بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەختیار عەلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەختیار عەلی
بەختیار عەلی لە ٢٠١٧
بەختیار عەلی لە ٢٠١٧
لەدایکبوونبەختیار عەلی محەممەد
(١٩٦٠-٠٨-٠٨) ٨ی ئابی ١٩٦٠ (تەمەن ٦٦ ساڵ)
سلێمانی،  ھەرێمی کوردستان،  عێراق
پیشەنووسەر، شاعیر، ڕەخنەگری ئەدەبی
نەتەوەکورد
ڕەگەزنێر
کارە دیارەکانکەشتیی فریشتەکان
دواھەمین ھەناری دونیا
چالاکی ساڵانی١٩٨٣ - ئێستا

واژوو
ماڵپەڕی فەرمی
www.mertin-litag.de/authors_htm/Ali_B.htm

بەختیار عەلی (لەدایکبووی ١٩٦٠ لە سلێمانی، عێراق) ڕۆماننووس، شاعیر و ڕۆشنبیرێکی کوردە، و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی گۆڤاری ڕەھەند. گرنگترین ڕۆمانەکانی بریتییە لە "شاری مۆسیقارە سپییەکان، هەورەکانی دانیال، بەندەر فەیلی".

ژیاننامە

[دەستکاری]

بەختیار عەلی لە ساڵی ١٩٦٠ لە گەڕەکی «ئیبراھیم پاشا»[١][٢] لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی «شێخ سەلام» لە سلێمانی تەواو کردووە و پاشان خوێندنی ناوەندی لە «ناوەندی ئەزمەڕ» و خوێندی ئامادەیی لە ئامادەیی «ھەڵکەوت» ی کوڕان تەواو کردووە. پاشان لە ھەردوو زانکۆی سلێمانی و سەلاحەدین خوێندکاری کۆلیژی زانست بەشی زەویناسی دەبێت، بەڵام لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ١٩٨٣ لە ھەولێر بریندار دەبێت و دەست لە خوێندنی زانکۆ ھەڵدەگرێت و بە تەواوی خۆی بۆ کاری نووسین و ئەدەبیات یەکلا دەکاتەوە. ساڵی ١٩٨٥، بەھۆی بارودۆخی نالەباری باشووری کوردستان و بۆ ئەوەی لە سوپای عێراقیدا نەبێتە سەرباز، دەچێت بۆ ئێران و نزیکی ٨ مانگ لە شاری کەرەج لە کامپێکی پەنابەراندا دەژی. بارودۆخی دژواری کەمپەکە و بێ ھیوایی وادەکات بگەڕێتەوە و ماوەیەکی درێژ لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بمێنێتەوە. دوای بەجێھێشتنی شاری کەرەج بە ھاورێیەتی ھەردوو نووسەر «فاروق ڕەفیق» و «ڕێبوار سیوەیلی» ڕوو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەکات و بۆ ماوەیەک لە ناوچەی «چەمپاراو» نیشتەجێدەبن و پاشانیش لەگەڵ ئەو دوو نووسەرە لە شاری بانە دەمێننەوە.[١] پاش سەرھەڵدانی شەڕی ناوخۆ، کوردستان بە جێ دەھێڵێت و ڕوودەکاتە سووریا و پاشان ئەڵمانیا. لە ساڵی ١٩٩٩وە لە شاری کۆڵن نیشتەجێ دەبێت.[٣]

ژیانی ئەدەبی

[دەستکاری]

یەکەم بەرھەمی بڵاوکراوەی بەختیار عەلی قەسیدەی «نیشتیمان» ـە – کە قەسیدەیەکی دوورودرێژە. لە ساڵانی ھەشتادا بەختیار کۆمەڵێک قەسیدەی درێژ دەنووسێت، وەک «شار»، «گوناھ»، «کەرنەڤاڵ» و چەندانی تر، دەستنووسی یەکەم ڕۆمانی «مەرگی تاقانەی دووەم» یش ھەر دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمە. لە پاییزی ساڵی ١٩٨٩دا، یەکەمین وتاری بە دوو بەش بە ناونیشانی «قسەکردن لە پەراوێزی بێدەنگی» دا لە ڕۆژنامەی «پاشکۆی عێراق» دا بڵاودەبێتەوە. لە ڕۆژانی سەرەتای ڕاپەڕیندا، لەگەڵ کۆمەڵێک نووسەری تردا ژمارە یەکی «گۆڤاری ئازادی» دەردەکەن کە دواتر پێنج ژمارەی لێ بڵاودەبێتەوە. لە ساڵی ١٩٩٢دا، یەکەمین کۆمەڵە شیعری بەناوی «گوناھ و کەرنەڤاڵ» بەجۆرێکی ئێجگار سادە و سەرەتایی و بە تیراژێکی کەم چاپ دەکرێت. لە نێوان ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ چەندین کۆڕ و سیمینار لە ھەولێر و سلێمانی لەبارەی ئەدەب و فەلسەفەوە پێشکەش دەکات و ئیشەکانی لە پاڵ ئیشی کۆمەڵێک نووسەر و ڕۆشنبیری تردا وەک سەرەتای سەرھەڵدانی جۆرە تێڕوانینێکی جیاواز بۆ ئەدەب و کۆمەڵگا سەیردەکرێن.

دوای سەرھەڵدانی شەڕی ناوخۆ لە ئەیلوولی ١٩٩٤دا کوردستان بەجێدەھێڵێت و ڕوو دەکاتە سووریا، پاش نۆ مانگ ژیان لە دیمەشقدا دەگاتە ئەڵمانیا و تا ساڵی ١٩٩٩ لە فڕانکفورت نیشتەجێ دەبێت. لە ساڵی ١٩٩٧یشدا دەست بە نووسینی ڕۆمانی «ئێوارەی پەروانە» دەکات و لە ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ تەواوی دەکات. لە ساڵی ١٩٩٩وە لە شاری کۆڵن نیشتەجێ دەبێت.

پاشان لە ساڵانی نەوەدەکان ھاوشانی «ڕێبین ھەردی»، «ڕێبوار سیوەیلی»، «مەریوان وریا قانع»، «فاروق ڕەفیق»، «ئاراس فەتاح»، «ھەڵکەوت عەبدوڵا» ناوەندی ڕەھەند دادەمەزرێنن، پاشان چەند ژمارەیەک لە گۆڤاری ڕەھەند بڵاو دەکەنەوە – کە گۆڤارێکی ئەدەبی و فیکری بووە.

ژیانی تایبەتی

[دەستکاری]

بەختیار عەلی لەسەر نووسینەکانی خۆی دەڵێت «لە پشت وشەیەکەوە کە خستوومەتە سەر کاغەز خەونێک ھەیە [...] خەونی گۆڕینی دونیا تەنانەت گەر کەمێکیش بێت». بەختیار عەلی لە نووسیندا دەستی ڕاستی بەکاردێنێت و پەنجەیەکی دەستی چەپیشی لەکارکەوتووە بەھۆی برینداربوونی لە خۆپیشاندانی ھەولێری ساڵی ١٩٨٣ی دژی بەعس.

بەختیار عەلی خەونی ئەوە بووە کە ببێتە سینەماکار، و لەبارەیەوە دەڵێت:

« ئەو شتەی کە حەزم لێیبووە و ھەرگیز نەشموێراوە باسی بکەم و بیھێنمەدی، حەزم بووە لە بواری سینەما... ئێستا ئەگەر لێمبپرسیت: «گەر نووسەر نەبیت، حەزت دەکرد ببیتە چی؟». بێ دوودڵی وەڵامم دەدایتەوە: «حەزم دەکرد ببمە سینەماکار» »

بەختیار عەلی، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ شاعیر ھیوا قادر لە ڕادیۆی سوید

بەرھەمەکان

[دەستکاری]

دیوانە شیعرییەکان

[دەستکاری]

ڕۆمانەکان

[دەستکاری]

زۆربەی ڕۆمانەکانی بە ژانری ڕیالیزمی سیحریی دادەنرێن.

بەرھەمە ھزرییەکان

[دەستکاری]
  • ئیمان و جەنگاوەرانی، ٢٠٠٤.
  • سێوی سێھەم، ٢٠٠٩.
  • چێژی مەرگدۆستی، ٢٠١١.
  • لە دیارەوە بۆ نادیار، ٢٠١١.
  • وەک باڵندەی ناو جەنگەڵە ترسناکەکان، ٢٠١٢.
  • ئاوڕەکەی ئۆرفیۆس، ٢٠١٤.
  • جوانییەکانی ناڕێکی، ٢٠١٥.
  • ڕەخنە لە عەقڵی فاشیستی، ٢٠١٥.
  • نەرسیسی کوژراو، ٢٠١٥.
  • یادەوەری و زەمەن، ٢٠١٥.
  • ئایدۆلۆژیست، ٢٠١٩.
  • ناشوێن، ٢٠١٩.
  • ئۆپۆزسیۆن و پۆرترێتەکانی، ٢٠١٩.
  • دوا خەندەی دیکتاتۆر، ٢٠٢٠.
  • زنجیرەکانی دۆن کیشۆت، ٢٠٢١.
  • گووتاری مانەوە، ٢٠٢١.
  • خوێنەری کوشندە، ٢٠٢١.
  • لە دەستدانی ئاسمان، ٢٠٢١.
  • دەستەسڕەکەی ئۆتێلۆ، ٢٠٢٢.
  • منداڵەکانی ساتۆرن، ٢٠٢٢.
  • پاسەوانی ئاسۆ دوورەکان، ٢٠٢٣.
  • وەک دەریایەک پڕ لە نهێنی، ٢٠٢٣.
  • خۆڵەمێشی قەقنەس، ٢٠٢٣.
  • بە سەرسامی لە ناو وێرانەدا، ٢٠٢٤.
  • هێماکانی دونیای ڕۆمان، ٢٠٢٤.
  • سەدەی ناسیونالیزم، ٢٠٢٤.
  • بەرەو کۆتاییەکانی سەدەی خەون، ٢٠٢٥.

شانۆنامە

  • بۆ دۆزەخ، ئەی بێگوناهان ٢٠٢١.
  • میوانێک لە سەرزەمینی دوورەوە ٢٠٢٣.
  • شەوان لە شاهانتوو ٢٠٢٦.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 «لە یادی لە دایکبوونیدا: ئاوڕدانەوەیەکی خێرا لە ژیان و بەرھەمەکانی بەختیار عەلی». جام کوردی. ١٠ی ئابی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. «54ەمین ساڵیادی لەدایکبوونی نووسەری کورد (بەختیار عەلی)». ژیان. ٩ی ئابی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. «ماڵپەری بەختیار عەلی - ژیاننامە». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ئاراس عەبدوڵڵا. «جەمشید خانی بەختیار عەلی بەرەو ئێران دەفڕێت». didimn.com.
  5. «(داگیرکردنی تاریکی)، نوێترین ڕۆمانی بەختیار عەلی بڵاو کرایەوە». پۆڵەتیک پرێس. ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. بەختیار عەلی (٢٠١٩). تا ماتەمی گوڵ... تا خوێنی فریشتە (چاپی چوارەم). لاپەڕە ٣٣٩.

پەراوێزەکان

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]