دەستکاری]
- میلان کۆندرا، «جیھانی کافکایی». سروە، ساڵی ١١، ژ ١٠٧–١٠٨، ل ٥٠–٥٥.
- شازادە ئێحتجاب (رۆمان)، ھووشەنگ گوڵشیری، سلێمانی: دەزگای سەردەم، ٢٠٠١.
- جەیمس جۆیس (خوێندنەوە)، ج. م. ستوارت، سلێمانی: دەزگای سەردەم، ٢٠٠٤.
- ماڵی رووناکان (کۆ چیرۆکی نووسەرانی ئێرانی، ھەولێر: دەزگای ئاراس، ٢٠٠٤.
- بارۆنی سەر دارەکان (رۆمان)، ئیتالۆ کالڤینۆ، سلێمانی: دەزگای سەردەم، ٢٠٠٧.
- قەسابخانەی ژمارە ٥ (رۆمان)، کوورت ڤۆنێ گات، سلێمانی: دەزگای سەردەم، ٢٠٠٨.
- سووکی لەتاقەت بەدەری بوون (رۆمان)، میلان کۆندێرا، سلێمانی: دەزگای سەردەم، ٢٠٠٩.[٢]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "عەتا نەھایی کێیە؟ ژیننامەیەکی کوڵ و کورت بە قەڵەمی نووسەر". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٠. لە ڕێکەوتی ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ماڵپەڕی نۆریاو: عەتا نەھایی، نووسەرێک کە دەبێت بناسرێت (بە فارسی)، نووسینی موزەفەر وەلەدبەیگی، نووسراو لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |