حەسار و سەگەکانی باوکم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حەسار و سەگەکانی باوکم
نووسەرشێرزاد حەسەن
وڵاتکوردستان
زمانکوردی
بابەتکورتەڕۆمان
بڵاوبوونەوە١٩٩٦
جۆری کتێبچاپ
ئەلکترۆنی
دەنگی

حەسار و سەگەکانی باوکم کورتەڕۆمانێکی نووسەری کورد، شێرزاد حەسەنە کە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٩٦ لە ھەولێر چاپ و بڵاو کراوەتەوە. لە ھەولێر چاپ و بڵاو کراوەتەوە. ئەم نۆڤلێتە یەکێک لە باشترین ڕۆمانە کوردییەکانە.[١]

چیرۆک[دەستکاری]

ڕۆمانەکە باس لە خێزانێکی کورد دەکات کە باوک و پیاوی ماڵێ لە چوارچێوەی حەسارێکدا ژن و منداڵەکانی دەچەوسێنێتەوە و داتریش لە پێناو وەدەستھێنانی ئازادی دا، لەلایەن کوڕەگەورەکەیەوە دەکوژرێت.[٢]

تایبەتمەندییەکان[دەستکاری]

حەسار و سەگەکانی باوکم بەرھەمێکی گرینگی وێژەی کوردییە و خۆی لە خۆیدا شرۆڤەیەکی دەروونی-کۆمەڵایەتییە کە چەمکگەلێکی قەدەگەکراوی ورووژاندووە و جەختی کردووەتە سەر باڵادەستیی ڕەگەزی نێر و باوکسالاری، ھەڵبەت نووسەر بە توندی سەرکۆنەی ئەو دابونەریتە بنەماڵەیییەی کردووە و زیان و ئاکامەکانی بۆ تاکی کورد ڕوون کردووەتەوە.[٣]

چاپەکان[دەستکاری]

  • دەزگای ئاراس - لەگەڵ سەرجەمی بەرھەم ٢ (ڕۆمانەکانی شێرزاد حەسەن)
  • چاپەمەنیی مانگ
  • ناوەندی غەزەلنووس
  • ماڵی وەفایی (کۆڕۆمان)

وەرگێڕانەکان[دەستکاری]

  • حەسار و سەگەکانی باوکم لەلایەن عیماد شکور مەحموودی خەڵکی باشووری کوردستان و مەمێ مالا ھنەی خەڵکی باکووری کوردستان، لەژێر ناوی "Hesar û kûçikên bavê min" وەرگێڕدراوەتە سەر کورمانجی و چاپەمەنیی دارا لە باکوور بڵاوی کردووەتەوە.[٤]
  • ساڵی ٢٠٠٥ عەبدوڵڵا کەیخوسرەوی بۆ یەکەم جار ئەم کتێبەی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی و لە بەشێک لە کتێبەکەیدا بەناوی "تربیع خون"دا بڵاوی کردووەتەوە.
  • مەریوان ھەڵەبجەیی ساڵی ١٩٩٨ کتێبەکەی بارێکی دی وەرگێراوەتە سەر فارسی و ساڵی ٢٠٠٤ لەژێر ناوی "حصار و سگ ھای پدرم"، لەلایەن چاپەمەنیی "چشمە"وە بڵاوی کردووەتەوە؛ وەرگێڕانەکە بە سانسۆرەوەیە و چەندین جاریش لە ئێران قەدەغە کراوە و سووتێنراوە و تاوەکوو ئێستاش شەش جار چاپ کراوەتەوە.[٥][٦]
  • ساڵی ٢٠١٦ ڕەزا کەریم موجاور ئەم نۆڤلێتەی لەژێر ناوی «حصار و سگ ھای پدرم» وەرگێڕاوەتە سەر فارسی و چاپەمەنیی ئەفراز بڵاوی کردووەتەوە.[٧]
  • میران کامەلا کورتەڕۆمانەکەی لەژێر ناوی "kastellet... och farsans hundar" وەرگێڕاوەتە سەر سویدی.
  • غەسان حەمدان لە ژێر ناوی «القلعة وكلاب أبي» وەیگێڕاوەتەوە سەر زمانی عەرەبی و ساڵی ٢٠٢٠ بڵاو بووەتەوە.[٨]

کورتە[دەستکاری]

ھەر دەبوو من بیکوژم.. ئاخر من جگە لە باوکم کەسێکی دیکەم نەدەیبوو ھەم گۆچان و ھەم قامچی پێ بێت. ھەمیشە وای دەوت: "ناکرێت پیاو دەستبەتاڵ بێت!" قەتیش تەزبیحی ھەڵنەدەگرت.. ھەمیشە پێی دەوتین: "پیاوی بەڕاست پیاو، سێ شت ھەڵدەگرێت: گۆچان، قامچی، خەنجەر!" ھەمیشە دەیوت: "زۆر ئەستەمە پیاو بەبێ قامچی بێتە ناو ماڵ و منداڵی خۆی".[٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئەندێشە. "لیستی 50 باشترین ڕۆمانە کوردییەکان". ئەندێشە.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ مەحموودی, لەلایەن: ئەیووب. "ناساندنی حەسار و سەگەکانی باوکم | کوردیبووک".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "حەسار و سەگەکانی باوکم". www.zamenpress.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "حەسار و سەگەکانی باوکم وەردەگێریت بۆ شێوەزاری کرمانجی سەروو". www.gksat.tv.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ ""حەسار و سەگەکانی باوکم' لە ئێران چاپ دەکرێتەوە". chawder.org.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ "پاش 13 ساڵ لە سانسۆر، حەسار و سەگەکانی باوکم بە فارسی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە» DidiMn". DidiMn.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  7. ^ kurdpress. "بڵاوبوونەوەی "حەسار و سەگەکانی باوکم" بە زمانی فارسی". ckb.abna24.com (بە Sourani).{{cite web}}: CS1 maint: Unrecognized language (link) CS1 maint: url-status (link) ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ Chawki.Benhassen. "مفكرة المترجم: مع غسّان حمدان". https://www.alaraby.co.uk/ (بە عەرەبی). Retrieved 2022-04-09. {{cite web}}: External link in |website= (help)
  9. ^ حەسار و سوگەکانی باوکم، شێرزاد حەسەن، ٢٠١٥

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]