جەلی
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (ئەیلوولی ٢٠٢٦) |
عەبدوڵڵا مەلا ئەسعەد جەلیزادە | |
|---|---|
جەلی | |
| لەدایکبوون | ١٨٣٤ |
| مەرگ | ١٩٠٨ |
| نەتەوە | کورد |
| پیشە | شاعیر |
| ئایین | ئیسلام |
| باوان |
|
جەلی ناوی تەواوی عەبدوڵڵا کوڕی مەلا ئەسعەدی جەلیزادەیە،(١٨٣٤ - ١٩٠٨) شاعیرێکی کورد بوو، کە لە ساڵی ١٨٣٤ لە شاری کۆیە لەدایکبووە. سەرەتای خوێندنی حوجرەی مزگەوت لە لای باوکی بووە. لە قۆناغی فەقێیەتیدا ھاوڕێی حاجی قادری کۆیی بووە. پێکەوە روویان کردۆتە ناوچەی باڵەکیان و لە گوندی شێخ وەتمان لە حوجرەی مەلا محەممەدی کاک عەبدوڵڵا خوێندوویانە. جەلی لە ساڵی ١٨٧١ لەگەڵ باوکی حەجی کردووە لە ماوەی جێبەجێکردنی فەرمانەکانی حەج مەلا ئەسعەدی باوکی کۆچی دواییی کردووە و لە وڵاتی حیجاز بەخاکسپێردراوە، ئیتر خۆی گەڕاوەتەوە کۆیە و بووە بەجێنشینی باوکی.
جەلی پەیوەندی و ناسیاوی لەگەڵ مەلا و شێخانی دەروێشی ئەو سەردەمەدا بووە ھی وەکوو شێخ عومەری بیارەی نەقشبەندی و کاک ئەحمەدی شێخی قادری و موفتی زەھاوی[١] و ھی دیکە. مەلا عەبدوڵڵا نازناوی «جەلی»ی ھەڵبژاردووە وەک نازناوی شیعری، ئەمەی لە نازناوی بنەماڵە «جەلیزادە»وە وەرگرتووە.
جەلیی شاعیر لە ساڵی ١٩٠٨دا کۆچی دواییی کردوە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ عەلائەددین سەججادی. «حاجی مەلا عەبدوڵڵای جەلیزادە بەینی لەگەڵ مفتی زەھاویدا». ڕشتەی مرواری. بەرگی ٥. لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- کتێبی: مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی یەکەم، نووسینی: دکتۆر مارف خەزنەدار. چاپی ٢٠٠٤ ھەولێر