ھەنار و فریشتەی مردن
| نووسەر | عەتا محەممەد |
|---|---|
| دانەری بەرگ | میلانی پایک |
| زمان | کوردیی ناوەندی |
| بابەت | ڕۆمان |
| بڵاوکەرەوە | ناوەندی ڕۆشنبیری و ھونەریی ئەندێشە |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ٢٠١٨ |
| جۆری کتێب | چاپ |
| لاپەڕەکان | ٢١٦ |
ھەنار و فریشتەی مردن یان ھەنار و فریشتەی مردن (ڕاپۆرتێک لەبارەی مەحوییەوە) ڕۆمانێکی کوردییە، لە نووسینی عەتا محەممەد.[١] ئەم ڕۆمانە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیری و ھونەریی ئەندێشە بڵاو بووەتەوە[٢] و بە یەکێک لە باشترین ڕۆمانە کوردییەکان پێناسە دەکرێت[٣] کە تێیدا پڕژاوەتە سەر مژارگەلێکی وەکوو: کێشەی پەنابەران، دەسەڵات و حکوومەتی کوردی، کوشتنی ژنان[٤] و ھتد.
ناوەرۆک
[دەستکاری]ھەنار و فریشتەی مردن لە درێژەی دوو ڕۆمانی دیکەی نووسەردایە، بە ناوەکانی ڕێبەری کتێبسازە کوژراوەکان و پاسەوانانی خودا؛ کە تێیدا ئەوە دێنێتە بەرباس کە ئەوەی دەژی خۆمانین یان خود چیرۆکەکانمانە. سەربەست خەڵکی سلێمانییە و وەک کۆچبەرێک لە سوید ژیان بەسەر دەبات، ڕۆژێک ھاوڕێیەکی داوای لێ دەکات بەجێی ئەو، بۆ دۆزینەوەی بەشێک لەو چێرۆکەی، کە بەسەر چوار کەساندا دابەش کراوە، بگەڕێتەوە کوردستان و بەم شێوە یارمەتی بدات چیرۆکەکە کامڵ بێت و لە فەوتان ڕزگاری بێت.[٥]
کەسایەتییەکان
[دەستکاری]- سەربەست
- ھەنار
- فریشتەی مردن
- سیروان
- ڕێباز
- ڕێبازی دووەم
- سەرکەوت
- ساکار
وەرگێڕانەکان
[دەستکاری]- بەسام مستەفا ڕۆمانەکەی وەرگێڕاوەتە سەر کوردیی کورمانجی.[٦]
- ڕەزا کەریم موجاور ساڵی ٢٠١٨ ڕۆمانەکەی بەناوی «انار و فرشتە مرگ» وەرگێڕاوەتە سەر فارسی و چاپەمەنیی نیگا (نگاە) لە ٢١٣ لاپەڕەدا بڵاوی کردووەتەوە.[٧][٨]
کورتە
[دەستکاری]ئەم حکوومەتە نەوتفرۆشە، کە دەیەوێت ئەو میللەتە حیز بکات، ھەر بۆ ئەوە باشە سواری بیت. پیاوێکی بەتەمەنیش لەولایەوە بەدەم خواردنەوەی چاکەیەوە وتی: «بە کەڵکی ئەوەش نایەت». دوای ئەوە کوڕە گەنجەکە باسی لەوە کرد کە لە سەردەمی شۆڕشدا ھەموو دروشمەکان دژ بە داگیرکەر بوون، بەڵام ئەوەتا، ئێستا خۆیان لە ژێرەوە وڵاتەکەیان فرۆشتووە و وەک قاچاخچی، یا خود کۆمپانییایەکی سپیکردنەوەی پارە بێت، ئاوھا بەڕێوەی دەبەن[٩]
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ کوردیپێدیا، Kurdipedia-. «ھەنار و فریشتەی مردن». Kurdipedia.org.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ ھەنار و فریشتەی مردن. www.goodreads.com.
- ↑ ئەندێشە. «ژمارە ٤٢ی باشترین ڕۆمانەکانی کورد لە مێژوودا». ئەندێشە. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «بەوێنە.. ھەنار و فریشتەی مردن بڵاو دەکرێتەوە». www.pukmedia.com.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ↑ «مەرگە مەلە لە ناو "ھەنار و فریشتەی مردن"ی عەتا محەممەددا …. شۆڕش شڵماشی – Dengekan» (بە کوردی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ dashti. «چەند کتێبێکی عەتا محەممەد بە فارسی بڵاو دەکرێتەوە». hawler.in. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «سێ کتێبی عەتا محەممەد دەکرێنە فارسی». www.zamenpress.com.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ↑ کوردی، ماڵی کتێبی (۲۴ی ۰۹ی ۱۳۹۹). «ڕۆمانی «ھەنار و فریشتەی مردن» بەرھەمی عەتا محەممەد کرایە فارسی». ماڵی کتێبی کوردی.
{{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ ھەنار و فریشتەی مردن، عەتا محەممەد، ناوەندی ڕۆشنبیری و ھونەریی ئەندێشە، ٢٠١٨.