دەروازە:ژیاننامە
دەروازەی ژیاننامەھەنووکە ٧٬٦٠٩ وتار لە دەروازەی ژیاننامەدا ھەیە. ![]() وتاری ھەڵبژێردراومیخائیل گۆرباچۆڤ (بە ڕووسی: Михаи́л Серге́евич Горбачёв) (لەدایکبووی ٢ی ئازاری ١٩٣١) دوایین سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت بووە لە ساڵی ١٩٨٥ دەستی بە فەرمانڕەوایی وڵات کرد تا ١٩٩١ دوایە تا ھەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتەکە، میخایل یەکێک بوو لە تێکۆشەران کە ھەوڵی بۆ لەناوبردنی شەڕی سارد کردبوو، بەھۆی کارەکانییەوە میخایل لەساڵی ١٩٩٠ خەڵاتی نۆبێل لە ئاشتی دا پێبەخشرا. شامەبەستی گۆرباچۆڤ بریتی بوو لە ڕیفۆرمی ئابووری و سیاسی لە جڤاتی سۆڤیەتدا. سیستەمی سۆڤیەتیی ئەو دەم لە دوو ھەرەمی لاتەریبی مەزن پێک ھاتبوو: حیزب و دەوڵەت. بە نۆڕینی باو دەبا پارتی کۆمیونیست دەست پێشخەری بکات بەڵام دەوڵەت دەسەڵاتی دەستوور دانان و بەجێھێنەر و دادپرسیی ھەبێت. گۆرباچۆڤ دەیویست پەیوەندیی نێوان حیزب و دەوڵەت بگۆڕێت. حیزب بە پێی نۆڕینی باو دەبا پێشەنگ بێت و دەستی لە گشت بوارەکانی کۆمەڵگەدا ھەبیت. ئەم ڕەوتە بەلای گۆرباچۆڤەوە نیشانەی داڕمان بوو. لە ڕاستیدا ڕیفۆرمی ئابووریی گۆرباچۆڤ ھیچ شتێکی ئەوتۆی لێ شین نەبوو. لە ماوەی حوکومڕانیی گۆرباچۆڤدا، بەردەوام ئابووریی سۆڤیەت خراپتر دەبوو. بەرھەمھێنان کەم دەبۆوە، کەمیی شتومەکی نێو بازاڕ خراپتر دەبوو، بازاڕی ڕەشیش گەرمتر دەبوو. لە نێو گەلدا پلەی خۆشویستنی گۆرباچۆڤ تەواو دابەزی. بەڵام لە دەرەوەی سۆڤیەت پتر خۆشەویست دەبوو چونکە سەرکەوتووانە گرژیی سیاسیی نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوای ڕەواندەوە و ڕێگەی دا وەڵاتانی ڕۆژاوای سۆڤیەت ڕێگەی خۆیان بگرنە بەر و لە پەیوەندی یەکیەتیی سۆڤیەت ڕزگار بن. وێنەی ھەڵبژێردراوجیمی وەیڵز، ناوی تەواوی جیمی دۆنال وەیڵز (لەدایکبووی ٧ی ئابی ١٩٦٦)، ھەروەھا نازناوە سەرھێڵییەکەشی جیمبۆیە. جیمی بە ھاوبەشیی لاری سانگر لە ڕۆژی ١٥ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠١ پڕۆژەی ئینسکلۆپیدیای ئازادیان دەست پێکرد بە ناوی ویکیپیدیا کە ئەمڕۆ بە زیاتر لە ٢٧٥ زمان لەبەر دەستدایە و دە میلیۆن بەکارھێنەری ھەیە. زیاتر... ژیاننامەی ھەڵبژێردراولودڤیگ ڤان بێتھۆڤن (لەدایکبوون: ١٦ کانونی یەکەم ١٧٧٠) لە شاری بۆن لەدایکبووە. ئاوازدانەر و پیانۆژەنێکی ئاڵمانی بوو. بە یەکێک لە کاریگەرترین ئاوازدانەرانی تەواوی سەدەکان دادەنرێت. بتھۆڤێن یەکەم کاری مۆسیقی خۆی لە تەمەنی ھەشت ساڵاندا پێشکەشی جیھانی ئاواز و ھونەر کردووە. لە تەمەنی بیست ساڵاندا چووە بۆ ڤیەننا و بۆ ماوەی ساڵێک لای ئاوازدانەری گەورەی کلاسیک جۆزێف ھایدن خوێندوێتی، زۆر بە خێرایی پیانۆژەنێکی ڤێرتوزۆی لێ دەرچووە. بتھۆڤێن خاوەنی نۆ سیمفۆنی و پێنچ پارچە ئاوازی ناسکە کە بە ئامێری پیانۆ دەژەنرێن، لەگەڵ چەند پارچە مۆسیقایەکی تر کەبە ئامێری کەمانن، ئەو کەسایەتییە خاوەن گەلێک ئاوازی جوانە کە وەک پێشەکی بۆ ئۆپێرا دایناوە. جوانترین شاکارەکانیشی سیمفۆنی پێنچ و شەش و نۆیە. ھەر لەتەمەنی لاویێتیدا دایکی بەھۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لە بتھۆڤێن کردووە. لە دوای تەمەنی ٢٥ سالییەوە کێشەی بۆ دروست بووە لەگەڵ گوێچکەیدا، دواتر کەڕ بووە و پاشان بە تەواوی بیستنی لەدەست داوە. لە ساڵی ۱۹۸۲ کۆچی دوایی کردووە. بێتھۆڤن بە دامەزرێنەری سەردەمی رۆمانتیک دادەنرێت، ھەرچەندە کاری ھەیە لەسەردەمی کلاسیکدا بەڵام دامەزرێنەری مۆسیقی و سەردەمی رۆمانتیکە. ئایا زانیوتە؟
پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاخانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات: کۆمنز
خەزێنەی ئازادی میدیا میدیاویکی
پەرەپێدانی نەرمامێری ویکی مێتاویکی
ڕێکخستنی پرۆژەکانی ویکیمیدیا ویکیکتێب
کتێبی خوێندن و ڕێنمایینامەی ئازاد ویکیدراوە
بنکەی زانیاریی ئازاد ویکیھەواڵ
ھەواڵی ناوەڕۆک ئازاد ویکیوتە
کۆکەرەوەی وتەکان ویکیسەرچاوە
کتێبخانەی ناوەڕۆک ئازاد ویکیجۆر
تۆماری جۆری ئاژەڵەکان ویکیزانکۆ
سەرچاوەی ئازادی فێربوون ویکیگەشت
ڕێنوێنی گەشتی ئازاد ویکیفەرھەنگ
فەرھەنگی کوردی دەروازەکان |