خاتوو خۆرشیدی مەریوانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خاتوو خۆرشیدی مه‌ریوانی، شاعیر و نووسەری مەریوانی ساڵی ۱۸۸۱ لە ئەو شارە لەدایک بووە.

ژیان[دەستکاری]

خاتوو خۆرشیدی مه‌ریوانی، کچی شێخ مارفی کەلووس، لە بنەماڵەی سەیدەکانی تەراتەوەن. بابی بە ھۆی نائارامی دەوران لە مەریوانەوە ماڵەکەی دەچێ بۆ سنە و کچەکەشی خاتوو خورشید لە منداڵییەوە دەنێرێ بۆ ماڵی یەکێک لە ئاغاکانی ئەردەڵان، ئەو بنەماڵەیە وەکوو ئەولادی خۆیان دەینێرن بۆ خوێندن ھەتا دەگاتە ئەو جێگایە کە لە ئەدەبیاتی فارسی زۆر شارەزا دەبێ و تا ڕادەیەکیش عیلمی سەرف و نەحو دەخوێنێ و کتێبی بەیان و مەنتیق و زمانی عەرەبی زۆر باش فێر دەبێ. خاتوو خورشید مەریوانی دایکی شاعیری ناوداری کورد مامۆستا قانع مەریوانی بووە.

ئەو خاتوونە لە ڕشتە و شێوەی فەڕش و دروست کردنی نەقشە و ڕەنگ زۆر بەناوبانگ بووە و نەقشە و شێوەی فەڕشی ئەو، ئێستاش لە ناوچەی کوردستان بە نەقشەی "خورشیدی" بەناوبانگە.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

خاتوو خورشید کتێبێکی بە فارسی نووسیوە لە بارەی شێوەی ماڵ و منداڵ بەخێوکردن و ڕەوشتی منداڵداری. دیوانی شێعرێکیش لەو بەڕێزە بەجێ ماوە کە بەداخەوە ھیچیان چاپ نەکراون.

لە ڕوانگەی شاعیران دا[دەستکاری]

قانع شاعیری ناسراوی کورد، له سه‌ر شێعری خاتوو خۆرشید پێنج خشته‌کی نووسیوه‌و له شێعرەکانیدا ناوی بردوه.

سەرچاوەکان[دەستکاری]