ئیبن ئادەم
محەممەد کوڕی ئادەم کوڕی عەبدوڵڵا | |
|---|---|
ئیبنو ئادەم | |
پۆرترەیتێکی ئیبنو ئادەم | |
| لەدایکبوون | ١٧٤٧ز یان ١٧٥٠ز |
| مەرگ | ١٨٣٦ز یان ١٨٤٤ز گوندی دێڵزە، چۆمان، میرنشینی سۆران |
| نەتەوە | کورد |
| شارۆمەندێتی | |
| پەروەردە |
|
| پیشە | زانای ئیسلامی مامۆستا شەرعزان گەردوونناس ماتماتیکزان موفتی ڕاوێژکار و موفتیی گشتیی ئاینیی سۆران ڕاوێژکاری ئایینیی میر محەممەد پاشای ڕەواندز |
| چالاک‌بوون | ١٧٨٠ز |
| ناسراوە بە | إبن آدم |
| ئایین | ئیسلام |
محەممەدی کوڕی ئادەمی کوڕی عەبدوڵڵا (مُحَمَّدُ بْنُ آدَمَ بْنُ عَبْدِﷲِ؛ ١٧٤٧ز لە ڕۆستێ، باڵەکایەتی − ١٨٣٦ز لە دێڵزە، چۆمان) کە ناسراو بە ئیبنو ئادەم، زانایێکی ئایینی، گەردوونناسی، ماتماتیکزانیی کورد بوو و ناسرا بە «ئیبن ئاده‌م باڵەکی». لە ساڵی ١١٦٠ی کۆچی، به‌رامبه‌ر به ١٧٤٧ی زایینی لە گوندی ڕۆستێی سەر بە ناوچەی باڵەکایەتی لە پارێزگای ھەولێری ئەمڕۆ لە میرنشینی سۆران لە دایکبووە.
لە سەردەمی منداڵی‌دا لە لای باوکی دەستی بە خوێندن کردووە و لە دواییدا لە لای زانای به‌ناوبانگی کورد مەلا عەبدوڵڵای بایەزیدی‌ی سووختەی زانای مەزنی کورد سیبغەتوڵڵای حەیدەری درێژەی بە خوێندنەکەی داوە، ئینجا بۆ تەواوکردنی خوێندنەکەی لە ساڵی ١١٩٢ی کۆچی بەرامبەر بە ١٧٧٨ی زایینی چووەتە شاری مەھاباد لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بۆ فێربوونی زمانی فارسی، ئینجا گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و لە شاری ڕەواندزی پایته‌ختی میرنشینی سۆران نیشته‌جێ بووە و دەبێتە جێگای متمانە و ڕەزامەندیی مستەفا بەگی میری ڕەواندز و دەیکات بە موفتیی گشتی و ھەروەھا ئیمام و مامۆستای دەڤەرەکە و داوای لێدەکات ببێت بە مامۆستای کوڕەکەی کە میر محەممەد بوو و ڕێزێکی زۆری لێناوە و ئەویش دەستی داوەتە وانە گوتنەوە و کتێب دانان. دوای ئەوەی کە میر محەممەد پاشای ڕەواندز جێگای باوکی دەگرێتەوە میر محەممەد دەیکات بە ڕاوێژکاری خۆی.
ئەم زانایەی کورد ناوبانگی زاناییی به ھەموو لایەکی کوردستان و جیھانی ئیسلامی‌دا بڵاوبۆتەوە و گەلێک زانای ناوداری وه‌ک مەولانا خالیدی شارەزووریی ناسراو بە مەولانا خالیدی نەقشبەندی و مەلا محەممەدی خەتێی ناسراو بە مەلای خەتێ و مەلا عەلی وەسانی لە لایان خوێندووە.
دوای ماوەیه‌ک ناکۆکی کەوتۆتە نێوانی ئەو و محەممەد پاشا، بۆیە شاری ڕەواندزی بەجێھێشتووە و چووەتەوە گوندی ڕووستێ و ھەر خەریکی وانە گوتنەوە و کتێب دانان بووە، ھەتا لە ساڵی ١٢٥٢ی کۆچی بەرامبەر بە ١٨٣٦ی زایینی لە گوندی دێڵزەدا کۆچی دواییی کردووە.
بەرھەمەکانی
[دەستکاری]مه‌لا محه‌مه‌د ناسراو به ئیبن ئاده‌م له‌ماوه‌ی ژیانیدا زنجیره‌یه‌كی له په‌رتووک و نامیلکه‌ی زانستی و فیقهی و زمانه‌وانی و ڕه‌وانبێژی و گەردونناسی داناوه و هه‌موویان به‌زمانی عه‌ره‌بین، چونكه له‌و سه‌رده‌مه زووه‌دا زمانی خوێندن و فێركردنی ڕووداوی ئاینی عه‌ره‌بی یان فارسی بووه.
تاكو ئێستا ٢٧ په‌رتووكی به‌نرخی تۆماركراون له بواره‌كانی زانست و فیقهی و ڕه‌وانبێژی و لۆژیک و زمانه‌وانی و جوگرافیا و گه‌ردوونناسی دا، زۆربه‌ی ئه‌و په‌رتووكانه‌ش له گونده‌كانی ڕوستێ و دێڵزه داناوه و دانیشتووانی ته‌سه‌ووف ماوه‌یان نه‌داوه په‌رتووكه‌كان به هه‌موو لایه‌كی دا بڵاوببنه‌وه، هه‌ر وه‌كو مامۆستا عه‌بدولڕه‌قیب یوسف ده‌ڵێت: "ئیبن ئاده‌م و سۆفیگه‌ریه‌تی دژ به یه‌ک بوون و ئه‌و زانا مه‌زنه باوه‌ڕی به سۆفیگه‌ریه‌تی نه‌بووه، به‌ڵكو باوه‌ڕی به زانستی ئایینی بینات نراو له‌سه‌ر لۆژیک و هزر بووه.
ئیبن ئاده‌م زانایه‌كی بلیمه‌ت بوو، زانیاریی و پایه‌ی زانستی ئه‌و كه‌سه سه‌رنجی زانا و مێژوو نووسانی له‌هه‌موو لایه‌كدا ڕ‌اکێشاوه، له‌وانه مێژوونووسی كورد "ئیبراهیم حه‌یده‌ری" له په‌رتووكه‌كه‌ی "عنوان المسجد"دا له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: "گه‌وره‌مان محه‌ممه‌د كوڕی ئاده‌می كوردی، كه‌سێكی گه‌وره‌ی وه‌ک مه‌ولانا خالید نه‌قشبه‌ندی وانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی خوێندووه، پایه‌ی هێنده‌ی پایه‌ی ئیمامی "فه‌خری ڕازی" بووه، پتر له‌سه‌د په‌رتووكی به‌نرخی له‌زانسته‌كانی هزری داناوه و زۆربه‌ی ئه‌و په‌رتووكانه‌شی له گوندی "ڕۆستێ" داناوه و هه‌مووشیان په‌سه‌ند و به‌رزوپته‌ون و دوا به‌دوای ئه‌مه‌ش ده‌ڵێ: "داخی گرانم ئه‌و په‌رتووكه به‌نرخانه‌ی كه‌وتوونه‌ته گۆشه‌ی له بیركردن، به‌ڵام هه‌موو زانایانی عێراق دانیان به گرانبه‌هایی به‌رهه‌مه‌كانی داناوه".
مامۆستا شێخ محه‌مه‌دی خاڵ له په‌رتووكه‌كه‌ی "الشیخ معروف النودهی البرزنجی"دا له‌باره‌یه‌وه ناوی ٢٧ په‌رتووكی له‌و سه‌د په‌رتووكه‌ی ئیبن ئاده‌می هێناوه، كه بیستن و حه‌فته‌مینیان به‌ناوی "سلسله الذهب" واته "زنجیره‌ی زێڕ"ه له‌ساڵی ١٢٣٤ی كۆچی به‌رامبه‌ر به ١٨١٩ی زاینی دایناوه و له ژیان و به‌سه‌ر هاته‌كانی خۆی ده‌دوێ و باسی ئه‌و ناكۆكیانه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د پاشای ڕه‌واندزدا به‌رپا بوون، كه ئێستا دانه‌یه‌ک له‌م په‌رتووكه ده‌سنووسه له په‌رتووكخانه‌ی پارێزه‌ر و مێژوونووسی كۆچ كردوو "عه‌باس عه‌زاوی" پارێزراوه.
ئیبن ئاده‌م و وێژه‌وانی
[دەستکاری]ئیبن ئاده‌م هه‌ر وه‌ک زانایه‌كی بلیمه‌ت بووه له بواری زانستی ئایینی و فیقھی و لۆژیک و گه‌ردوونناسی و بیركاری و جوگرافیادا، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌ستی هۆنراوه هۆنینه‌وه‌شی ھەبووه و ئه‌م چه‌ند دێره شیعره‌یان چنگ كه‌وتووه کە لێره‌دا ده‌یان خه‌ینه ڕوو:
هه‌وران كرده گۆڵه‌گۆڵ میكائیلا ئه‌تۆش ده‌ی توتن و ماشان بڕشێنه ده‌با نۆش بێته سه‌رده‌ی ڕۆمی ئه‌وا په‌یا بوون كوتبخانان ده‌كه‌ن ئه‌ی!
ئیبن ئاده‌م ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی داناوه، كه له دوا دوای ژیانی دا بووە (کۆتاییەکانی ژیانی بووە)، ده‌وڵه‌تی عوسمانی میرنیشینی سۆرانی له‌ناوبرد و فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی عوسمانی له شار و گونده‌كانی ئه‌و ناوچانه ده‌ستپێكرد و هه‌رچی كه‌لتووری كورد هه‌بوو له‌ناویان ده‌برد، لێره‌دا ناوی كاربه‌ده‌ستانی عوسمانی به "ڕۆمی" ناوده‌با و له هۆنراوه دانانیشدا نازناوی "واجم"ی بۆ خۆی داده‌نا.
له كۆتایی دا ده‌بێ ئاماژه بدرێت، كه ئیبن ئاده‌م دوازده كوڕی ھەبووه و به‌شێكیان له ڕۆڵه و نه‌وه‌كانی بوونه‌ته مه‌لای زانا و ئێستاكه‌ش نه‌وەكانی له گوندی ڕوستێ و شارۆچكه‌ی ڕه‌واندزی جاران و "سۆران"ی ئێستادا بڵاوبوونه‌ته‌وه.