ھەورەکانی دانیال

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەورەکانی دانیال
نووسەربەختیار عەلی
سەردێڕی سەرەکیھەورەکانی دانیال
وڵاتکوردستان، عێراق
زمانکوردی
بابەتڕۆمان
چەشنخەیاڵی
بڵاوبوونەوە٢٠/٣/٢٠١٥
جۆری کتێبھاردباک

ھەورەکانی دانیال ڕۆمانێکی بەختیار عەلییە. لە ساڵی ٢٠١٥داایەن ناوەندی ئەندێشەوە بڵاوکرایەوە.

کورتەیەک لە ڕۆمانەکە[دەستکاری]

کاتێک تاقانە دەروونناسەکەی دێلاوار «سیامەندی زەریاواری» دەزانێت کە نەخۆشییەکی سەیر بڵاوبۆتەوە کە ھەموویان خەون بە جەللادێکی نادیارەوە دەبینن کە سەریان دەبڕێت و دوای بەئاگا ھاتنەوەیان تووشی شێتبوون و ھەڵچوونێکی کتوپڕ دەبن و یەکەم کەس لە «میرئەوداڵ» ەوە دەست پێ دەکات.

بەھۆی ئەوەوە یەکەمین سەنتەری دەروونی لە دێلاواردا دادەنرێت و بێ ئیشترین کەسی تایەفەی زەریاواری بەناوی «ڕێنوار» ەوە کە برازای سیامەندە لەوێدا دادەمەزرێت بۆئەوەی داوای لێبووردن لەو نەخۆشانە بکات کە لەلایەن کارمەندانی سەنتەرەکەوە لێیان دەدرێت بۆیە ھەموویان نازناوی «مستەر گرینۆک» ی لێدەنێن.

دوای ماوەیەکی زۆر لە بینینی خەونەکە مامی ڕێنوار ناچاریدەکات سێ نیگارکێش بێنێت و جەللادی ناو خەونەکان بکێشنەوە. بەڵام ھەر زوو دوای بینینی نیگارەکان ھەرکەسێک لەوان بچێت دەستوبرد یەکسەر سەری دەبڕن.

ھەندێکیان ھۆیەکە دەگەڕێننەوە بۆئەوەی کە «دانیال» گەڕاوەتە و لە شێوەی جەللاددا خۆی پیشاندەدات. دانیال ئەو کەسە بووە کە تاوانبارکراوە بە تێکدانی ئاسایشی دێلاوار کە زەمینێک بووە ھیچ کەسێک خەونی تێدا نەبینیوە بەڵام دوای ھاتنی دانیال ڕۆژێک خەونێک دەبینێت کە ھەندێک ھەوری سوور باران دەبارێنن و دوای ئەوە ھەموو خەڵک دەردەکە دەگرن و ناوی لێدەنێن «ھەورەکانی دانیال».

وەرگێڕانەکان[دەستکاری]

فارسی (ابرھای دانیال)، ٢٠١٦[دەستکاری]

دوای ساڵێک بڵاوبوونەوەی ڕۆمانەکە، چاپە فارسییەکەی لەلایەن «نشر افراز» ەوە بڵاوکرایەوە و کاری وەرگێڕانیش لەلایەن وەرگێڕی فارس «مەھری بەرون» ەوە کراوە.