عابدینی جاف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عابدینی جاف (١٣٢٠–١٣٩٤) کەسایەتییەکی گرنگی ئایینی یارسانە کە ھۆنراوەی سۆرانیی لێ بە جێ ماوە.[١] عابدین لە شارەزوور لەدایک بووە و خوێندنی لەلای مەلا ئەلیاسی شارەزووری و مەلا غەفووری شارەزووری تەواو کردووە. دواتر بووە بە یەکێک لە یارانی سوڵتان سەھاک و کاریگەرییەکی گرنگی لەسەر ئایینی یارسان ھەبووە.[٢] شێعرەکانی عابدین لە دەورەی عابدیندا تۆمار کراون.

شێعر[دەستکاری]

شێعرەکانی عابدین لەسەر شێوازی کرمانجی ناوین (یا سۆرانی) نووسراون. وەزنی بڕگەیی و زمانێکی ساکاریان ھەیە.[١] زۆربەی شێعرە تۆمار کراوەکانی باسی ئایینی یارسان دەکات. بۆ نموونە ئەم ھۆنراوەی خوارەوە ھی ئەوە:

من عاشقی خاوەندکارمعەشقی یارە وا بێعارم
ئەمن گراو شاو چوار یارمنوختەی خودا لەسەر زارم
ئەز کە وێڵ بووم لە جێ و شارمبەڵەدمی کرد شای شاسوارم

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی کورد، بەرگی یەکەم، ھەولێر: ئاراس ٢٠٠٢.
  2. ^ سیدین، ع. پشمینەپوشان: فرھنگ سلسلەھای صوفیە، نشر نی، ١٣٨٩، شابک: 9789643129996.