پێدەشتی کارمامزە کوژراوەکان
![]() | |
نووسەر | شێرزاد حەسەن |
---|---|
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردی |
بابەت | ڕۆمان |
جۆری کتێب | چاپ ئەلکترۆنی |
پێدەشتی کارمامزە کوژراوەکان ڕۆمانێکی شێرزاد حەسەنە کە لە نێوان ساڵەکانی ١٩٨٣ تا ١٩٩٦ نووسراوە.[١]
چیرۆک[دەستکاری]
حەیرانبێژێک بەناوی بایز ئەوینداری ھەمین دەبێت کە سەرتۆپی کچەکانی گوندە و دڵی ھەموو کوڕانی بردووە و ئاغاش بە ھیوایەتی؛ بەڵام ھەمینیش دڵی لای بایزە و ڕەدووی دەکەوێت و دێنە ھەولێر دەژین و لەوێ بە فەقیری و بە دزی و ترس و لەرز ژیان بەسەر دەبەن، بایز ڕاوی ڕەشۆڵان دەکات و ھەمینیش کاری ماڵە دەوڵەمەندان دەکات تا ئەویکە لە شەوێکی ساردا ھەمین ناگەڕێتەوە ماڵ.[٢]
کەسایەتییەکان[دەستکاری]
- دەروێش بایز
- ھەمین
- سڵێوە
- کەریم مەیتەر
- ھۆمەری سەرکار
- باپیرئاغا
- خدر
- کانەبی
چاپەکان[دەستکاری]
- چاپەمەنیی مانگ
- ناوەندی غەزولنووس
- دەزگای ئاراس - لەگەڵ سەرجەمی بەرھەم ٢ (ڕۆمانەکانی شێرزاد حەسەن)
- ماڵی وەفایی (کۆڕۆمان)
کورتە[دەستکاری]
ئا.. ئەمن شێتم چونکە قوماشی کورتەک و شەڕواڵەکەم ئینگلیزی نییە، جەمەدانی بە گوڵینگە و کڵاوی بە باق و بریق لەسەر نانێم، شێتم چونکە ھەر وەختێ زەوقم ھەستا حەیران و لاوکی خۆم دەرێم و سواری تۆ دەبم، شێتم چونکە ڕەشۆڵان ڕاو دەکەم و دەرخواردی ئارەقخۆرەکانی دەدەم.[٣]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "پێدەشتی کارمامزە کوژراوەکان". Kurdipedia.org.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "www.sherzadhassan.com". www.sherzadhassan.com.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ پێدەشتی کارمامزە کوژراوەکان، شێرزاد حەسەن، چاپەمەنیی مانگ، ٢٠١٥