سەعید عیبادەتیان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

سەعید عیبادەتیان (لەدایکبووی ١٩٦٣ لە گیەڵان، پارێزگای کرماشان) بە نازناوی بانان، ھەڵبەستوانێکی کوردزمان و لە پێشەنگەکانی ھەڵبەستی کوردیی باشووریە.

ژیان[دەستکاری]

سەعید عیبادەتیان لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری گیەڵان لە پارێزگای کرماشان لە دایک بوو. لە تەمەنی ١٢ ساڵی یەکمین ھۆنراوەی ھوێندووەتەوە. عیبادەتیان وەکوو کارمەند لە مەزرینگەی کاروباری عەشیرەتەکانی شارۆچکەی گیەڵان کار دەکات و لە دەساڵانی ١٩٨٠ی زایینیدا لە بواری وێشەی کوردیدا بە شێوەیەکی پیشەیی و سوێڕ دەستی بە چالاکی کردووەتەوە. سەعید عیبادەتیان نازناوی بانانی بۆ خۆی ھەڵبژاردووە ک لە دیالێکتی کوردیی باشووریدا بە واتای داھاتووە. کارەکانی عیبادەتیان لە ژماری گرینگترین و بەرچاوترین ھەڵبەستەکانی کوردی لە دیالێکتی کوردیی باشووری بە ئەژمار دێت و تا بە ئێستاکە بە ھیچ زمانێکی دیکە وەرنەگێڕاوەتەوە.[١]

شێوازی ھەڵبەست[دەستکاری]

لە ھەڵباستەکانی سەعید عیبادەتیان پڕن لە ڕازە وێژەییەکانی بۆ وەسفکردنی سرۆشت و بەکارھێنانی ھێمانەکانی سرۆشتی بۆ گەڕاندنەوەی ماناکان.[٢] بەم ھۆیە عیبادەتیان وەکوو ھەڵبەستوانێکی ڕۆمانتیک دەستەبەندی کراوە کە لە ھەڵبەستی سوننەتیی کوردی جیا بووەتەوە و ھەم لە مانا و ھەم لە فۆرمەکانی قەبوولکراوی ھەڵبەستی سوننەتیی کوردیی باشووری، دەستی بە نۆژەنی و داھێنەری داوە.[٣]

بەرھەمەکان[دەستکاری]

کۆمەھەڵبەست[دەستکاری]

  • عیبادەتیان، سەعید، ھە لە لام بۊد گومد کردم (ھەر لە لامدا بووی، ونم کردت)، کرماشان: [بێ پەخشانگە]، ٢٠٠٩.[٢]
  • عیبادەتیان، سەعید، ساڵەیل لە کیس چی (ساڵەکانی لە دەس چوو)، تاران: ھەمایش دانش، ٢٠١١.

وەرگێڕان[دەستکاری]

  • گارسیا لۆرکا، فێدێریکۆ، تەنیا داخە ک ئاخ کیشێ (ھەربەتەنیا داخە کە ئاخ ھەڵدەکیشێت)، وەرگێڕ سەعید عیبادەتیان (بانان)، ئامادەکردنی کارزان سەنایی، تاران: داستان، ٢٠١٦.

ئەلبوم[دەستکاری]

  • مەیلەم وە جێ(بە جێم مەھیلە)، مۆسیقادانانەوە و ڕێکوپێککردن لە عەبدوڕەزا تەنھایی، دەنگبێژ قوباد پاکنیژاد، بنکەی چاند و ھونەری ھەزارئاوای چەکامە.
  • داخ دەوران(داخی سەردەم)، مۆسیقادانانەوە و ڕێکوپێککردن لە خەشایار ڕەشیدی، بە ئاریکاریی گرووپی تەمبوورژەنەکانی چەنگی ڕام، بەشکۆی سروەی تەمبوور.
  • تەنیا داخە ک ئاخ کیشێ (ھەربەتەنیا داخە کە ئاخ ھەڵدەکیشێت)، دیکلەمەی ھۆنراوەکانی لۆرکا، وەرگێڕ سەعید عیبادەتیان، ڕێکوپێککردن لە مۆحسن سەفاریان، [بێ پەخشانگە].
  • ژەنیار شەوێ (ژەنیاری شەو)، مۆسیقادانانەوە و دەنگی خەشایار ڕەشیدی، ھاوژەنیاریی گرووپی شاخوەشین.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]