خانای قوبادی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خانای قوبادی

لەدایکبوون١٦٦٨
مەرگ١٧٥٤
نەتەوەکورد
سەردەمسەدەی حەڤدە و ھەژدە
ئایینئیسلام


خانای قوبادی (ناوی تەواو: محەممەد کوڕی قوباد بەگ کوڕی ئەمیر خان کوڕی سەید ئەحمەد بەگی یەکەمی جاف کوڕی سەید عەلی یەکەم کوڕی ئێناقی ئەسڵی یەکەم کوڕی سەید ھانم ئەناعمە)[١] (لەدایکبووی ١٦٦٨ – مردووی ١٧٥٤)، بە ڕەچەڵەک نەوەی قوباد بەگە لە بنەماڵەی بەگزادەکانی جافی قوبادی.[٢] ھۆنراوەنووسێکی بەناوبانگی کورد بووە لە سەلاسی باوەجانی زمانەکانی فارسی، عەرەبی و تورکی زانیوە ھەروەھا زۆربەی ھۆنراوەکانی بە شێوەزاری گۆرانین کە شێوەزاری ھۆنراوە و وێژەی ئەو سەردەمە بووە. خانای قوبادی لە سەدەی ۱۷دا ژیاوە.[٣] گرنگترین بەرھەمی «شیرین و خەسرەو»ە.[٤] بیروڕاکان سەبارەت بە ڕێکەوتی لەدایکبوون و مردنی جیاوازن. بەپێی دەستنووسێکی کۆن کە بە دەستی مامۆستا سدیق بۆرەکەیی کەوتووە، لە ساڵانی (١٠٨٣ — ١١٦٨) کۆچیی ژیاوە.[٥]

بەرھەمەکان[دەستکاری]

سەبارەت بەو بەرھەمانەی خانا کە تاکو ئێستا لەبەردەستان، بریتین لە ئەمانای خوارەوە:
١- بەشێک لە دیوانی شیعری خانا، لە ئامادەکردن و لێکۆڵینەوەی کاروان عوسمان خەیات (ڕێبین)، چاپی یەکەمی بەم بەشە لە زنجیرەی بڵاوکراوەکانی کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتیی کەرکووک، ساڵی (٢٠١٢) چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
٢- خوسرە و شیرین، ئەم بەرھەمە چەند جارێک چاپ و بڵاو کراوەتەوە. یەکەمین جار موحەممەدی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس لە ساڵی (١٩٧٥)دا بڵاوی کردەوە. ئەم بەرھەمە لە بڵاوکراوەکانی کۆڕی زانیاریی کوردە، زنجیرەی ژیاندنەوەی کەلەپووری ئەدەبیی کورد – ژمارە (٢) بووە.
٣- لەیلا و مەجنوون، ئەم بەرھەمە ساڵی (٢٠١١) غەففار ئیبراھیمی لە بنکەی ژین چاپی کردووە.
٤- سوڵتان ئیبراھیم و تۆش ئافەرین، ئەم بەرھەمە لە لایەن مامۆستا موحەممەد ڕەشیدی ئەمینیی پاوەییەوە ئامادەی چاپ کراوە، دەزگای ئاراس لە ھەولێر ساڵی (٢٠١١) چاپی کردووە.
٥- یووسف و زوڵەیخا، ئەم بەرھەمە مامۆستا حەکیم مەلا ساڵح لە ساڵی (٢٠٠٦) ئامادەی کردووە، کۆڕی زانیاریی کوردستان بە ژمارە (١٧) لە کتێبەکانی خۆیدا لە ھەولێر چاپی کردووە.
٦- شیرین و فەرھاد حەکیم مەلا ساڵح دەڵێت کۆپیی نوسخەیەکی ئەم بەرھەمەم لەبەردەستدایە، تاکو ئێستا چاپ نەکراوە.
٧- ئەسکەندەر نامە، ئەم بەرھەمە تا ئێستا نوسخەی بەردەست نەکەوتووە.

نموونەی ھۆنراوە[دەستکاری]

نموونە شیعرێکی دڵداری خانای قوبادی:

زوخاو جە جەرگم، زوخاو جە جەرگمزوخاو سەر کەردەن مەشۆ جە جەرگم
گوڵ گوڵ گوڵ بەستەن، سەرتاپا بەرگمنازداوەن وادەن، قەیران مەرگم
پەی چێش پەی ھیجران بووم بە دەر سافێ؟!سەمەن سیما سام، سۆسەن کڵافێ
سەد داخ ھا نە جەرگ سیاھچارەمداسفتەن کۆن ڕەنگ ھەزار پارەمدا
خەیر جە من فێشتەر جەرگ بە داخ سفتەمبە جەستەن مەجنوون، پەی لەیل کۆسکەفتەم
وەرنە کەس بێ تۆ ڕجام زووخ نۆشەن؟کەس بە سفتەن داخ سیابەرگ پۆشەن[٦]

ئەم دوو بەیتەی خانای قوبادی زۆر بەناوبانگن:

ڕاستەن مەواچان فارسی شەککەرەنکوردی جە فارسی بەڵ شیرینتەرەن
پەی چێش نەدەوران ئی دنیای بەد کێشمەعلوومەن ھەرکەس بە زوان وێش

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ دیوانی خانای قوبادی، کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوە: کاروان عوسمان خەیات (ڕێبین)، پێداچوونەوە: ئیدریس عومەر مەحموود ساڵی چاپ: ٢٠١٦.
  2. ^ مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی دووەم، لاپەڕەکانی ٧٣ تا ١٠٣، مارف خەزنەدار، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر: ٢٠٠٢.
  3. ^ http://www.kurdishacademy.org/?q=node/543
  4. ^ شیرین و خەسرەو، خانای قوبادی، ساغکردنەوەی موحەممەد مەلا کەریم، ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبی کوردی، ورمێ، ١٩٨٩
  5. ^ مێژووی وێژەی کوردی، بەرگی یەکەم، سدیق بۆرەکەیی - سەفی زادە، لاپەڕەکانی ٤٣٧ تا ٤٥٦، دەزگای ئاراس - ٢٠٠٨.
  6. ^ "زوخاو جە جەرگم". books.vejin.net (بە کوردی). Retrieved 2021-06-20.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]