لەتیف ھەڵمەت
![]() | ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
لەتیف ھەڵمەت | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ١٩٤٧ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | شاعیری کورد |
لەتیف ھەڵمەت (لەدایکبووی ١٩٤٧ لە ناوچەی کەرکووک) نووسەر و شاعیر و ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی کوردە.
ژیان[دەستکاری]
لەتیف ھەڵمەت لە ساڵی ١٩٧٩ دەستی کردووە بە نووسین لە بواری منداڵاندا. یەکەم بەرھەمی «جوانترین دێ» بووە کە بڵاوی کردووەتەوە. زیاتر لە بیست دیوانە شێعری هەیە. تا ئێستە ١٧ بڵاوکراوەی بۆ منداڵان ھەیە. ساڵی ٢٠٠٦ بەرھەمەکانی کۆکراوەتە کە دەکاتە ٥٠٠ لاپەڕە ھەروەھا خەڵاتی «ئاپیک»ی لەسەر دیوانی منداڵان وەرگرتووە، چەند جارێکیش خەڵاتی وەزارەتی رۆشنبیری وەرگرتووە.[١]
بەرھەمەکان[دەستکاری]

شیعر[دەستکاری]
- خوا و شارە بچکۆلەکەمان (١٩٧٠)
- ئامادە بوون بۆ لەدایک بوونێکی تر (١٩٧٣)
- پرچی ئەو کچە ڕەشماڵی گەرمیان و کوێستانمە (١٩٧٧)
- گەردەلوولی سپی (١٩٧٨)
- ئەو ھۆنراوەیەی کە تەواو دەبێ و تەواو نابێ (١٩٧٩)
- ئەو نامانەی کە دایکم نایانخوێنێتەوە (١٩٧٩)
- وشەی جوان گوڵە گوڵ (١٩٧٩)
- سروودی ھەژاران (١٩٨٣)
- ئەم ڕووبارە وشک ناکات (١٩٩١)
- گورگەکانی لەتیف ھەڵمەت (١٩٩٧)
- دەقێکی بەڕەڵا یا مۆنتاج کردنی ڕێپۆرتاژە کاریکاتێرییەکان (٢٠٠٠)
- تەبایی و ململانێی نێوان ھاووڵاتییە ئەلکترۆنیکییەکانی کۆماری لەتیف ھەڵمەت (٢٠٠١)
- ددانی پاشە ڕۆژ وەک ددانی جەنگ سپییە (٢٠٠١)
- عەشقنامەی سەدەی بیست و یەک (٢٠٠٩)
- شیعری دژەشیعر یا یارییەکی کۆن و نوێ (٢٠١٤)
ڕۆمان[دەستکاری]
- ژنە جنۆکەکانی شێمەحموو (٢٠١١)
نموونەی شیعر[دەستکاری]
١
ھەن بە گووللە
ھەن بە وشە
ھەن بە ماچ
ئەوانی دی
دەکوژن
٢
ھەندێ جار
نا.... گەلێ جار
دەبێ چاوت بنووقێنی
گەر بتەوێ شتێکی نوێ ببینی!!
سەرچاوەکان[دەستکاری]
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |