شاربەدەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شاربەدەر یەکەم ڕۆمانی مۆدێرنی کوردیی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، لە نووسینی حوسێن شێربەگی، کە ساڵی ١٩٩٨ لە بۆکان بڵاو کراوەتەوە.

شاربەدەر
نووسەرحوسێن شێربەگی
وڵاتکوردستان
زمانکوردیی ناوەندی
بابەتڕۆمان
چەشنڕیالیزمی جادوویی
بڵاوکەرەوەنووسەر
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٩٩٨
جۆری کتێبچاپ
لاپەڕەکان٣١٠

چیرۆک[دەستکاری]

شاربەدەر ژیان و بەسەرھاتی کوڕەکوردێک بە ناوی سامڕەند موکری دەگێڕێتەوە کە لە زەمانی پەھلەویدا بۆ دوڕگەیەکی باشووری ئێران دوور خراوەتەوە. دوو ڕۆمانە فارسییەکەی پێشووی شێربەگی، ھەوێنی خوڵقانی کتێبەکە بوون. نووسەر لەمەڕ ڕۆمانەکەیەوە دەڵێ: «شاربەدەر حەکایەتی جیلی خۆم و تەواوەتی ئەو چالاکانەن کە لە ھەمبەر ھیچ ڕووداوێکی ڕامیاری و کۆمەڵایەتی و ھتد بێدەنگ دانەنیشتوون و تا ئەو کاتەی مرۆڤگەلی وامان لە ناودا مابێت، ڕۆمانەکەم درێژەی ھەیە و تەواو نابێت».[١]

تایبەتمەندی[دەستکاری]

شاربەدەر یەکەم ڕۆمانی نوێی کوردیی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە جگە لە سۆرانی شێوەزارەکانی تری زمانی کوردیشی تێدایە؛[٢] ئەم ڕۆمانە یەکێک لە سێ ڕۆمانە کوردییە ھەڵبژێردراوەکانی نەوەدەکانی زایینی (حەفتای ھەتاوی)یە.

کورتە لە ڕۆمان[٣][دەستکاری]

مەرگەساتی ھەموو خەڵکی و شاربەدەرەکانی جیھانی سێھەم و بگرە تەواوی دیرۆکی جیھان! بە تاقە دێڕێک بۆت باس دەکەم! تاوانی ھەموومان ئەوینە! ڕەنگە دۆش مابێتی! واقت وڕ مابێ. پێت سەیرە: ئەوینی چی؟ ئەم کابرا خەرفاوە چ دەڵێ؟ باس و خواسی ئەوین نەبوو، دەست ڕاگرە، تووند مەڕۆ با پێت بڵێم: ئەگین ئەم بەشەرە ئاوەکی و قوڕینەیە لە سووچ و قوژبنێکی نەدیاری دڵ و ناخیدا ئاوات و ئەوینی ساتێ وچان و حەسانەوە و ژیانێکی ئینسانی نەبووایە! چارەنووس و بەشی ئەمە نەدەبوو. بەندی و دیل و کۆیلە و شاربەدەر نەدەبوو. نازانم بۆی چووی؟ لێت وەرگرتم یان نا؟ کەیفی خۆتە! خۆت دەزانی. بەڵام بڕوای من ئەوەیە. ئەوین کاکی خۆم ئەوین! سامناکترین دوژمنی دژ بە دەسەڵاتداران: ئینسانی ئەویندارە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بەرنامەی ئەزموونی ژیان، کورد کاناڵ، ئومید قادری ئەقدەم
  2. ^ "سیمینارێک لەسەر ئەزموونی چیرۆک نووسین لە زانکۆی کوردستان بەڕێوە چوو | بدنە خبر | دانشگاە کردستان". زانکۆی کوردستان. Retrieved 15ی Aprilی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link) ١٥ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ شاربەدەر، حوسێن شێربەگی، ١٩٩٨، بۆکان