ژنێکی منگن
نووسەر | شێرزاد حەسەن |
---|---|
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردی |
بابەت | کورتەڕۆمان |
جۆری کتێب | چاپ ئەلکترۆنی دەنگی |
ژنێکی منگن یەکێکە لە نۆڤلێتەکانی کتێبی «خەونی جاڵجاڵۆکەکان و ژنێکی منگن» لە نووسینی شێرزاد حەسەن؛[١] یەکەم ڕەشنووسی کورتەڕۆمانەکە ساڵی ١٩٨٧ نووسراوە و ساڵی ٢٠٠٦ کۆتایی پێ ھاتووە.
چیرۆک
[دەستکاری]قەسابێکی کوردی خێزاندار، بەناوی مەمۆ شەیدای ژنێکی منگنی عەرەب دەبێت بەناوی لەیلا؛ لەیلا مەسیحی و خەڵکی مووسڵە و دکتۆری ددانە و بۆ ماوەیەکی کورت نیشتەجێی کوردستانە. ڕۆژێک بە ھەڵکەوت ڕێی دەکەوێتە دووکانی مەمۆ و چاویان پێک دەکەوێت.
کەسایەتییەکان
[دەستکاری]- پیرەی قەساب - مەمۆ
- لەیلا
- شوانە
- عەبە
خاڵە بەھێزەکان
[دەستکاری]- بە پێچەوانەی بەرھەمەکانی دیکەی نووسەر، باوکسالاری نابیندرێت و ھاوڕێیەتییک لەنێوان بان و کوڕدا ھەیە.
خاڵە لاوازەکان
[دەستکاری]- بێبەھاکردنی ڕەوشتی ژنان
- لەژێر پێنانی میساقی پزشکی لە ڕۆمانەکەدا
- تێک شکاندنی زمان و بەکارھێنانی وشەی بیانی
چاپەکان
[دەستکاری]- ناوەندی غەزەلنووس
- چاپەمەنیی مانگ
- دەزگای ئاراس
- ماڵی وەفایی (کۆڕۆمان)
کورتە
[دەستکاری]ژنی بە گنەگن دەیکوشتم، زرینگەیەک لە دەنگیان شێتم دەکات، دەنگێکە ھەم کزۆڵە و غەمبارە خاوەنەکەی.. ھەم پڕ ھەوەس و ئارەزووە. کاکە زەنگوڵەی چی و قووڵەقوڵی ئاوی شەربەی چی و نەوای شمشاڵی شمشاڵژەنێکی عاشقی ناگاتێ، ھەمیشە سەدای ئەو دەنگانە، دەنگی کەرخ و پڕی ئەو ژنە منگنانە لە گوێمدا تا ئەمڕۆکەش دەزرینگێتەوە، ھیچ مەل و فڕندەیەکی ئاسمان بەقەد ژنێکی منگن لای من دەنگی خۆش نییە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "خەونی جالَجاڵۆکەکان و ژنێکی منگن". Goodreads.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "ژنێکی منگنی شێرزاد حەسەن یان پیاوێکی گرگن". www.kurdistanpost.nu (بە ئینگلیزی).
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.