بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پرتەو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پرتەو یان پرتەوی ھەکاری (١٧٥٦ – ١٨٢٥) شاعیرێکی کوردی باکووری کوردستانە.

ناوی مستەفا بەگی کوڕی عەبدوڵڵا بەگی کوڕی محەممەد کوڕی ئێزدین شێرە، ناسناوی «پرتەوی ھەکاری» یان «شاپرتەوی ھەکاری» بۆ خۆی داناوە، بە بنەماڵە لە میرانی ناوچەی ھەکارییە. لە کتێبی شەرەفنامەدا ناوی بنەماڵە و باپیرانی پرتەو ھاتووە. لە ساڵی ١٧٥٦ لە ناوچەی ھەکاری لەدایکبووە. زانیاریی تەواو لە بارەی ژیان و مردنی نەزانراوە بەڵام دەرکەوتووە کە لە ساڵی ١٨٢٥ کۆچی دوایی کردووە. ناوچەی ھەکاری وەک ناوەندێکی ڕۆشنبیریی دەوڵەمەند کاریگەری ھەبووە بۆ خەمڵاندنی چێژ و خەیاڵی پرتەو. پرتەو شیعرەکانی بە شێوەزاری کرمانجی سەروو نووسیون.

ڕوخسار و ناوەڕۆکی شیعرەکانی

[دەستکاری]

لە ڕووی ڕوخسارەوە، شیعرەکانی لە غەزەل و قەسیدە پێکھاتووە، جگە لەمانەش کۆمەڵێک چوارین و چێنجین و موستەزادی ھەیە. لە ڕووی ناوەڕۆکەوەش، موناجات و ستایشی پێغەمبەر و دڵداریی و وەسفی خۆشەویستیی و سروشت، ھەموو لایەنێکی شیعرەکانی گرتۆتەوە.

شیعری پرتەو

[دەستکاری]

ئەو بڕە شیعرەی پرتەوی شاعیر لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم دۆزراوەتەوە، دەستنووسەکە لە ساڵی (١٢٢١ک/١٨٠٦ز) ڕەنووس کراوە. مامۆستا تۆفیق وەھبی ڕۆڵی دیاری ھەبوو لە ناساندنی ئەم شاعیرە بە نەتەوەی کورد، وابوو لەسەر لاپەڕەکانی ڕۆژنامەی دەنگی گێتی تازە لە بەغدا (١٩٤٣–١٩٤٧) چەند غەزەل و قەسیدەیەکی شاعیری بڵاوکردەوە.

نموونەی شیعر

[دەستکاری]

نموونەیەکی شیعری پرتەوی ھەکاری لە ھونەری موستەزاد.

ئیرۆکە م تالیع سەحەرێ دلبەری سەلمامەشیا ب خرامان
مەستانە وەش، کە چ کولەھ و قامەتی ڕەعناشەنگا شەبی ڕیحان
ئەڤ شیوە و ئەڤ عیشوە و ئەڤ ناز و نەزاکەتئەسلن من نەدی بوون
یا ڕەب ژ ھەمی دەرد و بەڵا و ئافاتی دنیاحافز کو ب یەزدان

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی دووەم، لاپەڕەکانی ٤١١ تا ٤٢٣، مارف خەزنەدار، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر: ٢٠٠٢.
  • پەرتووکی «زمان و ئەدەبی کوردی»، چاپی حەفتەم - ٢٠١٢، بۆ پۆلی دوازدیەمی ئامادەیی «وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان».