تۆقی عەزازیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تۆقی عەزازیل
نووسەرسەید قادر ھیدایەتی
دانەری بەرگئەسرین کاکی
وڵاتکوردستان
زمانکوردیی ناوەندی
بابەتڕۆمان
جۆری کتێبچاپ
ئەلکترۆنی
لاپەڕەکان١٧٦

تۆقی عەزازیل ڕۆمانیکی کوردییە لە نووسینی سەید قادر ھیدایەتی؛ دوو جار چاپ و بڵاو بووەتەوە.

ناوەرۆک[دەستکاری]

تۆقی عەزازیل دەروازەیەکە بۆ تێگەیشتن لە یاساکانی نێو کۆمەڵگەی کوردی و دەزگایەکی خاوەن دەسەڵات بەناوی تەکیە؛ لە ڕێگای ئەم ڕۆمانەوە دەتوانین بزانین ڕوانینی کورد بۆ ئایین و موقەدەستات چۆن بووە؛ ھەروەھا ئاشنا بین لەگەڵ ئەم زمانەی کە تایبەتە بە خانەقا و بۆشایی ڕەخنە و عەقڵی تێدا بەدی دەکرێت. لە کۆتایشدا باسەکە دەڕواتە سەر سەرھەڵدانی دەزگایەکی تر بەناوی حیزب، کە لەگەڵ تەکیە وێکچوونێکی زۆر لەناویاندا بەدی دەکرێت. تۆقی عەزازیل باس لە موریدێکی گەنجی تەکیەی شێخ باپیر دەکات.[١]

چاپەکان[دەستکاری]

  • کولەپشتی، تاران، ٢٠١٢
  • ناوەندی خانی، ٢٠١٩

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  • بووتیقای گێڕانەوە؛ گێڕانەوەناسیی ڕۆمانی کوردی، کاوان محەممەدپوور (نواندنەوەی گوتارەکان، شێواەگێڕانەوەی ڕۆمانی تۆقی عەزازیل)
  • تۆقی عەزازیل، چیرۆکی داڕمان و تێھەڵچوونەوە، عەزیز محەممەدپوور[٢]

کورتە[دەستکاری]

ئەی فڵانی کوڕی فڵانی، لێیان مەترسێ و مەپەشۆکێ و بە ئیمانەوە بڵێ: مردن ڕاستە. قەبر ڕاستە. زیندووبوونەوە ڕاستە. پرسیاری گۆڕ ڕاستە. تەرازووی کێشانی کردار ڕاستە. بەھەشت ڕاستە. دۆزەخ ڕاستە. بەرزەخ ڕاستە. گەیشتنی مسوڵمان بە خزمەتی خودا ڕاستە. عارف و مەعرووف ڕاستە. نەکیر و مونکیر ڕاستە. پردی سیڕات ڕاستە. شەفاعەت ڕاستە. شەریعەت ڕاستە. تەریقەت ڕاستە.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Read0, کولتور مەگەزین کتێب 10 Min. "تۆقی عەزازیل، سەرچاوەیەک بۆ سۆسیۆ- ئەنسرۆپۆلۆژیای تەکییھ". کولتور مەگەزین.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "نووسەرێکی دیکەی دیکە". www.khaktv.net.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ تۆقی عەزازیل، سەید قادر ھیدایەتی، ٢٠١٩