ئەسپەنجیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەسپەنجیر
نووسەرتەیفوور بەتحایی
زمانکوردیی ناوەندی
ئەردەڵانی
بابەتڕۆمان
چەشنڕیالیزم
جۆری کتێبچاپ
ئەلکترۆنی

ئەسپەنجیر ڕۆمانێکی کوردییە، لە نووسینی تەیفوور بەتحایی، ساڵی ٢٠١٨ نووسراوە و بڵاو کراوەتەوە. ئەسپەنجیر درێژەی ڕۆمانی ژیان بەدەم زریانەوەیە.

ناوەرۆک[دەستکاری]

ژیان منداڵی ژنێکی لایەنگری شۆڕش و پێشمەرگەیەکە، کە دوور لە دایک و باوکی و لەکن ژنێک بەناوی ئامە، لە یەکێک لە گوندەکانی نزیک شاری سنە، لە دوای شەڕی نێوان پێشمەرگە و حکوومەت و گرتنەوەی شار و لادێیەکان لەلایەن ڕژیمەوە، گەورە دەبێت. ئەسپەنجیر بەسەرھاتی ھەموو تەمەنی ژیانە.[١]

تایبەتمەندییەکان[دەستکاری]

زمانی ڕۆمانەکە سادە و ڕەوانە و گرینگییەکی زۆری بە ناوەرۆک و گواستنەوەی واقیع داوە، ھەروەھا دەربڕینێکی ڕەخنەگرانەی ھەیە سەبارەت بە شۆڕش و حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ھەوڵ دەدات لایەنە شاراوەکان بخاتە بەر دیدە. ڕەوتی ڕۆمانەکە خەتییە؛ لێ سەرەتا و کۆتایی ڕۆمانەکە بە یەکەوە بەستراوەتەوە، کە ئەوە ھێمایەکە لە شارەزایی نووسەر و تیوەگلانی خوێنەر لە دەقەکەدا. ڕۆمانەکە لە زمانی یەکەم کەسی تاکەوە (واتە ژیان خۆی) دەگێڕدرێتەوە، ھەڵبەت لە ھەندێک شوێنیشدا کەڵک لە مۆنۆلۆگ وەرگیراوە. دەقی ڕۆمانەکە سۆرانییە بەڵام گفتۆگۆی نێوان کەسایەتییەکانی سەر بە ناوچەی سنە، ئەردەڵانییە.[٢]

کەسایەتییەکان[دەستکاری]

  • ژیان
  • ئامە
  • حەمە شوان
  • ئاسیە مامان
  • مامە جەمیل
  • ئاباجی
  • دڵنیا
  • سەیران
  • کەماڵ
  • باجی پیرۆزە
  • کاڵامرا
  • سیروان
  • عەلی
  • سمایل
  • نەجمە
  • سەفورا
  • ھەڵاڵە
  • سیامەند - سیامەک
  • فایق

چاپەکان[دەستکاری]

  • ژیان بەدەم زریانەوە (بەرگی یەک و دوو)
  • ئەسپەنجیر (بەرگی دووھەمی ژیان بەدەم زریانەوە)

وەرگێڕانەکان[دەستکاری]

  • تەیفوور بەتحایی ڕۆمانەکەی لەژێر ناوی «اسپنجیر» وەرگێڕاوەتە سەر فارسی و ساڵی ٢٠١٩ بڵاوی کردووەتەوە.
  • ژیلا فەرەجی ژیان بەدەم زریانەوە و ئەسپەنجیری، بەناوی «زندگی در باد» وەرگێڕاوەتە سەر فارسی و ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن چاپەمەنیی ناوەندی فەرھەنگیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە لەندەن بڵاو کراوەتەوە.

کورتە[دەستکاری]

ژیان گیان خەفەت نەخۆی ڕۆڵە! ڕۆژێک ئەوینی سەر ئەو کێفگەلە پڕ ئەوێ لە پێشمەرگە، باوکیچت ھا لە تەکیانا. ئەو ڕۆژە دایکیچت ئازاد ئەوێ. تۆیش ئەویتە کوڕەخاسەی زەمان خوەت. زینگی سەردیشی ھەس و گەرمیشی ھەس. بە بۆنەی گەرماکەوە، سەرماکە تاقەت بێرا[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئەسپەنجیر
  2. ^ "ڕۆمان و جەنگ". ژنەفتن.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ ئەسپەنجیر، تەیفوور بەتحایی، ٢٠١٨.