ئیبراھیم میکە عەلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیبراھیم میکە عەلی
لەدایکبوون١ی تەممووزی ١٩٦٧
گوڵپ، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان
پیشەمامۆستای ئایینی، نووسەر، فەرمانبەر
زمانکوردیی گۆرانی
نەتەوەکورد
کارە دیارەکاننووسینی ڕۆمان بە کوردیی گۆرانی

ئیبراھیم میکە عەلی (١ی تەممووزی ١٩٦٧ لە گوڵپ - ) نووسەر و توێژەری کوردی گۆرانی خەڵکی باشووری کوردستانە. ئەو زۆرتر لە ٢٠ کتێبی نووسین و وەرگێڕانی چاپ کردووە، بەڵام زۆرتر بە ھۆی نووسینی ڕۆمانەکان بە کوردیی ھەورامی ناسراوەتەوە.[١]

ژیان[دەستکاری]

ئیبراھیم میکە عەلی لە ١ی تەممووزی ١٩٦٧ لە گوندی گوڵپی ھەورامان سەربە پارێزگای ھەڵەبجە لەدایک بووە. لە ساڵی ١٩٨٦ لە سلێمانی بڕوانامەی ئامادەییی پەرستاری وەرگرتووە. دواتر لە بواری زانستە ئیسلامییەکاندا درێژەی بە خوێندن داوە و لە زانکۆی تەرابلوسی لوبنان بەکالۆریۆسی گرتووە و پاش لەوە چووە بۆ ڕۆژھەڵاتی کوردستان و بووەتە خوێندکاری ماستەری کۆمەڵناسی لە زانکۆی کوردستانی سنە. ھەروەھا لە ساڵانی ئاوارەیی لە ئێران لە کۆتاییی دەھەی ١٩٨٠دا وانەی زانستە شەرعییەکانی خوێندووە.[١]

لە ساڵی ١٩٩٣ لە وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تاقیکاریی کردووە و ٤ ساڵ خۆبەخشانە وەکوو مامۆستای ئایینی چالاک بووە. ھەروەھا ئێستاکە لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە و لە کەرتی تەندرووستیی ئەو شارەدا فەرمانبەرە.[١]

کارەکان[دەستکاری]

  • مەولە، ٢٠٢٢.
  • گیٛجاوەو ژیواو، ٢٠٢٣.

سەرچاوەکان[دەستکاری]